< کردار 15 >

هەندێک کەس لە یەهودیاوە بۆ ئەنتاکیا هاتن و برایانیان فێردەکرد و دەیانگوت: «ئەگەر بەپێی ئەو نەریتەی کە موسا فێری کردن خەتەنە نەکرێن، ناتوانن ڕزگاربن.» 1
Some men came down from Judea to Antioch and taught the brothers, saying, “Unless you are circumcised according to the custom of Moses, you cannot be saved.”
کاتێک دەمەقاڵە و مشتومڕێکی زۆر لەلایەن پۆڵس و بەرناباس لەگەڵ ئەوان ڕوویدا، پۆڵس و بەرناباس لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە دیاری کران، تاکو سەبارەت بەم بابەتە بۆ لای نێردراوان و پیران بەرەو ئۆرشەلیم بەڕێ بکەون. 2
This brought Paul and Barnabas into a sharp dispute and debate with them. So Paul and Barnabas along with some others from among them were appointed to go up to Jerusalem to meet with the apostles and elders about this question.
پاش ئەوەی کڵێسا ماڵئاواییان لێکردن، بە ناو فینیکیا و سامیرەدا تێپەڕین، باسی ئەوەیان دەکرد کە ناجولەکەکانیش باوەڕیان بە عیسا هێناوە، جا خۆشییەکی زۆریان لەنێو هەموو باوەڕداراندا بڵاوکردەوە. 3
They therefore, being sent by the church, passed through both Phoenicia and Samaria and announced the conversion of the Gentiles. They brought great joy to all the brothers.
کاتێک گەیشتنە ئۆرشەلیم، کڵێسا و نێردراوان و پیران پێشوازییان لێکردن، ئەوانیش هەواڵی هەموو ئەو شتانەیان پێدان کە خودا لە ڕێگەی ئەوانەوە کردبووی. 4
When they came to Jerusalem, they were welcomed by the church and the apostles and the elders, and they reported all the things that God had done with them.
بەڵام هەندێک لەوانەی سەر بە ڕێبازی فەریسییەکان بوون و باوەڕیان هێنابوو، هەستان و گوتیان: «دەبێت ئەو باوەڕدارانەی کە جولەکە نین خەتەنە بکرێن و فەرمانیان پێ بکرێت کە کار بە تەوراتی موسا بکەن.» 5
But certain men who believed, who belonged to the group of Pharisees, stood up and said, “It is necessary to circumcise them and to command them to keep the law of Moses.”
جا نێردراوان و پیران بۆ لێکۆڵینەوەی ئەم بابەتە کۆبوونەوە. 6
So the apostles and the elders gathered together to consider this matter.
پاش مشتومڕێکی زۆر، پەترۆس هەستا و پێی گوتن: «ئەی برایان، ئێوە دەزانن پێش ماوەیەک، خودا لەنێو ئێوەدا هەڵیبژارد کە لە دەمی منەوە ناجولەکەکان مزگێنیی مەسیح ببیستن و باوەڕ بهێنن. 7
After much debate, Peter stood up and said to them, “Brothers, you know that a good while ago God made a choice among you, that by my mouth the Gentiles should hear the word of the gospel, and believe.
ئەو خودایەی کە دەزانێت چی لە دڵدایە، شایەتی بۆیان دا بە بەخشینی ڕۆحی پیرۆز بەوانیش هەروەک بە ئێمە. 8
God, who knows the heart, witnesses to them, giving them the Holy Spirit, just as he did to us;
بە هیچ شتێک جیاوازی لەنێوان ئێمە و ئەواندا نەکردووە، بە باوەڕ دڵی ئەوانیشی پاک کردووەتەوە. 9
and he made no distinction between us and them, making their hearts clean by faith.
ئیتر بۆچی ئێوە خودا تاقی دەکەنەوە، نیرێک دەخەنە سەر شانی ئەو قوتابییانەی کە جولەکە نین، ئەوەی نە باوباپیرانمان و نە خۆمان توانیمان هەڵیبگرین؟ 10
Now therefore why do you test God, that you should put a yoke upon the neck of the disciples which neither our fathers nor we were able to bear?
بەڵام باوەڕمان هەیە کە بە نیعمەتی عیسای خاوەن شکۆ ڕزگار دەبین، هەروەک ئەوان.» 11
But we believe that we shall be saved through the grace of the Lord Jesus, just as they were.”
ئیتر هەموو ئەندامانی ئەنجومەنەکە بێدەنگ بوون و گوێیان لە بەرناباس و پۆڵس گرت، باسی ئەو نیشانە و پەرجووانەیان دەکرد کە خودا لەسەر دەستی ئەوان لەناو ناجولەکەکان ئەنجامی داوە. 12
All the multitude kept silent while they listened to Barnabas and Paul report the signs and wonders God had worked among the Gentiles through them.
دوای ئەوەی تەواوبوون، یاقوب گوتی: «ئەی برایان گوێم لێ بگرن. 13
After they stopped speaking, James answered, saying, “Brothers, listen to me.
شیمۆن ڕوونی کردەوە چۆن خودا یەکەم جارە بایەخی خۆی بۆ ناجولەکەکان نیشان داوە بۆ ئەوەی لەناو ئەواندا گەلێک ناوی ئەو هەڵبگرن. 14
Simon has told how God first graciously helped the Gentiles in order to take from them a people for his name.
وتەی پێغەمبەرانیش لەگەڵ ئەمە ڕێک دەکەوێت، هەروەک نووسراوە: 15
The words of the prophets agree with this, as it is written,
«[دوای ئەمە دەگەڕێمەوە و چادرە ڕووخاوەکەی داود هەڵدەدەمەوە، ڕووخاوییەکانی دروستدەکەمەوە، سەرلەنوێ بنیادی دەنێمەوە، 16
'After these things I will return, and I will build again the tent of David, which has fallen down; I will set up and restore its ruins again,
تاکو ئەو خەڵکانەی کە ماونەتەوە ڕوو لە یەزدان بکەن، هەموو ئەو ناجولەکانەی ناوی منیان هەڵگرتووە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی ئەم کارانە ئەنجام دەدات 17
so that the remnant of men may seek the Lord, including all the Gentiles called by my name.'
کە هەر لە سەرەتاوەش زانراون.] (aiōn g165) 18
This is what the Lord says, who has done these things that have been known from ancient times. (aiōn g165)
«لەبەر ئەوە وای بە باش دەزانم قورسایی نەخەینە سەر شانی ئەو ناجولەکانەی کە بۆ لای خودا گەڕاونەتەوە، 19
Therefore, my opinion is, that we should not trouble those of the Gentiles who turn to God.
بەڵکو بۆیان بنووسین، خۆیان دووربخەنەوە لە گڵاوی بتەکان و لە داوێنپیسی و لە گۆشتی ئاژەڵی خنکێنراو و خوێن، 20
But we will write to them that they must keep away from the pollution of idols, from sexual immorality, and from the meat of strangled animals, and from blood.
چونکە هەر لە کۆنەوە فێرکردنی موسا لە هەموو شارێک ڕاگەیەنرابوو و هەموو شەممەیەک لە کەنیشتەکان دەخوێنرایەوە.» 21
For Moses has been proclaimed in every city from the ancient times and he is read in the synagogues every Sabbath.”
ئینجا نێردراوان و پیران و هەموو کڵێسا بە باشیان زانی دوو پیاو لەناو خۆیاندا هەڵبژێرن و لەگەڵ پۆڵس و بەرناباسدا بیاننێرن بۆ ئەنتاکیا. یەهوزای ناسراو بە بەرساباس و سیلایان هەڵبژارد، کە پێشەوای نێو باوەڕداران بوون. 22
Then it seemed good to the apostles and the elders, with the whole church, to choose Judas called Barsabbas, and Silas, who were leaders of the church, and send them to Antioch with Paul and Barnabas.
بە دەستی خۆیان ئاوایان نووسی: لە نێردراوان و پیرانەوە، برایانتان، بۆ ئەو باوەڕدارانەی جولەکە نین لە ناوچەکانی ئەنتاکیا و سوریا و کیلیکیا: سڵاو. 23
They wrote this: “From the apostles and elders, your brothers, to the Gentile brothers in Antioch, Syria, and Cilicia: Greetings!
بیستمان کە هەندێک کەس بێ ئەوەی ئێمە ڕایانبسپێرین لەلای ئێمەوە هاتوون و بە قسەکانیان بێزار و دڵگرانیان کردوون. 24
We have heard that certain men have gone out from us, with no orders from us, and have disturbed you with teachings that upset your souls.
بۆیە بە باشمان زانی بە یەک بیروڕاوە چەند پیاوێک هەڵبژێرین و لەگەڵ برایانی خۆشەویستمان بەرناباس و پۆڵس بیاننێرن بۆ لاتان، 25
This being so, all of us have agreed to choose men and to send them to you along with our beloved Barnabas and Paul,
پیاوانێک گیان لەسەر دەستن لە پێناوی ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان. 26
men who have risked their lives for the name of our Lord Jesus Christ.
جا یەهوزا و سیلامان نارد بۆ لاتان تاکو هەمان شتتان بە دەم پێ ڕابگەیەنن، 27
Therefore we are sending Judas and Silas, who will tell you the same thing themselves in their own words.
چونکە ڕۆحی پیرۆز و ئێمەش وامان بە باش زانی هیچ قورساییەک نەخەینە سەر شانتان، جگە لەمانە کە پێویستن: 28
For it seemed good to the Holy Spirit and to us, to lay upon you no greater burden than these necessary things:
خۆتان دووربخەنەوە لەو قوربانییانەی بۆ بت پێشکەش کراون، هەروەها لە خواردنی ئاژەڵی خنکێنراو و خوێن و لە داوێنپیسی. ئەگەر خۆتان لەمانە پاراست، شتی چاک دەکەن. ماڵ ئاوا. 29
that you abstain from things sacrificed to idols, blood, things strangled, and from sexual immorality. If you keep yourselves from these, it shall be well with you. Farewell.”
ئەمانیش کە بەڕێکران و بۆ ئەنتاکیا هاتن، هەموو کۆمەڵەی باوەڕدارانیان کۆکردەوە و نامەکەیان پێشکەش کرد. 30
So they, when they were dismissed, came down to Antioch; after they gathered the multitude together, they delivered the letter.
کاتێک خوێندیانەوە بەو هاندانەی تێیدا بوو زۆر دڵشاد بوون. 31
When they had read it, they rejoiced because of the encouragement.
یەهودا و سیلاش کە خۆیان پێغەمبەر بوون، بە زۆر وشە هانی برایانیان دا و ورەیان بەرزکردنەوە. 32
Judas and Silas, also prophets, encouraged the brothers with many words and strengthened them.
پاش ئەوەی ماوەیەکیان بەسەربرد، لەلایەن برایانەوە بە ئاشتییەوە ڕەوانە کرانەوە بۆ لای ئەوانەی ناردبوویانن، 33
After they had spent some time there, they were sent away in peace from the brothers to those who had sent them.
بەڵام سیلا بەلایەوە باشتر بوو لەوێ بمێنێتەوە. 34
پۆڵس و بەرناباسیش هەر لە ئەنتاکیا مانەوە و لەگەڵ زۆر کەسی دیکەدا بەشدارییان کرد لە مزگێنیدان و فێرکردنی پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ. 35
But Paul and Barnabas stayed in Antioch along with many others, where they taught and proclaimed the word of the Lord.
پاش چەند ڕۆژێک پۆڵس بە بەرناباسی گوت: «با بگەڕێینەوە بۆ هەموو ئەو شارانەی کە پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆمان تێیدا ڕاگەیاندووە و سەر لە برایان بدەین و هەواڵیان بزانین.» 36
After some days Paul said to Barnabas, “Let us return now and visit the brothers in every city where we proclaimed the word of the Lord, and see how they are.”
بەرناباسیش پێشنیاری کرد کە یۆحەنا لەگەڵ خۆیاندا بیبەن، ئەوەی بە مەرقۆس ناسراوە. 37
Barnabas wanted to also take with them John who was called Mark.
بەڵام پۆڵس پێی باش بوو ئەو کەسە لەگەڵ خۆیاندا نەبەن کە لە پامفیلیادا لێیان جیا بووەوە و لەگەڵیان بۆ کارەکە نەڕۆیشت. 38
But Paul thought it was not good to take Mark, who had left them in Pamphylia and did not go further with them in the work.
لەبەر ئەوە دەمەقاڵە کەوتە نێوانیان، تاکو وای لێهات لە یەکتری جیا بوونەوە. ئەوسا بەرناباس مەرقۆسی لەگەڵ خۆی برد و بە دەریادا بۆ قوبرس چوو. 39
Then there arose a sharp disagreement, so that they separated from each other, and Barnabas took Mark with him and sailed away to Cyprus.
بەڵام پۆڵس سیلای هەڵبژارد و ڕۆیشتن، دوای ئەوەی لەلایەن باوەڕدارانەوە بە نیعمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ سپێردران. 40
But Paul chose Silas and left, after he was entrusted by the brothers to the grace of the Lord.
ئینجا چوونە ناوچەکانی سوریا و کیلیکیا و کڵێساکانیان بەهێز دەکرد. 41
Then he went through Syria and Cilicia, strengthening the churches.

< کردار 15 >