< کردار 3 >

ڕۆژێکیان کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ، کە کاتی نوێژ بوو، پەترۆس و یۆحەنا سەرکەوتن بۆ پەرستگا. 1
Petr pak a Jan spolu vstupovali do chrámu v hodinu modlitebnou devátou.
لەبەردەم دەرگای پەرستگادا کە پێی دەگوترا دەرگای جوان، پیاوێک بە زگماک ئیفلیج دانیشتبوو، هەموو ڕۆژێک هەڵیاندەگرت‏ و لەوێ دایاندەنا تاکو سواڵ بکات لەوانەی دەهاتنە حەوشەکانی پەرستگاکەوە. 2
A muž nějaký, chromý tak narozený z života matky své, nesen byl, kteréhož sázeli na každý den u dveří chrámových, kteréž slouly Krásné, aby prosil za almužnu těch, kteříž vcházeli do chrámu.
کاتێک ئەو پیاوە بینی کە پەترۆس و یۆحەنا بە نیازن بێنە ناو حەوشەکانی پەرستگا، داوای خێری لێکردن. 3
Ten uzřev Petra a Jana, ani vcházeti měli do chrámu, prosil jich, aby mu almužnu dali.
پەترۆس و یۆحەنا بە وردی تێیانڕوانی، ئینجا پەترۆس گوتی: «سەیرمان بکە!» 4
I pohleděv naň Petr s Janem, řekl: Hleď na nás.
ئەویش چاوی تێبڕین و چاوەڕێی دەکرد شتێکیان لێ وەربگرێت. 5
A on pilně pohleděl na ně, naděje se, že něco vezme od nich.
پەترۆس گوتی: «زێڕ و زیوم نییە، بەڵام ئەوەی هەمە دەتدەمێ. بە ناوی عیسای مەسیحی ناسیرەییەوە، هەستە و بڕۆ!» 6
Tedy řekl Petr: Stříbra a zlata nemám, ale což mám, to tobě dám. Ve jménu Ježíše Krista Nazaretského vstaň a choď.
ئینجا بە دەستی ڕاستی گرتی و هەڵیستاند، دەستبەجێ هێز کەوتە پێ و پاژنەکانی. 7
I ujav jej za ruku jeho pravou, pozdvihl ho, a hned utvrzeny jsou nohy jeho i kloubové.
ئیتر هەڵبەزییەوە و ڕاوەستا و دەستی بە ڕۆیشتن کرد، لەگەڵیان چووە ناو حەوشەکانی پەرستگا، دەڕۆیشت و هەڵدەبەزییەوە و ستایشی خودای دەکرد. 8
A zchytiv se, stál, a chodil, a všel s nimi do chrámu, chodě, a poskakuje, a chvále Boha.
هەموو خەڵک بینییان دەڕوات و ستایشی خودا دەکات. 9
A viděl jej všecken lid, an chodí a chválí Boha.
جا کاتێک خەڵکەکە زانییان ئەمە ئەو کەسەیە کە بۆ سواڵکردن لەلای دەرگای پەرستگا دادەنیشت، ئەوەی پێی دەگوترا جوان، سەرسامی و حەپەساوی دایگرتن لەوەی بەسەری هاتووە. 10
I poznali ho, že jest ten, kterýž na almužně sedával u dveří Krásných chrámových. I naplněni jsou strachem a děšením nad tím, což se stalo jemu.
کاتێک پیاوەکە خۆی بە پەترۆس و یۆحەناوە هەڵواسیبوو، هەموو خەڵکەکە بە سەرسامییەوە ڕایانکردە لایان بۆ ئەو ڕێڕەوەی کە پێی دەگوترا ڕێڕەوی سلێمان، کە هەردوو لای بە کۆڵەکە گیرابوو. 11
A když se ten uzdravený přídržel Petra a Jana, sběhl se k nim všecken lid do síňce, kteráž sloula Šalomounova, předěšen jsa.
پەترۆس ئەمەی بینی، پێی گوتن: «پیاوانی ئیسرائیل، بۆچی لەمە سەرسامن؟ بۆچی چاوتان تێبڕیوین وەک ئەوەی بە توانا یان بە لەخواترسیمان وامان کردووە بڕوات؟ 12
To viděv Petr, promluvil k lidu: Muži Izraelští, co se divíte tomuto? Anebo co na nás tak pilně hledíte, jako bychom my svou mocí aneb nábožností učinili to, aby tento chodil?
خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب، خودای باوکانمان، عیسای خزمەتکاری خۆی شکۆدار کرد، ئەوەی بە گرتنتان دا و لەبەردەم پیلاتۆس نکۆڵیتان لێکرد، کە بڕیاری دابوو بەریبدات. 13
Bůh Abrahamův a Izákův a Jákobův, Bůh otců našich, oslavil Syna svého Ježíše, kteréhož jste vy vydali a odepřeli se před tváří Pilátovou, kterýž ho soudil býti hodného propuštění.
ئێوە نکۆڵیتان لە پیرۆز و ڕاستودروستەکە کرد و داوای ئازادکردنی بکوژێکتان کرد. 14
Vy pak svatého a spravedlivého odepřeli jste se a prosili jste za muže vražedníka, aby vám byl dán.
سەرۆکی ژیانتان کوشت، بەڵام خودا لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە و ئێمە شایەتین بۆ ئەمە. 15
Ale dárce života zamordovali jste, kteréhož Bůh vzkřísil z mrtvých; čehož my svědkové jsme.
ئەم پیاوەی ئێوە دەیبینن ‏و دەیناسن،‏ باوەڕی بەناوی عیسا هەبوو، بۆیە هێز و توانای بۆ گەڕایەوە. بە ناوی عیسا و ئەو باوەڕەی بەهۆیەوە دێت، لە‏بەرچاوی هەمووتان ئەم تەندروستییە تەواوەی پێ بەخشی. 16
A skrze víru ve jméno jeho, tohoto, kteréhož vy vidíte a znáte, utvrdilo jest jméno jeho a víra, kteráž jest skrze něho, dala jemu celé zdraví toto před obličejem všech vás.
«ئێستاش برایان دەزانم بە نەزانی ئەوەتان کرد، هەروەک ڕابەرەکانیشتان. 17
Ale nyní, bratří, vím, že jste to z nevědomí učinili, jako i knížata vaše.
بەڵام خودا ئەوەی هێنایە دی کە پێشتر لەسەر زمانی هەموو پێغەمبەرانەوە ڕایگەیاندبوو، کە مەسیحەکەی خۆی ئازار دەچێژێت. 18
Bůh pak to, což předzvěstoval skrze ústa všech proroků, že měl Kristus trpěti, tak jest naplnil.
کەواتە تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خودا تاکو گوناهەکانتان بسڕێنەوە، بۆ ئەوەی لەلای یەزدانەوە کاتی حەسانەوەتان بێت و 19
Protož čiňte pokání, a obraťte se, aby byli shlazeni hříchové vaši, když by přišli časové rozvlažení od tváři Páně,
مەسیحتان بۆ بنێرێتەوە، ئەو عیسایەی کە پێشتر بۆتانی دیاری کردبوو. 20
A poslal by toho, kterýž vám kázán jest, Ježíše Krista.
ئەوەی دەبێت لە ئاسمان بیهێڵێتەوە، هەتا کاتی چاککردنەوەی هەموو شتێک، ئەوەی لە کۆنەوە خودا لەسەر زاری پێغەمبەرە پیرۆزەکانییەوە باسی کردووە. (aiōn g165) 21
Kteréhož zajisté musí přijíti nebesa, až do času napravení všech věcí; což byl předpověděl Bůh skrze ústa svých svatých proroků od věků. (aiōn g165)
موساش گوتی: [یەزدانی پەروەردگارتان لەنێو برایانتاندا پێغەمبەرێکی وەک منتان بۆ دادەنێت، دەبێت گوێ لە هەموو ئەو شتانە بگرن کە پێتانی دەڵێت. 22
Mojžíš zajisté otcům řekl, že Proroka vám vzbudí Pán Bůh váš z bratří vašich jako mne, jehož poslouchati budete ve všem, cožkoli bude mluviti vám.
جا هەرکەسێک گوێ لەم پێغەمبەرە نەگرێت لەنێو گەل دادەبڕدرێت.] 23
A staneť se, že každá duše, kteráž by neposlouchala toho Proroka, vyhlazena bude z lidu mého.
«هەموو پێغەمبەرانیش، لە ساموئێل بەدواوە، هەموو ئەوانەی قسەیان کردووە، باسی ئەم ڕۆژانەیان کردووە. 24
Ano i všickni proroci od Samuele a potomních, kteřížkoli mluvili, také jsou o těchto dnech předzvěstovali.
ئێوەش کوڕی پێغەمبەران و ئەو پەیمانەن کە خودا لەگەڵ باوکانتاندا بەستی، کاتێک بە ئیبراهیمی فەرموو: [لە ڕێگەی نەوەی تۆوە هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی بەرەکەتدار دەبن.] 25
Vy jste synové proroků a synové úmluvy, kterouž učinil Bůh s otci našimi, řka k Abrahamovi: V semeni tvém požehnány budou všecky čeledi země.
کاتێک خودا خزمەتکاری خۆی هەستاندەوە، یەکەم جار بۆ ئێوەی نارد، بۆ ئەوەی بەرەکەتدارتان بکات بە گەڕانەوەی هەریەکەتان لە خراپەکانی.» 26
Vám nejprve Bůh, vzbudiv Syna svého Ježíše, poslal ho dobrořečícího vám, aby se jeden každý z vás odvrátil od nepravostí svých.

< کردار 3 >