< حزقیێل 44 >

ئینجا پیاوەکە منی هێنایەوە بۆ ڕێگای دەروازەی دەرەوەی پیرۆزگا کە ڕووەو ڕۆژهەڵات بوو، دەرگاکانی داخرا بوون. 1
Tedy přivedl mne zase cestou k bráně svatyně zevnitřní, kteráž patří k východu, a ta byla zavřená.
یەزدان پێی فەرمووم: «ئەم دەروازەیە بە داخراوی دەمێنێتەوە، ناکرێتەوە و کەس پێیدا ناچێتە ژوورەوە، چونکە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل پێیدا چووە ژوورەوە، جا داخراو دەبێت. 2
I řekl ke mně Hospodin: Brána tato zavřená bude, nebudeť otvírána, aniž kdo bude vcházeti skrze ni. Nebo Hospodin Bůh Izraelský všel skrze ni; protož budeť zavřená.
تەنها میری فەرمانڕەوا خۆی تێیدا دادەنیشێت بۆ ئەوەی لەبەردەم یەزدان نان بخوات. لە ڕێگای هەیوانی دەروازەکەوە دێتە ژوورەوە و لە هەمان ڕێگاوە دەچێتە دەرەوە.» 3
Knížecí jest, kníže samo v ní sedati bude, aby jídalo chléb před Hospodinem. Cestou síně této brány vejde, a cestou její vyjde.
ئینجا پیاوەکە لە ڕێگای دەروازەی باکوورەوە منی هێنایە بەردەم پیرۆزگاکە، منیش تەماشام کرد ئەوەتا شکۆمەندی یەزدان پیرۆزگاکەی پڕکردووە. جا بەسەر ڕوومدا کەوتم. 4
I vedl mne cestou k bráně půlnoční, k přední straně domu, i viděl jsem, a aj, naplnila sláva Hospodinova dům Hospodinův. I padl jsem na tvář svou.
یەزدانیش پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بە چاوت ببینە، هەموو ئەوەی دەیفەرمووم بە گوێیەکانت بیبیستە و مێشکت بخەرە سەر هەموو فەرزەکانی پەرستگای یەزدان و هەموو فێرکردنەکانی. هەروەها مێشکت بخەرە سەر شوێنی چوونە ژوورەوەی پەرستگاکە و سەر هەموو شوێنەکانی چوونە دەرەوەی پیرۆزگاکە. 5
I řekl ke mně Hospodin: Synu člověčí, přilož srdce své, a viz očima svýma, i ušima svýma slyš, cožkoli já mluvím tobě o všech ustanoveních domu Hospodinova, i o všech zákonech jeho. Přilož, pravím, srdce své k vcházení do domu, i ke všemu vycházení z svatyně,
بە یاخیبووەکان، بە بنەماڵەی ئیسرائیل بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئێوە هەموو ئەو نەریتە قێزەونانەی خۆتان بەسە. 6
A rci zpurnému domu Izraelskému: Takto praví Panovník Hospodin: Dosti mějte na všech ohavnostech svých, ó dome Izraelský,
سەرەڕای ئەوەش بێگانە بە دڵ و لەش خەتەنە نەکراوەکانتان هێنایە ناو پیرۆزگای من، بۆ ئەوەی لەناو پەرستگای مندا بن و پیسی بکەن، ئەو کاتەی کە پیو و خوێن دەکرێنە قوربانی و وەک خواردن پێشکەش بە من دەکرێن. بەو هەموو نەریتە قێزەونانەتان پەیمانی منتان شکاند. 7
Že jste uvodili cizozemce neobřezaného srdce a neobřezaného těla, aby bývali v svatyni mé, a poškvrňovali i domu mého, když jste obětovali chléb můj, tuk i krev, ješto oni sic rušili smlouvu mou, mimo všecky ohavnosti vaše,
ئەرکی خۆتان بۆ شتە پیرۆزکراوەکانی من بەجێنەگەیاند، بەڵکو کەسانی دیکەتان دانا لە جێی خۆتان بۆ پارێزگاریکردنی پیرۆزگاکەم. 8
A nedrželi jste stráže nad svatými věcmi mými, ale postavili jste strážné na stráži mé, v svatyni mé místo sebe.
یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: نابێت هیچ بێگانەیەکی دڵ و لەش خەتەنە نەکراو بێتە ناو پیرۆزگای من، تەنانەت ئەوانەی کە لەنێو ئیسرائیلییەکانیشدا نیشتەجێن. 9
Takto praví Panovník Hospodin: Žádný cizozemec neobřezaného srdce a neobřezaného těla nevejde do svatyně mé, ze všech cizozemců, kteříž mezi syny Izraelskými jsou.
«”بەڵکو لێڤییەکان کە لە من دوورکەوتنەوە کاتێک نەوەی ئیسرائیل گومڕابوون، لە سایەی بتەکانیانەوە ئەوانیش گومڕا بوون، تاوانی خۆیان لە ئەستۆی خۆیان دەگرن. 10
Nýbrž i Levítové, kteříž se vzdalovali ode mne, když bloudil Izrael, kteříž zbloudili ode mne za ukydanými bohy svými, ponesou nepravost svou.
لە پیرۆزگاکەم دەبن بە خزمەتکار و بە پاسەوانی دەروازەکانی پەرستگا و خزمەتکارانی پەرستگا. ئەوان قوربانی سووتاندن و قوربانی سەربڕاو بۆ گەل سەردەبڕن و ئەوان لەبەردەمیان ڕادەوەستن بۆ ئەوەی خزمەتیان بکەن. 11
Nebo budou v svatyni mé za služebníky, v povinnostech při branách domu, a za slouhy při domu. Oni budou zabíjeti oběti zápalné i oběti lidu, a oni stávati budou před nimi k sloužení jim,
بەڵام لەبەر ئەوەی لەبەردەم بتەکانیان خزمەتی گەلیان کرد و بوون بە کۆسپی تاوانکاری بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل، لەبەر ئەوە سوێندم خواردووە کە تاوانی خۆیان لە ئەستۆی خۆیان دەبێت. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 12
Proto že přisluhovali jim před ukydanými bohy jejich, a byli domu Izraelskému příčinou pádu v nepravost. Pročež přisáhl jsem jim, praví Panovník Hospodin, že ponesou nepravost svou.
لە من نزیک نابنەوە بۆ ئەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەن و لە هیچ یەکێک لە شتە پیرۆزکراوەکانم یان پێشکەشکراوە هەرەپیرۆزەکانم نزیک نابنەوە، بەڵکو دەبێت شەرمەزاری نەریتە قێزەونەکانیان هەڵبگرن. 13
Aniž přistoupí ke mně, aby mi kněžský úřad konali, ovšem aby přistupovati měli k kterým svatým věcem mým, neb k nejsvětějším, ale ponesou pohanění své i ohavnosti své, kteréž páchali.
لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسیاریێتی پارێزگاری پەرستگا بۆ هەموو خزمەتێک و بۆ هەموو ئەوەی تێیدا دەکرێت دەدەم بە ئەوان. 14
Protož postavím je za strážné u domu, ke vší službě jeho i ke všemu, což činěno býti má v něm.
«”بەڵام کاهینە لێڤییەکانی نەوەی سادۆق، ئەوانەی بە دڵسۆزییەوە ئەرکی پارێزگاری پیرۆزگاکەی منیان لە ئەستۆ گرت، کاتێک نەوەی ئیسرائیل لە من گومڕابوون، ئەوان لە من نزیک دەبنەوە بۆ خزمەتکردنم و لەبەردەمم ڕادەوەستن هەتا پیو و خوێن بۆ من بکەن بە قوربانی. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 15
Kněží pak Levítští, synové Sádochovi, kteříž drželi stráž nad svatyní mou, když zbloudili synové Izraelští ode mne, ti budou přistupovati ke mně, aby mi přisluhovali, a státi před tváří mou, obětujíce mi tuk i krev, praví Panovník Hospodin.
ئەوانە دێنە ناو پیرۆزگاکەم و لە مێزەکەم نزیک دەکەونەوە بۆ ئەوەی خزمەتم بکەن و پارێزگاری لە نەریتەکەم بکەن. 16
Ti přicházeti budou k svatyni mé, a ti přistupovati k stolu mému, aby mi sloužili a drželi stráž mou.
«”کاتێک دێنە ناو دەروازەکانی حەوشەکەی ناوەوە، جلی کەتان لەبەر دەکەن، لە کاتی خزمەتکردن لە دەروازەکانی حەوشەکەی ناوەوە لەناو پەرستگاکە نابێت جلی خورییان لەبەردا بێت. 17
I stane se, když budou míti vcházeti do bran síně vnitřní, že roucha lněná oblekou, aniž na se vezmou vlněného, když by služby konati měli v branách síně vnitřní i u vnitřku.
با مێزەری کەتان بەسەریانەوە بێت و دەرپێی کەتان لەبەر بکەن، شتێک بە ناوقەدیانەوە نەبەستن کە ئارەقەی پێ بکەن. 18
Klobouky lněné míti budou na hlavě své, a košilky lněné ať mají na bedrách svých, a nepřepasují se ničímž, což by pot vyvodilo.
کاتێک دەچن بۆ لای گەل لە خانەکانی دەرەوە، جلی خزمەتکردن دادەکەنن و لە ژوورە تەرخانکراوەکان دایدەنێن، ئینجا جلی دیکە لەبەر دەکەن نەوەک گەل دەستیان بەر جلە تەرخانکراوەکانیان بکەوێت. 19
A majíce vyjíti do síně zevnitřní, do síně zevnitřní k lidu, svlekou roucha svá, v kterýchž služby konali, a nechají jich v komůrkách svatyně, a oblekou roucha jiná, a nebudou posvěcovati lidu rouchem svým.
«”پرچی سەریان نە بە موس دەتاشن و نە دەیهێڵنەوە، بەڵکو بە ڕێکوپێکی کورتی دەکەنەوە. 20
Aniž hlavy své holiti budou, ani vlasů nositi, ale slušně ostříhají vlasy své.
کاهین کە چووە ناو حەوشەکەی ناوەوە نابێت شەراب بخواتەوە. 21
Vína též nebude píti žádný z kněží, když budou míti vcházeti do síně vnitřní.
نابێت بێوەژن و ژنی تەڵاقدراو بهێنن، بەڵکو دەبێت کچی پاکیزە لە نەوەی ئیسرائیل یان بێوەژنی کاهینێک بهێنن. 22
Vdovy také aneb zahnané nebudou sobě pojímati za manželky, ale panny z semene domu Izraelského, aneb vdovu, kteráž by ovdověla po knězi, pojíti mohou.
جیاوازی نێوان پیرۆز و پیرۆزنەکراو، گڵاو و پاک بە گەلەکەم پیشان دەدەن و فێریان دەکەن. 23
A lid můj budou rozdílu učiti mezi svatým a nesvatým, též mezi nečistým a čistým ať je učí rozeznávati.
«”لە ناکۆکیدا ئەوان دەبن بە ناوبژیوان و بەپێی حوکمەکانم حوکم دەدەن، لە جەژنەکان فێرکردن و فەرزەکانم بەجێدەهێنن، هەروەها شەممەکانم پیرۆز ڕادەگرن. 24
V rozepři pak ať se postavují k souzení, a podlé soudu mého soudí ji. Zákonů mých i ustanovení mých při všech slavnostech mých ať ostříhají, a soboty mé světí.
«”کاهین لە مرۆڤی مردوو نزیک نابێتەوە نەوەک گڵاو بێت. بەڵام ئەگەر مردووەکە باوک یان دایک یان کوڕ یان کچ یان براکەی بێت، یان خوشکەکەی کە شووی نەکردبێت، ئەوا دەتوانێت خۆی گڵاو بکات. 25
K mrtvému pak člověku nepůjde, aby se poškvrniti měl, leč při otci neb při mateři, též při synu a při dceři, při bratru a sestře, kteráž nebyla za mužem, může se poškvrniti.
پاش پاکبوونەوەی حەوت ڕۆژی بۆ دەژمێرن. 26
Po očištění pak jeho (sedm dní odečtou jemu),
لە ڕۆژی چوونە ناو پیرۆزگاوە بۆ ناو حەوشەکەی ناوەوە، بۆ ئەوەی لە پیرۆزگا خزمەت بکات، قوربانییەکەی گوناهی پێشکەش دەکات. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 27
V ten den, v kterýž vejde do svatyně, do síně vnitřní, aby služby konal v svatyni, obětovati bude za hřích svůj, praví Panovník Hospodin.
«”هیچ میراتێک بۆ کاهین نابێت بێجگە لە من، لە ئیسرائیل هیچ موڵکیان نادەنێ، من موڵکی ئەوان دەبم. 28
Dědictví pak jejich toto: Já jsem dědictví jejich, protož vládařství nedávejte jim v Izraeli; já jsem vládařství jejich.
پێشکەشکراوی دانەوێڵە و قوربانی گوناه و قوربانی تاوان و هەموو ئەوەی لە ئیسرائیلدا کە بۆ یەزدان تەرخانکراوە بۆ ئەوانە. 29
Oběti suché a za hřích i vinu, to oni jísti budou, i všelijaká věc, oddána Bohu v Izraeli, jejich bude.
لە هەموو یەکەمین بەرهەم و پیتاکە پیرۆزەکان، باشترینیان بۆ کاهین دەبن. هەروەها یەکەم هەویرتان بە کاهینەکان دەدەن، بۆ ئەوەی بەرەکەت بکەوێتە ماڵتان. 30
I přední věci všech prvotin ze všeho, i každá obět zhůru pozdvižení všeliké věci, ze všech obětí zhůru pozdvižení vašich, kněžské bude. I prvotiny těsta vašeho dávati budete knězi, aby odpočinulo požehnání v domě tvém.
کاهینەکان نە گۆشتی ئاژەڵی مردارەوەبوو و نە گۆشتی نێچیر دەخۆن، نە باڵندە و نە ئاژەڵ. 31
Žádné mrchy a udáveného, ani z ptactva ani z hovad nebudou jídati kněží.

< حزقیێل 44 >