< عیبرانییەکان 4 >

بۆیە کە بەڵێنی چوونە ناو شوێنی حەسانەوەی خودا هەر ماوە، دەبێ بترسین نەوەک یەکێکتان ئەو بەڵێنەی لەدەست بچێت. 1
Bojmež se tedy, aby snad opustě zaslíbení o vjití do odpočinutí jeho, neopozdil se někdo z vás.
هەرچەندە ئێمەش وەک ئەوان مزگێنیمان درایێ، بەڵام ئەو پەیامەی ئەوان بیستوویانە سوودی بۆیان نەبوو، چونکە ئەوانەی ئەو پەیامەیان بیست لە دڵیانەوە بە باوەڕ وەریان نەگرت. 2
Nebo i nám zvěstováno jest, jako i oněmno, ale neprospěla jim řeč slyšená, nepřipojená k víře, když slyšeli.
ئێمەی باوەڕدار دەچینە ناو حەسانەوەی خودا، هەروەک خۆی فەرموویەتی: [بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد: «نایەنە ناو حەسانەوەی من.»] هەرچەندە کارەکان لە دامەزراندنی جیهانەوە تەواو بوون. 3
Neboť vcházíme v odpočinutí my, kteříž jsme uvěřili, jakož řekl: Protož jsem přisáhl v hněvě svém, žeť nevejdou v odpočinutí mé, ačkoli dávno odpočinul Bůh, hned po vykonání skutků od ustanovení světa.
لە شوێنێکدا دەربارەی ڕۆژی حەوتەمی هەفتە فەرموویەتی: [ئیتر خودا لە ڕۆژی حەوتەم لە هەموو کارەکانی پشووی دا.] 4
Nebo pověděl na jednom místě o sedmém dni takto: I odpočinul Bůh dne sedmého ode všech skutků svých.
دیسان لەو دەقەدا دەفەرموێت: [نایەنە ناو حەسانەوەی من.] 5
A tuto zase: Že nevejdou v odpočinutí mé.
ئەوانەی پێشتر مزگێنییان درایێ نەیانتوانی بچنە شوێنی حەسانەوەی خودا، چونکە یاخیبوون. ئیتر شتێکی ڕوونە کە شوێنی حەسانەوەی خودا چاوەڕێی کەسانی دیکە دەکات. 6
A poněvadž vždy na tom jest, že někteří mají vjíti do něho, a ti, kterýmž prvé zvěstováno jest, nevešli pro svou nevěru,
دیسان خودا ڕۆژێکی دیاری کرد، ناوی ئەو ڕۆژەشی نا «ئەمڕۆ»، کاتێک لەدوای ماوەیەکی زۆر لە ڕێگەی داودی پێغەمبەرەوە قسەی کرد، هەروەک پێشتر باسمان کرد: [ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت، دڵی خۆتان ڕەق مەکەن.] 7
Opět ukládá den jakýsi, Dnes, pravě skrze Davida, po takovém času, jakož řečeno jest, Dnes uslyšíte-li hlas jeho, nezatvrzujte srdcí svých.
لەبەر ئەوەی ئەگەر یەشوع ئەوانی بحەساندبایەوە، ئەوا پاش ئەوە خودا باسی ڕۆژێکی دیکەی نەدەکرد. 8
Nebo byť byl Jozue v odpočinutí je uvedl, nebylť by potom mluvil o jiném dni.
کەواتە حەسانەوەی ڕۆژی حەوتەم بۆ گەلی خودا ماوە، 9
A protož zůstáváť svátek lidu Božímu.
چونکە ئەوەی بچێتە ناو حەسانەوەی خودا لە کارەکانیشی پشوو دەدات، وەک خوداش لە کارەکانی پشووی دا. 10
Neb kdožkoli všel v odpočinutí jeho, takéť i on odpočinul od skutků svých, jako i Bůh od svých.
بۆیە با تێبکۆشین تاکو بچینە ناو ئەو حەسانەوەیە، بۆ ئەوەی هیچ کەسێک دیسان دوای هەمان پەندی یاخیبوون نەکەوێت و لەناونەچێت. 11
Snažmež se tedy vjíti do toho odpočinutí, aby někdo neupadl v týž příklad nedověry.
چونکە پەیامی خودا زیندووە، کاریگەرە، لە هەموو شمشێرێکی دوودەم تیژترە، نێوانی دەروون و ڕۆح و جومگە و مۆخی ئێسک دەبڕێت، نیاز و بیری دڵ جیا دەکاتەوە. 12
Živáť jest zajisté řeč Boží a mocná, a pronikavější nad všeliký meč na obě straně ostrý, a dosahujeť až do rozdělení i duše i ducha i kloubů i mozku v kostech, a rozeznává myšlení i mínění srdce.
بەدیهێنراو نییە لەبەرچاوی خودا شاردراوە بێت، بەڵکو هەموو شتێک ڕووت و ئاشکرایە لەبەرچاوی خودا کە هەر یەکێک لە ئێمە دەبێت حیسابی خۆی بخاتە بەردەستی. 13
A neníť žádného stvoření, kteréž by nebylo zjevné před obličejem jeho, nýbrž všecky věci jsou nahé a odkryté očima toho, o kterémž jest řeč naše.
لەبەر ئەوەی ئەو سەرۆکی کاهینانە پایەبەرزەمان هەیە کە بە ئاسماندا تێپەڕی، عیسای کوڕی خودا، با دەستبگرین بەو باوەڕەی کە دانمان پێدا ناوە، 14
Protož majíce nejvyššího kněze velikého, kterýžto pronikl nebesa, Ježíše Syna Božího, držmež vyznání naše.
چونکە سەرۆک کاهینێکمان نییە کە نەتوانێت هاوخەمی لاوازییەکانمان بێت، بەڵکو سەرۆک کاهینێکمان هەیە کە وەکو ئێمە لە هەموو شتێک تاقی کراوەتەوە، بەڵام بێ گوناه دەرچوو. 15
Nebo nemáme nejvyššího kněže, kterýž by nemohl čitedlen býti mdlob našich, ale zkušeného ve všem nám podobně, kromě hříchu.
بۆیە با بە متمانەوە لە تەختی نیعمەت بچینە پێش، بۆ ئەوەی بەزەیی وەربگرین و نیعمەت بدۆزینەوە تاکو لە کاتی پێویستدا یارمەتیمان بدات. 16
Přistupmež tedy směle s doufáním k trůnu milosti, abychom dosáhli milosrdenství, a milost nalezli ku pomoci v čas příhodný.

< عیبرانییەکان 4 >