< عیبرانییەکان 9 >

ڕاستە کە پەیمانەکەی یەکەم ڕێوڕەسمی خزمەت و پیرۆزگای زەمینییە. 1
Mělať pak i první ona smlouva ustanovení z strany služeb a svatyni světskou.
چادری پەرستن هەڵدرا، لە ژووری یەکەم چرادان و مێز و نانی تەرخانکراوی تێدابوو کە پێی دەگوترا شوێنی پیرۆز. 2
Nebo udělán byl stánek první, v kterémž byl svícen, a stůl, a posvátní chlebové, a ten sloul svatyně.
پشتی پەردەی دووەم، ژوورێک هەبوو پێی دەگوترا شوێنی هەرەپیرۆز، 3
Za druhou pak oponou byl stánek, kterýž sloul svatyně svatých,
بخووردانێکی زێڕین و سندوقی پەیمانی تێدا بوو کە لە هەموو لایەکانی بە زێڕ ڕووپۆش کرابوو. لەناو ئەمەش گۆزەیەکی زێڕین هەبوو مەنی تێدابوو، لەگەڵ گۆچانەکەی هارون کە گەڵای سەوزی کردبوو، هەروەها دوو تەختە بەردەکەی پەیمان. 4
Zlatou maje kadidlnici, a truhlu smlouvy, všudy obloženou zlatem, kdežto bylo věderce zlaté, mající v sobě mannu, a hůl Aronova, kteráž byla zkvetla, a dsky zákona,
لەسەریشی کەڕوبەکانی شکۆ سێبەریان کردبووە سەر قەپاغی کەفارەت. لێرەدا بە وردی ناتوانین باسی ئەمانە بکەین. 5
Nad truhlou pak byli dva cherubínové slávy, zastěňujíci slitovnici. O kterýchž věcech není potřebí nyní vypravovati o jedné každé obzvláštně.
کاتێک شتەکان ئاوا ڕێکخرابوون، کاهینان هەموو کاتێک دەچوونە ژووری یەکەم بۆ جێبەجێکردنی خزمەت. 6
To vše když tak jest zřízeno, do prvního stánku vždycky vcházejí kněží, služby vykonávajíce,
بەڵام بۆ ژووری دووەم تەنها سەرۆکی کاهینان ساڵی جارێک دەچوو، ئەویش بێ خوێن نەدەبوو. خوێنەکەی لە پێناوی خۆی و گوناهەکانی گەل پێشکەش دەکرد کە بە نەزانی کردوویانە. 7
Do druhého pak jedinou v rok sám nejvyšší kněz, ne bez krve, kterouž obětuje sám za sebe, i za lidské nevědomosti.
بەمەش ڕۆحی پیرۆز ئاماژەی دەکرد کە هەتا چادری پەرستن لەسەر زەوی بێت، ڕێگای شوێنی هەرەپیرۆز لە ئاسمان ئاشکرا ناکرێت. 8
Èímž Duch svatý ukazuje to, že ještě nebyla zjevena cesta k svatyni, dokudž první stánek trval.
ئەوەش هێما بوو بۆ ئەم سەردەمە، کە تێیدا دیاری و قوربانی پێشکەش دەکرێت، ناتوانێت ئاسوودەیی بە ویژدانی ئەوانە ببەخشێت کە خودا دەپەرستن. 9
Kterýž byl podobenstvím na ten přítomný čas, v němžto darové a oběti se obětují, kteréž nemohou dokonalého v svědomí učiniti toho, kdož obětuje,
ئەوانە تەنها ڕێوڕەسمی ڕواڵەتین کە چڕدەبێتەوە لەسەر خواردن و خواردنەوە و شێوازەکانی شوشتن، هەتا کاتی داڕشتنەوەی نوێ. 10
Toliko v pokrmích a v nápojích, a v rozličných umýváních a ospravedlňováních tělesných, až do času napravení, záležející.
بەڵام کاتێک مەسیح هات وەک سەرۆکی کاهینان بۆ شتە باشەکانی داهاتوو، چووە ناو ئەو چادرەی کە گەورەتر و تەواوترە و هەروەها دەستکرد نییە، واتە هی بەدیهێنراو نییە. 11
Ale Kristus přišed, nejvyšší kněz budoucího dobrého, skrze větší a dokonalejší stánek, ne rukou udělaný, to jest ne tohoto stavení,
بە خوێنی بزن و گوێرەکە نەچوو، بەڵکو بە خوێنی خۆی یەک جار چووە ناو شوێنی هەرەپیرۆز و کڕینەوەی هەتاهەتایی دەستکەوت، (aiōnios g166) 12
Ani skrze krev kozlů a telat, ale skrze svou vlastní krev, všel jednou do svatyně, věčné vykoupení nalezl. (aiōnios g166)
چونکە ئەگەر خوێنی بزن و گا و خۆڵەمێشی گوێرەکە کە بەسەر گڵاوەکاندا دەپرژێنرێت، پیرۆز بکات بۆ پاککردنەوەی جەستە، 13
Nebo jestližeť krev býků a kozlů, a popel jalovice, pokropující poskvrněných, posvěcuje jich k očištění těla,
ئیتر خوێنی مەسیح چەند زیاترە، ئەوەی بە ڕۆحی پیرۆزی هەتاهەتایی بێ کەموکوڕی خۆی پێشکەشی خودا کرد، ئەوەی ویژدانمان لەو کارانە پاک دەکاتەوە کە دەبنە هۆی مردن، تاکو خزمەتی خودای زیندوو بکەین. (aiōnios g166) 14
Èím více krev Kristova, kterýžto skrze Ducha věčného samého sebe obětoval nepoškvrněného Bohu, očistí svědomí vaše od skutků mrtvých k sloužení Bohu živému? (aiōnios g166)
لەبەر ئەمە مەسیح ڕێکخەری پەیمانی نوێیە، تاکو بانگکراوان بەڵێنی میراتی هەتاهەتایی وەربگرن، چونکە مردنەکە بەهای خوێنە بۆ ئازادکردن لەو گوناهانەی کە لە پەیمانی یەکەمدا کردوویانە. (aiōnios g166) 15
A pro tu příčinu nové smlouvy prostředník jest, aby, když by smrt mezi to vkročila k vyplacení přestoupení těch, kteráž byla za první smlouvy, zaslíbení věčného dědictví přijali ti, jenž jsou povoláni. (aiōnios g166)
ئەگەر وەسیەتنامە هەبێ، پێویستە مردنی وەسیەتکار بسەلمێنرێ، 16
Nebo kdež se děje kšaft, potřebí jest, aby k tomu smrt přikročila toho, kdož činí kšaft.
چونکە وەسیەتنامە کاتێک کاری پێ دەکرێ کە خاوەنەکەی مردبێت، بەڵام ئەگەر زیندوو بێت هیچ کاری پێ ناکرێت. 17
Kšaft zajisté těch, kteříž zemřeli, pevný jest, poněvadž ještě nemá moci, dokudž živ jest ten, jenž kšaft činil.
بۆیە پەیمانەکەی یەکەمیش بێ خوێن بەجێنەگەیەنرا، 18
Protož ani první onen kšaft bez krve nebyl posvěcován.
چونکە موسا، دوای ئەوەی هەموو ڕاسپاردەکانی بەگوێرەی تەورات بە هەموو گەل ڕاگەیاند، خوێنی گوێرەکەی هێنا لەگەڵ ئاو و خوریی سوور و زوفا، بەسەر تەورات و هەموو گەلدا پرژاندی. 19
Nebo když Mojžíš všecka přikázaní podle Zákona všemu lidu předložil, vzav krev telat a kozlů, s vodou a s vlnou červenou a s yzopem, tak spolu i knihy i všeho lidu pokropil,
فەرمووی: [ئەمە خوێنی ئەو پەیمانەیە کە خودا فەرمانی پێ کردن.] 20
Řka: Tatoť jest krev Zákona, kterýž vám Bůh vydal.
هەروەها خوێنەکەی پرژاندە سەر چادری پەرستن و هەموو کەلوپەلەکانی خزمەتکردن. 21
Ano i stánku i všech nádob k službě náležitých rovně též krví pokropil.
بەگوێرەی تەورات نزیکەی هەموو شتێک بە خوێن پاک دەبێتەوە، لێخۆشبوونی گوناهیش بێ خوێنڕشتن نابێت. 22
A téměř všecko podle Zákona krví očišťováno bývá, a bez krve vylití nebývá odpuštění vin.
پاککردنەوەی وێنەی شتە ئاسمانییەکان دەبووایە ئاوا بکرێت، بەڵام خودی شتە ئاسمانییەکان بە قوربانی باشتر لەمانە پاک دەبنەوە، 23
Protož potřebí bylo, aby věcí nebeských příkladové těmi věcmi očišťováni byli, nebeské pak věci lepšími obětmi, nežli jsou ty.
چونکە مەسیح نەچووە پیرۆزگای دەستکرد کە لەبەرگیراوەی شتە ڕاستەقینەکەیە، بەڵکو خودی ئاسمان، ئێستاش لەوێ لەبەردەم خودا بۆ ئێمە دەردەکەوێت. 24
Neboť nevšel Kristus do svatyně rukou udělané, kteráž by byla příklad s pravou svatyní se srovnávající, ale právě v nebe všel, aby nyní přítomný byl tváři Boží za nás.
هەروەها بۆ ئەوە نەچووە ئاسمان کە چەند جارێک خۆی پێشکەش بکات، وەک سەرۆکی کاهینان ساڵی جارێک بە خوێنێک کە هی خۆی نییە دەچێتە شوێنی هەرەپیرۆز. 25
Ne aby častokrát obětoval sebe samého, jako nejvyšší kněz vcházel do svatyně každý rok se krví cizí,
ئەگینا دەبووایە مەسیح لە دامەزراندنی جیهانەوە چەندین جار ئازاری بچێژتبووایە. بەڵام ئێستا لە کۆتایی زەمان تەنها جارێک دەرکەوت تاکو گوناه بسڕێتەوە، بەوەی خۆی کردە قوربانی. (aiōn g165) 26
(Sic jinak byl by musil častokrát trpěti od počátku světa, ) ale nyní jednou při skonání věků, na shlazení hřícha skrze obětování sebe samého, zjeven jest. (aiōn g165)
وەک بۆ مرۆڤ دانراوە جارێک بمرێت، دواتر لێپرسینەوەیە، 27
A jakož uloženo lidem jednou umříti, a potom bude soud,
‏مەسیحیش، جارێک خۆی کرد بە‏قوربانی تاکو گوناهی خەڵکێکی زۆر لاببات. بەڵام هاتنەوەی عیسا بۆ جاری دووەم بۆ لابردنی گوناه نییە، بەڵکو بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەیە کە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکەن. 28
Tak i Kristus jednou jest obětován, k shlazení mnohých lidi hříchů; podruhé pak bez hříchu ukáže se těm, kteříž ho čekají k spasení.

< عیبرانییەکان 9 >