< دەرچوون 30 >

«قوربانگای بخوور سووتاندنیش لە داری ئەکاسیا دروستبکە. 1
“Üzerinde buhur yakmak için akasya ağacından bir sunak yap.
درێژییەکەی باڵێک و پانییەکەی باڵێک، چوار گۆشە بێت، بەرزاییەکەشی دوو باڵ، قۆچەکانیش لە خۆی بێت. 2
Kare biçiminde, boyu ve eni birer arşın, yüksekliği iki arşın, boynuzları kendinden olacak.
بە زێڕی بێگەردیش ڕووکەشی بکە، سەرەوەی و دیوارەکانی بە چواردەوریدا لەگەڵ قۆچەکانی، هەروەها چوارچێوەیەکی زێڕینیشی بە چواردەوردا بۆ دروستبکە. 3
Üstünü, yanlarını, boynuzlarını saf altınla kapla. Çevresine altın pervaz yap.
دوو ئەڵقەی زێڕینیشی بۆ دروستبکە، لەژێر چوارچێوەکەیەوە، لەسەر هەردوو لایەکەی دروستی بکە، بۆ ئەوەی ببنە گیرە بۆ دوو دار بۆ ئەوەی پێیان هەڵبگیرێت. 4
İki yandaki pervazın altına iki altın halka yap. Bunlar sunağın taşınması için sırıkların geçmesine yarayacak.
دوو دارەکەش لە داری ئەکاسیا دروستبکە و بە زێڕ ڕووکەشیان بکە. 5
Sırıkları akasya ağacından yap ve altınla kapla.
قوربانگاکە لەپێش ئەو پەردەیە دادەنێیت کە لەبەردەم سندوقی پەیمانە، لەبەردەم قەپاغی کەفارەت کە لەسەر ئەو دوو تەختەی پەیمانە، ئەوەی لەوێ چاوپێکەوتنت لەگەڵ دەکەم. 6
Sunağı Levha Sandığı'nın karşısındaki perdenin, sandığın üzerindeki Bağışlanma Kapağı'nın önüne, seninle buluşacağım yere koy.
«هارون هەموو بەیانییەک بخووری بۆنخۆشی لەسەر بسووتێنێت، کاتێک چراکان ئامادە دەکات بیسووتێنێت. 7
“Harun her sabah kandillerin bakımını yaparken sunağın üzerinde güzel kokulu buhur yakacak.
هەروەها کاتێک هارون ئێواران چراکان سەردەخات بیسووتێنێت، بخوورێکی بەردەوامە لەبەردەم یەزدان بۆ نەوەکانتان. 8
Akşamüstü kandilleri yakarken yine buhur yakacak. Böylece huzurumda kuşaklar boyunca sürekli buhur yanacak.
هیچ بخووری دیکەی مەخەنە سەر، هەروەها قوربانی سووتاندن و دانەوێڵەی پێشکەشکراو، هیچ شەرابێکی پێشکەشکراویشی بەسەردا مەڕێژن. 9
Sunağın üzerinde başka buhur, yakmalık sunu ya da tahıl sunusu sunmayacaksınız; üzerine dökmelik sunu dökmeyeceksiniz.
هارونیش ساڵی جارێک کەفارەت لەسەر قۆچەکانی بکات، لە خوێنی قوربانی گوناه کە بۆ کەفارەتە، ساڵی جارێک کەفارەتی لەسەر دەکرێت بۆ نەوەکانتان، هەرەپیرۆزە بۆ یەزدان.» 10
Harun yılda bir kez sunağın boynuzlarını arındıracak. Kuşaklarınız boyunca yılda bir kez günahları bağışlatmak için sunulan sununun kanıyla sunağı arındıracak. Sunak ben RAB için çok kutsaldır.”
یەزدان بە موسای فەرموو: 11
RAB Musa'ya şöyle dedi:
«کاتێک سەرژمێری نەوەی ئیسرائیل دەکەیت، لە کاتی تۆمارکردنیان هەریەکە و نرخی ژیانی خۆی دەداتە یەزدان، ئیتر کارەساتیان تێناکەوێت کاتێک دەیانژمێریت. 12
“İsrailliler'in sayımını yaptığın zaman, herkes canına karşılık bana bedel ödeyecektir. Öyle ki, sayım yapılırken başlarına bela gelmesin.
هەرکەسێک لە سەرژمێریکراوەکان پێویستە نیو شاقلە بە شاقلی پیرۆزگا بدات، کە هەر شاقلێکیش بیست گێرایە. ئەم نیو شاقلە بە پێشکەشکراو بۆ یەزدان دادەنرێت. 13
Sayılan herkes armağan olarak bana yarım kutsal yerin şekeli verecektir. –Bir şekel yirmi geradır.–
هەموو ئەوانەی دەژمێردرێن لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، پێشکەشکراو دەدەنە یەزدان. 14
Sayılan yirmi yaşındaki ve daha yukarı yaştaki herkes bana armağan verecektir.
دەوڵەمەند زیاتر نادات و هەژاریش لە نیو شاقل کەمتر نادات، کاتێک پێشکەشکراوەکەی یەزدان بۆ کەفارەتی خۆتان دەدەن. 15
Canlarınızın bedeli olarak bu armağanı verdiğinizde, zengin yarım şekelden fazla, yoksul yarım şekelden eksik vermeyecek.
زیوی کەفارەتەکەش لە نەوەی ئیسرائیل وەردەگریت و بۆ خزمەتی چادری چاوپێکەوتن دایدەنێیت. بۆ نەوەی ئیسرائیل دەبێتە یادەوەری لەبەردەم یەزدان بۆ کەفارەتی گیانتان.» 16
İsrailliler'den bedel olarak verilen paraları toplayacak, Buluşma Çadırı'nın hizmetinde kullanacaksın. Bu paralar canlarınızın bedeli olarak ben, RAB'be İsrailliler'i hep anımsatacak.”
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 17
RAB Musa'ya şöyle dedi:
«حەوزێک لە بڕۆنز دروستبکە و ژێرەکەشی لە بڕۆنز بێت بۆ شوشتن، لەنێوان چادری چاوپێکەوتن و قوربانگاکەی دابنێ و ئاوی تێبکە. 18
“Yıkanmak için tunç bir kazan yap. Ayaklığı da tunçtan olacak. Buluşma Çadırı ile sunağın arasına koyup içine su doldur.
هارون و کوڕەکانی دەست و پێیانی لێ بشۆن، 19
Harun'la oğulları ellerini, ayaklarını orada yıkayacaklar.
لە کاتی چوونە ژوورەوەیان بۆ چادری چاوپێکەوتن بە ئاو بیشۆن نەوەک بمرن. هەروەها کاتێک لە قوربانگاکە نزیک دەبنەوە بۆ خزمەت بۆ سووتاندنی قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان، 20
Buluşma Çadırı'na girmeden ya da RAB için yakılan sunuyu sunarak hizmet etmek üzere sunağa yaklaşmadan önce, ölmemek için ellerini, ayaklarını yıkamalılar. Harun'la soyunun bütün kuşakları boyunca sürekli bir kural olacak bu.”
دەست و پێیان بشۆن نەوەک بمرن. ئەمەش دەبێتە فەرزێکی هەتاهەتایی بۆ هارون و بۆ وەچەکەی لە نەوەکانیان.» 21
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 22
RAB Musa'ya şöyle dedi:
«تۆش بۆ خۆت باشترین بۆن ببە، پێنج سەد شاقل ئاوی موڕ و نیوەی ئەوە دوو سەد و پەنجا شاقل دارچینی بۆنخۆش و دوو سەد و پەنجا شاقل قامیشی بۆنخۆش، 23
“Şu nadide baharatı al: 500 şekel sıvı mür, yarısı kadar, yani 250'şer şekel güzel kokulu tarçın ve kamış,
کاسیاش پێنج سەد شاقل، هەمووی بەگوێرەی شاقلی پیرۆزگا بێت، هەروەها لە زەیتی زەیتوونیش هەینێک. 24
500 kutsal yerin şekeli hıyarşembe, bir hin de zeytinyağı.
بەمانە زەیتی پیرۆز بۆ دەستنیشانکردن دروستبکە، تێکەڵ وەک دەستکردی عەتار، دەبێتە زەیتی پیرۆز بۆ دەستنیشانکردن. 25
Bunlardan ıtriyatçı ustalığıyla güzel kokulu kutsal bir mesh yağı yap. Ona kutsal mesh yağı denecek.
ئینجا چادری چاوپێکەوتن و سندوقی پەیمان، 26
Buluşma Çadırı'nı, Levha Sandığı'nı, masayla takımlarını, kandillikle takımlarını, buhur sunağını, yakmalık sunu sunağıyla bütün takımlarını, kazanı ve kazan ayaklığını hep bu yağla meshet.
لەگەڵ مێزەکە و هەموو قاپوقاچاغەکانی و چرادانەکە و قاپوقاچاغەکانی و قوربانگاکەی بخوور و 27
قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن و هەموو قاپوقاچاغەکانی و حەوزەکە و ژێرەکەی پێ چەور دەکەیت. 28
تەرخانیان بکە و دەبنە هەرەپیرۆز، هەر شتێک پێیان بکەوێت پیرۆز دەبێت. 29
Onları kutsal kıl ki, çok kutsal olsunlar. Onlara değen her şey kutsal sayılacaktır.
«هارون و کوڕەکانیشی دەستنیشان بکە و تەرخانیان بکە بۆ ئەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەن. 30
“Bana kâhin olmaları için Harun'la oğullarını meshedip kutsal kıl.
لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلیش قسە بکە و بڵێ:”ئەمە بۆ من دەبێتە زەیتێکی پیرۆز بۆ دەستنیشانکردنی کەسانێک لە نەوەکانتان. 31
İsrailliler'e de ki, ‘Kuşaklarınız boyunca bu kutsal mesh yağı yalnız benim için kullanılacak.
نابێت بەسەر لەشی کەسدا بکرێت و نابێت بە پێوانەکانی وەک ئەو دروستبکرێت. ئەم زەیتە پیرۆزە، دەبێت لەلاتان پیرۆز بێت. 32
İnsan bedenine dökülmeyecek. Aynı reçeteyle benzeri yapılmayacak. O kutsaldır ve sizin için kutsal olacaktır.
هەرکەسێک وەک ئەوە عەتاری بکات و ئەو زەیتە لە کەسانی دیکە بدات، لەنێو گەلەکەیدا دادەبڕدرێت.“» 33
Onun benzerini yapan ya da kâhin olmayan birinin üzerine döken herkes halkının arasından atılacaktır.’”
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «بۆنوبەرام بۆ خۆت ببە، مەستەکی و بۆنی گوێچکە ماسی و موڕی بۆنخۆش و بخووری سادە، بەشی یەکسان بن، 34
Sonra RAB Musa'ya şöyle dedi: “Güzel kokulu baharat –kara günnük, onika, kasnı ve saf günnük– al. Hepsi aynı ölçüde olsun.
بیانکە بە بخووری بۆنخۆش، دەستکردی عەتار، سوێرکراوی بێگەرد و پیرۆز. 35
Bir ıtriyatçı ustalığıyla bunlardan güzel kokulu bir buhur yap. Tuzlanmış, saf ve kutsal olacak.
هەندێکی لێ ورد بکە وەک تۆز و لەبەردەم سندوقی پەیمان دایبنێ لەناو چادری چاوپێکەوتن، ئەوەی لەوێ چاوپێکەوتنت لەگەڵ دەکەم، دەبێتە هەرەپیرۆز بۆتان. 36
Birazını çok ince döv, Buluşma Çadırı'nda seninle buluşacağım yere, Levha Sandığı'nın önüne koy. Sizin için çok kutsal olacaktır.
ئەو بخوورەی بە پێوانەی ئەو دروستی دەکەن نابێت بۆ خۆتانی دروستبکەن، لەلاتان پیرۆز دەبێت بۆ یەزدان، 37
Aynı reçeteyle kendinize buhur yapmayacaksınız. Onu RAB için kutsal sayacaksınız.
هەرکەسێک وەک ئەوە دروستبکات هەتا بۆنی بکات، لەنێو گەلەکەیدا دادەبڕدرێت.» 38
Kim koklamak için aynısını yaparsa halkının arasından atılacaktır.”

< دەرچوون 30 >