< عیبرانییەکان 12 >

کەواتە لەبەر ئەوەی ئێمە بە هەورێکی شایەتیدەری ئاوا گەورە دەورە دراوین، با هەموو بارگرانییەک و ئەو گوناهانەی کە بە ئاسانی لێمان دەئاڵێت لە خۆمانی دوور بخەینەوە و بە دانبەخۆداگرتنەوە لەو پێشبڕکێیە ڕابکەین کە لەپێشمان دانراوە. 1
Protož i my, takový oblak svědků vůkol majíce, odvrhouce všeliké břímě, i snadně obkličující nás hřích, skrze trpělivost konejme běh uloženého nám boje,
با سەرنجمان بخەینە سەر عیسا، پێشڕەو و تەواوکاری باوەڕمان، ئەوەی لە پێناوی ئەو خۆشییەی لەپێشی دانرابوو، بەرگەی خاچی گرت و شەرمەزاری بە سووک وەرگرت، جا لە دەستەڕاستی تەختی خودا دانیشت. 2
Patříce na vůdce a dokonavatele víry Ježíše, kterýžto místo předložené sobě radosti strpěl kříž, opováživ se hanby, i posadil se na pravici trůnu Božího.
با بیر بکەنەوە لەوەی کە دانی بەخۆیدا گرت بەرامبەر ئەو دژایەتییەی کە گوناهباران لەگەڵیان کرد، تاکو شەکەت نەبن و ورە بەرنەدەن. 3
A považte, kteraký jest ten, jenž snášel od hříšníků taková proti sobě odmlouvání, abyste neustávali, v myslech vašich hynouce.
لە خەباتی ئێوە لە دژی گوناه هەتا ئاستی خوێن ڕشتن بەرگریتان نەکردووە. 4
Ještě jste se až do krve nezprotivili, proti hříchu bojujíce.
ئایا ئێوە بە تەواوی ئەو پەیامەی هاندانتان لەبیر چووەوە کە وەک ڕۆڵە لەگەڵتان دەدوێت؟ پەیامەکە دەڵێت: [ڕۆڵەکەم، بە سووکی تەماشای تەمبێکردنی یەزدان مەکە، هەروەها کاتێک سەرزەنشتت دەکات ورە بەرمەدە، 5
A což jste zapomenuli na napomenutí, kteréž k vám jako k synům mluví: Synu můj, nepohrdej kázní Páně, aniž sobě stýskej, když od něho trestán býváš?
چونکە ئەوەی یەزدان خۆشیبوێ تەمبێی دەکات، هەروەها هەر یەکێک وەک ڕۆڵەی خۆی وەریگرێت، بە گۆچان لێی دەدات.] 6
Nebo kohož miluje Pán, tohoť tresce, a švihá každého, kteréhož za syna přijímá.
کەواتە بەرگەی تەمبێکردن بگرن، خوداش وەک ڕۆڵەی خۆی لەگەڵتان دەجوڵێتەوە. چ ڕۆڵەیەک هەیە باوکی تەمبێی نەکات؟ 7
Jestliže kázeň snášíte, Bůh se vám podává jakožto synům. Nebo který jest syn, jehož by netrestal otec?
ئەگەر بێتو خودا تەمبێتان نەکات وەک هەموو منداڵەکانی دیکەی، ئەمە ئەوە دەگەیەنێ ئێوە زۆڵن و منداڵی ئەو نین. 8
Pakli jste bez kázně, kteréžto všickni synové účastni jsou, tedy jste cizoložňata, a ne synové.
سەرەڕای ئەمە، باوکی مرۆڤانەمان هەیە کە تەمبێی کردووین و ڕێزی ئەومان گرتووە. ئەی چەند زیاتر ملکەچی باوکی ڕۆحیمان بین، بۆ ئەوەی ژیانی هەتاهەتایی بەدەستبهێنین؟ 9
Ano tělesné otce naše měli jsme, kteříž nás trestali, a měli jsme je u vážnosti; i zdaliž nemáme mnohem více poddáni býti Otci duchů, abychom živi byli?
باوکانمان بۆ ماوەیەک ئەوەندەی بە باشیان زانیوە تەمبێیان کردووین، بەڵام خودا بۆ سوودی ئێمەیە تەمبێمان دەکات، تاکو بەشداری پیرۆزییەکەی بکەین. 10
A onino zajisté po nemnohé dny, jakž se jim vidělo, trestali, ale tento v věcech přeužitečných, totiž k tomu, abychom došli účastnosti svatosti jeho.
هەموو تەمبێکردنێک لە کاتی خۆیدا وا دەردەکەوێت کە ئازاربەخشە و خۆش نییە، بەڵام دواتر بەروبوومی ئاشتییانەی ڕاستودروستی دەگرێت بۆ ئەوانەی پێی ڕاهێنراون. 11
Každé pak trestání, když přítomné jest, nezdá se býti potěšené, ale smutné, než potomť rozkošné ovoce spravedlnosti přináší těm, kteříž by v něm pocvičeni byli.
کەواتە دەستە لاوازبووەکان و ئەژنۆ لەرزۆکەکان بەهێز بکەن، 12
Protož opuštěných rukou a zemdlených kolen posilňte,
[ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە،] تاکو شەل پێی لەجێ نەچێت، بەڵکو چاک بێتەوە. 13
A přímé kroky čiňte nohama svýma, aby, což zkulhavělo, do konce se nevyvinulo, ale raději uzdraveno bylo.
کۆشش بکەن تاوەکو لەگەڵ هەموو کەسێک بە ئاشتی بژین، هەروەها پیرۆز بن. بێ پیرۆزی کەس مەسیحی خاوەن شکۆ نابینێت. 14
Pokoje následujte se všechněmi a svatosti, bez níž žádný neuzří Pána,
ئاگاداری ئەوە بن، کەس خۆی لە نیعمەتی خودا بێبەش نەکات، نەوەک ڕەگی تاڵی لەناوتاندا گەشە بکات و پەشێوی دروستبکات، بەهۆی ئەمەشەوە زۆر کەس گڵاو ببێت. 15
Prohlédajíce k tomu bedlivě, aby někdo neodpadl od milosti Boží, a aby nějaký kořen hořkosti nepodrostl, a neučinil překážky, skrze nějž by poškvrněni byli mnozí;
ئاگاداربن نەوەک یەکێک داوێنپیس بێت یان وەک عیسۆ بەڕەڵا بێت، ئەوەی مافی نۆبەرایەتی خۆی بە ژەمێک خواردن فرۆشت. 16
Aby někdo nebyl smilník, aneb ohyzdný, jako Ezau, kterýžto za jednu krmi prodal prvorozenství své.
دواتر وەک ئاگادارن، ویستی ئەم بەرەکەتە بە میرات وەربگرێت، بەڵام ڕەتکرایەوە. هەرچەندە بە فرمێسکەوەش داوای بەرەکەتەکەی کرد، بەڵام دەرفەتی تۆبەکردنی بۆ نەمابووەوە. 17
Víte zajisté, že potom, chtěje dědičně dosáhnouti požehnání, pohrdnut jest. Nebo nenalezl místa ku pokání, ač ho koli s pláčem hledal.
ئێوە نەهاتوونەتە لای شاخێک دەستی لێ بدرێت، لای ئاگرێکی بەتین، لای تاریکی، لای تەم، لای گەردەلوول، 18
Nebo nepřistoupili jste k hmotné hoře a k hořícímu ohni, a k vichru, a k mrákotě, a k bouři,
لای دەنگی کەڕەنا، لای دەنگی قسەکردنێک وا لە گوێگران بکات بپاڕێنەوە ئیتر ئەم قسانەیان بۆ نەکرێت، 19
A zvuku trouby a k hlasu slov, kterýžto hlas kdož slyšeli, prosili, aby k nim nebylo více mluveno.
لەبەر ئەوەی نەیانتوانی بەرگەی فەرمانەکانی خودا بگرن: [تەنانەت ئەگەر ئاژەڵیش دەستی بەر ئەو کێوە بکەوێ، دەبێ بەردباران بکرێت.] 20
(Nebo nemohli snésti toho, což bylo praveno: A kdyby se i hovado dotklo hory, budeť ukamenováno, aneb šípem postřeleno.
دیمەنەکە ئەوەندە ترسناک بوو، موسا گوتی: [من لە ترسان دەلەرزم.] 21
A tak hrozné bylo to, což viděli, že i Mojžíš řekl: Lekl jsem se, až se třesu.)
بەڵکو ئێوە هاتوونەتە کێوی سییۆن، بۆ شاری خودای زیندوو، ئۆرشەلیمی ئاسمانی، بۆ ئاهەنگێک کە فریشتەیەکی بێشوماری کۆکردووەتەوە، 22
Ale přistoupili jste k hoře Sionu, a k městu Boha živého, Jeruzalému nebeskému, a k nesčíslnému zástupu andělů,
بۆ کڵێسای نۆبەرە تۆمارکراوەکان لە ئاسماندا، بۆ لای خودا کە دادوەری هەمووانە، بۆ لای ڕۆحی ڕاستودروستان کە تەواوکراون، 23
K veřejnému shromáždění a k církvi prvorozených, kteříž zapsáni jsou v nebesích, a k Bohu soudci všech, a k duchům spravedlivých dokonalých,
بۆ لای عیسا، کە ڕێکخەری پەیمانی نوێیە، بۆ خوێنێکی پرژێنراو کە لە خوێنی هابیل باشتر دەدوێت. 24
A k prostředníku Nového Zákona Ježíšovi, a ku pokropení krví, lépe mluvící nežli Abelova.
ئاگاداربن قسەکەرەکە ڕەت مەکەنەوە، چونکە ئەگەر ئەوانەی قسەکەری سەر زەوییان ڕەتکردەوە دەرباز نەبووبن، ئایا ئێمە چۆن دەرباز دەبین ئەگەر لە قسەکەری ئاسمان هەڵبگەڕێینەوە؟ 25
Viztež, abyste neodpírali mluvícím. Nebo poněvadž onino neušli pomsty, kteříž odpírali tomu, jenž na zemi na místě Božím mluvil, čím více my, jestliže tím, kterýž s nebe mluví k nám, pohrdneme?
ئەوسا دەنگی خودا زەوی هەژاند، بەڵام ئێستا بەڵێنی داوە و دەفەرموێ: [جارێکی دیکە نەک تەنها زەوی دەهەژێنم، بەڵکو ئاسمانیش.] 26
Jehožto hlas tehdáž byl zemí pohnul, nyní pak propověděl, řka: Ještěť já jednou pohnu netoliko zemí, ale i nebem.
وشەی «جارێکی دیکە» ئاماژەیە بۆ سڕینەوەی ئەو شتانەی کە دەهەژێن، واتە شتە دروستکراوەکان، تاکو ئەو شتانەی کە ناهەژێن بمێننەوە. 27
A to, že dí: Ještě jednou, světle ukazuje pohnutelných věcí přenesení, jakožto rukama učiněných, aby zůstávaly ty, jenž jsou nepohnutelné.
لەبەر ئەوە با سوپاسگوزار بین، چونکە شانشینێک وەردەگرین کە ناهەژێت، بەهۆیەوە بە شێوازێکی پەسەند بە ترس و ڕێزەوە خودا بپەرستین، 28
Protož království přijímajíce nepohnutelné, mějmež milost, skrze kteroužto služme libě Bohu, s vážností a uctivostí.
چونکە [خودامان ئاگرێکی بێ ئامانە.] 29
Neboť Bůh náš jest oheň spalující.

< عیبرانییەکان 12 >