< پەیدابوون 25 >
ئیبراهیم ژنێکی دیکەی هێنا کە ناوی قەتورە بوو. | 1 |
İbrahim bir kadınla daha evlendi. Kadının adı Ketura'ydı.
لەویش زیمران، یۆقشان، مەدان، میدیان، یەشباق و شوەحی بوو. | 2 |
Ondan Zimran, Yokşan, Medan, Midyan, Yişbak, Şuah adlı çocukları oldu.
یۆقشان باوکی شەبا و دیدان بوو. وەچەکانی دیدانیش، ئەشووری و لەتوشی و لەئومییەکان بوون. | 3 |
Yokşan'dan da Şeva, Dedan oldu. Dedan soyundan Aşurlular, Letuşlular, Leumlular doğdu.
کوڕەکانی میدیانیش عێفا، عێفەر، حەنۆک، ئەبیداع و ئەلداعە بوون. هەموو ئەمانە نەوەی قەتورە بوون. | 4 |
Midyan'ın Efa, Efer, Hanok, Avida, Eldaa adlı oğulları oldu. Bunların hepsi Ketura'nın soyundandı.
ئیبراهیم هەرچی ماڵوموڵکی هەبوو دایە ئیسحاق، | 5 |
İbrahim sahip olduğu her şeyi İshak'a bıraktı.
بەڵام کاتێک هێشتا لە ژیاندا بوو، دیاری بەو کوڕانەی دا کە لە کەنیزەکانی بوون و بەرەو خاکی ڕۆژهەڵات ناردنی، دوور لە ئیسحاقی کوڕی. | 6 |
Cariyelerinin oğullarına da armağanlar verdi. Kendisi sağken bu çocukları oğlu İshak'tan uzaklaştırıp doğuya gönderdi.
ئیبراهیم سەد و حەفتا و پێنج ساڵ ژیا. | 7 |
İbrahim yüz yetmiş beş yıl yaşadı. Ömrü bu kadardı.
ئینجا ئیبراهیم لە تەمەنێکی باشی پیریدا، دواهەناسەی دا و مرد، پیرەمێردێکی تێر لە ژیان خواردوو، ئیتر چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی. | 8 |
Kocamış, yaşama doymuş, iyice yaşlanmış olarak son soluğunu verdi. Ölüp atalarına kavuştu.
هەردوو کوڕەکەشی، ئیسحاق و ئیسماعیل، باوکیان لە ئەشکەوتەکەی مەخپێلە کە بەرامبەر مەمرێیە و لە کێڵگەکەی عەفرۆنی کوڕی چۆحەری حیتیدایە، بە خاک سپارد. | 9 |
Oğulları İshak'la İsmail onu Hititli Sohar oğlu Efron'un tarlasında Mamre'ye yakın Makpela Mağarası'na gömdüler.
ئیبراهیم ئەو کێڵگەیەی لە حیتییەکان کڕیبوو. لەوێ ئیبراهیم لەگەڵ سارای ژنی بە خاک سپێردرا. | 10 |
İbrahim o tarlayı Hititler'den satın almıştı. Böylece İbrahim'le karısı Sara oraya gömüldüler.
دوای مردنی ئیبراهیم، خودا ئیسحاقی کوڕی بەرەکەتدار کرد. ئیسحاقیش لەلای بیری لەحەی ڕۆئییەوە نیشتەجێ بوو. | 11 |
Tanrı İbrahim'in ölümünden sonra oğlu İshak'ı kutsadı. İshak Beer-Lahay-Roi'de yaşıyordu.
ئەمانەش نەوەکانی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمن کە هاجەری میسری، کەنیزەکەی سارا، بۆ ئیبراهیمی بوو. | 12 |
Sara'nın cariyesi Mısırlı Hacer'in İbrahim'e doğurduğu İsmail'in öyküsü:
ئەمانەش ناوی کوڕەکانی ئیسماعیلن، ناویان بەپێی لەدایکبوونیان: نەبایۆت کە نۆبەرەی ئیسماعیل بوو، هەروەها قێدار، ئەدبەئێل، میبسام، | 13 |
Doğum sırasına göre İsmail'in oğullarının adları şunlardır: İlk oğlu Nevayot. Sonra Kedar, Adbeel, Mivsam,
حەدەد، تێما، یەتور، نافیش و قێدما. | 15 |
Hadat, Tema, Yetur, Nafiş, Kedema gelir.
ئەمانە کوڕەکانی ئیسماعیل بوون، هەروەها ناوی دوازدە میرە خێڵەکییەکەن بەپێی هەوار و خێوەتگاکانیان. | 16 |
İsmail'in oğulları olan bu on iki bey oymakların atalarıydı. Köylerine, obalarına da bu adları verdiler.
ئیسماعیل سەد و سی و حەوت ساڵ ژیا، ئینجا دواهەناسەی دا و مرد و چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی. | 17 |
İsmail yüz otuz yedi yıl yaşadıktan sonra son soluğunu verdi. Ölüp halkına kavuştu.
نەوەکانی ئیسماعیل لە حەڤیلاوە هەتا شوور نیشتەجێ بوون، لە نزیک سنووری میسر لەسەر ڕێگای ئەشوور. ئەوان دژی هەموو براکانیان بوون. | 18 |
İsmailoğulları Aşur'a doğru giderken Mısır sınırı yakınında, Havila ile Şur arasındaki bölgeye yerleştiler. Kardeşlerinin yaşadığı yerin doğusuna yerleşmişlerdi.
ئەمانەش نەوەکانی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیمن. ئیبراهیم ئیسحاقی بوو. | 19 |
İbrahim'in oğlu İshak'ın öyküsü:
ئیسحاق تەمەنی چل ساڵ بوو کاتێک ڕڤقەی کچی بتوئێلی ئارامی کە خوشکی لابانی ئارامی بوو لە پەدان ئارامەوە هێنای تاکو ببێتە ژنی. | 20 |
İshak Aramlı Lavan'ın kızkardeşi, Paddan-Aramlı Betuel'in kızı Rebeka'yla evlendiğinde kırk yaşındaydı.
ئیسحاق لە پێناو ژنەکەی لە یەزدان پاڕایەوە، چونکە نەزۆک بوو. یەزدانیش وەڵامی دایەوە و ڕڤقەی ژنی سکپڕ بوو. | 21 |
İshak karısı için RAB'be yakardı, çünkü karısı kısırdı. RAB İshak'ın yakarışını yanıtladı, Rebeka hamile kaldı.
هەردوو کوڕەکە لە سکیدا ململانێی یەکتریان دەکرد، ئەویش گوتی: «بۆچی ئەمە لە من ڕوودەدات؟» ئیتر چوو هەتا پرسیار لە یەزدان بکات. | 22 |
Çocuklar karnında itişiyordu. Rebeka, “Nedir bu başıma gelen?” diyerek RAB'be danışmaya gitti.
یەزدانیش پێی فەرموو: «دوو نەتەوە لە منداڵدانتن، دوو گەل لە هەناوتەوە لە یەک جیا دەبنەوە، گەلێکیان لە گەلەکەی دیکە بەهێزتر دەبێت، گەورەکە خزمەتی بچووکەکە دەکات.» | 23 |
RAB onu şöyle yanıtladı: “Rahminde iki ulus var, Senden iki ayrı halk doğacak, Biri öbüründen güçlü olacak, Büyüğü küçüğüne hizmet edecek.”
کە ڕۆژانی خۆی تەواو کرد و هاتە سەر منداڵبوون، بێگومان دووانەیەک لە منداڵدانی بوو. | 24 |
Doğum vakti gelince, Rebeka'nın ikiz oğulları oldu.
ئەوەیان کە یەکەم جار لەدایک بوو سوور بوو، هەموو لەشی وەک کەوڵێکی تووکن وابوو، بۆیە ناویان لێنا عیسۆ. | 25 |
İlk doğan oğlu kıpkırmızı ve tüylüydü; kırmızı bir cüppeyi andırıyordu. Adını Esav koydular.
دوای ئەم براکەی لەدایک بوو، کە بە دەستی پاژنە پێی عیسۆی گرتبوو، بۆیە ناویان لێنا یاقوب. ئیسحاق لە تەمەنی شەست ساڵیدا بوو کاتێک ڕڤقە ئەمانی بوو. | 26 |
Sonra kardeşi doğdu. Eliyle Esav'ın topuğunu tutuyordu. Bu yüzden İshak ona Yakup adını verdi. Rebeka doğum yaptığında İshak altmış yaşındaydı.
هەردوو کوڕەکە گەورە بوون. عیسۆ بووە ڕاوکەرێکی شارەزا و پیاوی دەشتودەر، بەڵام یاقوب پیاوێکی لەسەرخۆ و چادرنشین بوو. | 27 |
Çocuklar büyüdü. Esav kırları seven usta bir avcı oldu. Yakup'sa hep çadırda oturan sakin bir adamdı.
ئیسحاق عیسۆی زیاتر خۆشدەویست، چونکە حەزی لە گۆشتی نێچیر بوو، بەڵام ڕڤقە یاقوبی زیاتر خۆشدەویست. | 28 |
İshak Esav'ı daha çok severdi, çünkü onun getirdiği av etlerini yerdi. Rebeka ise Yakup'u severdi.
ڕۆژێک یاقوب چێشتی لێدەنا، عیسۆ لە دەشتودەر هاتەوە و پەکی کەوتبوو. | 29 |
Bir gün Yakup çorba pişirirken Esav avdan geldi. Aç ve bitkindi.
عیسۆ بە یاقوبی گوت: «هەندێکم لەو چێشتە سوورە بدەرێ! پەکم کەوتووە.» لەبەر ئەمەیە ناوی لێنرا ئەدۆم. | 30 |
Yakup'a, “Lütfen şu kızıl çorbadan biraz ver de içeyim. Aç ve bitkinim” dedi. Bu nedenle ona Edom adı da verildi.
یاقوبیش گوتی: «تۆش ئەمڕۆ نۆبەرایەتییەکەی خۆتم پێ بفرۆشە.» | 31 |
Yakup, “Önce sen ilk oğulluk hakkını bana ver” diye karşılık verdi.
عیسۆ گوتی: «من وا خەریکە دەمرم، ئیتر نۆبەرایەتیم بۆ چییە؟» | 32 |
Esav, “Baksana, açlıktan ölmek üzereyim” dedi, “İlk oğulluk hakkının bana ne yararı var?”
بەڵام یاقوب گوتی: «ئادەی ئەمڕۆ سوێندم بۆ بخۆ.» ئەویش سوێندی بۆ خوارد و نۆبەرایەتییەکەی خۆی فرۆشتە یاقوب. | 33 |
Yakup, “Önce ant iç” dedi. Esav ant içerek ilk oğulluk hakkını Yakup'a sattı.
ئینجا یاقوب نان و نیسکی دایە عیسۆ. ئیتر عیسۆ خواردی و خواردیەوە، پاشان هەستا و ڕۆیشت. بەو شێوەیە عیسۆ سووکایەتی بە نۆبەرایەتی کرد. | 34 |
Yakup Esav'a ekmekle mercimek çorbası verdi. Esav yiyip içtikten sonra kalkıp gitti. Böylece Esav ilk oğulluk hakkını küçümsemiş oldu.