< ئیشایا 14 >

یەزدان بەزەیی بە یاقوبدا دێتەوە و دیسان ئیسرائیل هەڵدەبژێرێتەوە، لە خاکەکەی خۆیان دەیانحەسێنێتەوە، نامۆکان خۆیانی پێوە دەلکێنن و دێنە پاڵ بنەماڵەی یاقوب. 1
Nebo slituje se Hospodin nad Jákobem, a vyvolí zase Izraele, a dá jim odpočinutí v zemi jejich; a připojí se k nim cizozemec, a přídržeti se budou domu Jákobova.
گەلان دەیانگرن و دەیانبەن بۆ شوێنی خۆیان، بەڵام بنەماڵەی ئیسرائیل دەستیان بەسەردا دەگرن و دەیانکەن بە کۆیلە و کەنیزە لە خاکی یەزدان، دەبنە ڕاپێچکەری ڕاپێچکەرانیان و دەسەڵاتدار دەبن بەسەر ستەمکارانیاندا. 2
Nebo pojmou ty národy, a přivedou je k místu svému, i uvedou je v dědictví dům Izraelský v zemi Hospodinově, za služebníky a za děvky; a jímati budou ty, kteříž je zjímali, a panovati budou nad násilníky svými.
ئەو ڕۆژەی یەزدان لە ناخۆشی و هەراسانی و ئەو کۆیلایەتییە سەختەی چێژتت دەتحەسێنێتەوە، 3
I staneť se v ten den, v němž tobě odpočinutí dá Hospodin od těžkosti tvé a strachu tvého, a od poroby těžké, v kterouž jsi byl podroben,
ئەم پەندە بەسەر پاشای بابلدا هەڵدەدەیت و دەڵێیت: زۆردار چۆن کۆتایی پێ هات! خۆبەزلزانەکە چۆن کۆتایی هات! 4
Že uživeš přísloví tohoto o králi Babylonském, a řekneš: Aj, jak přestal násilník! Přestalo dychtění po zlatě.
یەزدان گۆچانی بەدکارانی شکاند، داردەستی فەرمانڕەواکان، 5
Potřískal Hospodin hůl bezbožných, prut panujících,
ئەوانەی بە قینەوە لە گەلەکانیان دەدا، لێدانێکی بێ بڕانەوە، بە تووڕەییەوە دەسەڵاتیان لەسەر نەتەوەکان پەیڕەو دەکرد، بێ بەزەیی دەیانچەوساندنەوە. 6
Mrskajícího lidi v prchlivosti mrskáním ustavičným, panujícího v hněvě nad národy, kteříž ssužováni bývali bez lítosti.
هەموو زەوی حەسایەوە و دڵنیابوو بە هوتاف لێدان دەنگیان هەڵبڕی. 7
Odpočívá, jest v pokoji všecka země, zvučně prozpěvují.
هەروەها دار سنەوبەر و ئورزی لوبنانیش شادن بەوەی بەسەرت هاتووە و دەڵێن: «لەو کاتەوەی تۆ ڕاکشایت داربڕ نەهاتووەتە سەرمان.» 8
I jedloví veselí se nad tebou, i cedroví Libánské, řkouce: Jakž jsi klesl, nepovstal, kdo by nás podtínal.
جیهانی مردووان لە ژێرەوە دەوروژێنێت بۆ پێشوازی لە هاتنت، ڕۆحی مردووەکان بۆ تۆ هەڵدەستێنێت، هەموو سەرکردەکانی جیهان، لەسەر تەختەکانیان هەڵیاندەستێنێت، هەموو پاشایانی نەتەوەکان. (Sheol h7585) 9
I peklo zespod zbouřilo se pro tebe, k vyjití vstříc přicházejícímu tobě vzbudilo pro tě mrtvé, všecka knížata země; kázalo vyvstati z stolic jejich i všechněm králům národů. (Sheol h7585)
هەموو وەڵام دەدەنەوە و پێت دەڵێن: «هەروەها تۆش وەک ئێمە لاواز بوویت، وەک ئێمەت لێ هات.» 10
Všickni tito odpovídajíce, mluví tobě: Což ty také jsi zemdlen jako i my, a nám podobný učiněn?
مەزنیت شۆڕکرایەوە ناو جیهانی مردووان بەدەم ئاوازی سازەکانت، لە ژێرت مۆرانە ڕادەخرێت و کرمیش دەبێتە لێفەت. (Sheol h7585) 11
Svrženať jest do pekla pýcha tvá, i zvuk hudebných nástrojů tvých; moli tobě podestláno, a červi tě přikrývají. (Sheol h7585)
چۆن لە ئاسمانەوە بەربوویتەوە، ئەی ئەستێرەی پڕشنگدار، کوڕی بەرەبەیان! بەرەو زەوی بڕایتەوە، ئەی بەزێنەری نەتەوەکان! 12
Jakž to, že jsi spadl s nebe, ó lucifeře v jitře vycházející? Poražen jsi až na zem, ještos zemdlíval národy.
تۆ کە لە دڵی خۆتدا گوتت: «سەردەکەوم بۆ ئاسمان، لە سەرووی ئەستێرەکانی خوداوە تەختی خۆم بەرز دەکەمەوە، لەسەر کێوی ژووان دادەنیشم، لەسەر لووتکەی چافۆن. 13
Však jsi ty říkával v srdci svém: Vstoupím do nebe, nad hvězdy Boha silného vyvýším stolici svou, a posadím se na hoře shromáždění k straně půlnoční.
سەردەکەومە سەر بەرزاییەکانی هەور، خۆم وەک خودای هەرەبەرز لێدەکەم.» 14
Vstoupím nad výsosti oblaku, budu rovný Nejvyššímu.
بەڵام بەرەو جیهانی مردووان شۆڕ بوویتەوە، بەرەو قووڵایی بیری بێ بن. (Sheol h7585) 15
A ty pak stržen jsi až do pekla, pryč na stranu do jámy. (Sheol h7585)
ئەوانەی دەتبینن تەماشات دەکەن، لێت ورد دەبنەوە: «ئایا ئەمە ئەو پیاوەیە کە زەوی لەرزاند، شانشینەکانی هەژاند، 16
Ti, kdož tě uzří, za tebou se ohlédati, a tebe spatřovati budou, říkajíce: To-liž jest ten muž, kterýž nepokojil zemi, a pohyboval královstvími,
ئەوەی جیهانی کردە چۆڵەوانی، شارەکانی جیهانی تەفروتونا کرد، ئەوەی دیلەکانی بەرەو ماڵی خۆیان بەڕەڵا نەکرد؟» 17
Obracel jako v pustinu okršlek země, a města jeho bořil, vězňů svých nepropouštěl domů?
هەموو پاشایانی نەتەوەکان بە ڕێزەوە ڕاکشان، هەریەکە و لە ئارامگای خۆی. 18
Všickni králové národů, což jich koli bylo, pochováni slavně doma jeden každý z nich;
بەڵام تۆ لە گۆڕەکەتەوە تووڕ هەڵدەدرێیت وەک چڵەدارێکی ڕەتکراوە. دادەپۆشرێیت بە تەرمی کوژراوان کە بە شمشێر لێیان دراوە، شۆڕبووەوەکان بەرەو بەردەکانی بیری بێ بن. وەک لاشەی پێشێلکراو، 19
Ty pak zavržen jsi od hrobu svého jako ratolest ohyzdná, a roucho zbitých, ukrutně zraněných, kteříž se dostávají do jámy mezi kamení, a jako mrcha pošlapaná.
لە ناشتن لەگەڵیاندا یەک ناگریت، چونکە خاکەکەی خۆتت کاول کرد، گەلەکەی خۆتت کوشت. توخمی خراپەکاران هەتاهەتایە ناویان نایەت. 20
Nebudeš k oněmno v pohřbu přiúčastněn, nebo jsi poplénil zemi svou, lid svůj jsi pomordoval; nebudeť připomínáno na věky símě zlostníků.
سەربڕین بۆ کوڕەکانیان ئامادە بکەن لەسەر تاوانی باوکانیان، با هەڵنەستن بۆ ئەوەی زەوی داگیر بکەن و ڕووی جیهان بە شار پڕ بکەنەوە. 21
Připravte se k zmordování synů jeho pro nepravosti otců jejich, aby nepovstali, a dědičně neujali země, a nenaplnili svrchku okršlku zemského městy.
«هەڵدەستمە سەریان،» یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت. «لە بابل ناو و پاشماوە و نەوە و وەچە ڕیشەکێش دەکەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 22
Nebo povstanu proti nim, praví Hospodin zástupů, a zahladím jméno Babylona i ostatky syna i vnuka, praví Hospodin.
«دەیکەم بە میراتی کوندەپەپوو و گۆمی ئاو، بە گسکی نەمان گسکی دەدەم،» یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت. 23
A obrátím jej v dědictví bukačů, a v jezera vod, a vymetu jej pometlem zahynutí, praví Hospodin zástupů.
یەزدانی سوپاسالار سوێندی خوارد و فەرمووی: «بێگومان هەروەک ئەوەی دامڕشتووە ئاوا دەبێت، وەک ئەوەی پلانم بۆ داناوە دێتە دی. 24
Přisáhl Hospodin zástupů, řka: Jistě že jakž jsem myslil, tak bude, a jakž jsem uložil, stane se,
ئاشور لە خاکەکەی خۆم دەشکێنم، لەسەر چیاکانم پێشێلی دەکەم، جا نیرەکەی لەسەریان لادەچێت و بارگرانییەکەی لە کۆڵیان دەبێتەوە.» 25
Že potru Assyrského v zemi své, a na horách svých pošlapám jej, a odejde z nich jho jeho, břímě také jeho s ramene jejich sňato bude.
ئەمە ئەو پلانەیە کە بۆ هەموو جیهان داڕێژراوە و ئەمە ئەو دەستەیە کە بۆ سەر هەموو نەتەوەکان درێژکراوە. 26
Toť jest ta rada, kteráž zavřína jest o vší té zemi, a to jest ta ruka vztažená proti všechněm těm národům.
یەزدانی سوپاسالار پلانی داناوە، کێ پووچی دەکاتەوە؟ دەستی ئەوە درێژکراوە، کێ دەیگێڕێتەوە؟ 27
Poněvadž pak Hospodin zástupů usoudil, kdo to tedy zruší? A ruku jeho vztaženou kdo odvrátí?
لە ساڵی مردنی ئاحازی پاشادا ئەم سروشە هات: 28
Léta kteréhož umřel král Achas, stalo se proroctví toto:
ئەی هەموو فەلەستییەکان شاد مەبن، کە گۆچانی لێدەرەکەت شکا، چونکە توولە مار لە ڕەگی مارەوە دەردەچێت و بەرەکەی مارێکی سووتێنەری باڵدارە. 29
Neraduj se všecka ty země Filistinská, že zlámán jest prut toho, kterýž tě mrskal; nebo z plemene hadího vyjde bazališkus, jehož plod bude drak ohnivý létající.
هەژارترینی هەژاران بەخێو دەکرێن و نەداران بە ئاسوودەیی پاڵ دەدەنەوە، ڕەگی تۆش بە قاتوقڕی دەکوژم و پاشماوەکەشت دەکوژرێت. 30
I budou se pásti prvorození chudých, a nuzní bezpečně odpočívati budou; kořen pak tvůj umořím hladem, a ostatky tvé zmorduje.
ئەی دەروازە واوەیلا بکە! ئەی شار هاوار بکە! ئەی فەلەستی سەراپات توایەوە! چونکە دووکەڵ لە باکوورەوە دێت و ناڕێکی لە ڕیزەکانی نابینرێت. 31
Kvěl, ó bráno, křič město, již jsi rozplynula se všecka ty země Filistinská; nebo od půlnoci oheň přijde aniž bude, kdo by stranil z obcí jeho.
چی وەڵامی نێردراوی نەتەوەکان دەدرێتەوە؟ «کە یەزدان سییۆنی دامەزراند، لە ئەودا گەلە چەوسێنراوەکەی پەناگیر دەبن.» 32
Co pak odpovědí poslové národů? To, že Hospodin upevnil Sion, v němž útočiště mají chudí z lidu jeho.

< ئیشایا 14 >