< کردار 12 >

لەو کاتەدا هێرۆدسی پاشا دەستی کرد بە چەوساندنەوەی چەند کەسێکی کڵێسا. 1
ᎾᎯᏳᏃ ᎡᎶᏛ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᎤᎴᏅᎮ ᏚᏕᏯᏙᏔᏁ ᎢᎦᏛ ᏧᎾᏁᎶᏗ ᎤᎾᏓᏡᎬᎢ.
هەروەها یاقوبی برای یۆحەنای بە شمشێر کوشت. 2
ᎠᏰᎳᏍᏗᏃ ᎦᏅᎯᏛ ᎤᏩᏔᏁ ᎤᎴ ᏥᎻ ᏣᏂ ᏗᎾᏓᏅᏟ.
کە بینی ئەمە جێی ڕەزامەندی جولەکەیە، پەترۆسیشی گرت، ئەمەش لە ڕۆژانی جەژنی فەتیرەدا بوو. 3
ᎤᏙᎴᎰᏒᏃ ᎣᏏᏳ ᎠᏂᏰᎸᏍᎬ ᎠᏂᏧᏏ, ᏈᏓ ᎾᏍᏉ ᎤᏂᏴᎮᎢ. ᎾᎯᏳᏃ ᎾᎪᏔᏅᎾ ᎦᏚ ᎠᎩᏍᏗᏱ ᎨᏎᎢ.
کاتێک هێرۆدس پەترۆسی گرت، خستییە زیندانەوە، بۆ ئەوەی پاسەوانی لێ بکرێت دایە دەست چوار کۆمەڵی چوار سەربازی، دەیویست دوای جەژنی پەسخە بیهێنێتە بەردەم گەل. 4
ᎤᏂᏴᎲᏃ ᏗᏓᏍᏚᏗᏱ ᎤᏴᏔᏁᎢ, ᎠᎴ ᏚᏲᎯᏎᎴ ᏅᎩ ᎢᏗᏂᎢᏛ ᏅᎩ ᏄᎾᏓᏡᎬ ᎠᏂᏯᏫᏍᎩ ᎬᏩᎦᏘᏗᏍᎩ, ᎧᏃᎯᏰᎩ ᏗᎵᏍᏓᏴᏗᏱ ᎤᎶᏐᏅᎯ ᏴᏫ ᏧᎾᏄᎪᏫᏎᏗᏱ ᎤᏰᎸᏎᎢ.
بۆیە کاتێک پەترۆس زیندانی کرابوو، کڵێسا بە گوڕ لە پێناوی ئەو نوێژیان بۆ خودا دەکرد. 5
ᏈᏓᏃ ᎠᏥᏍᏚᎮᎢ; ᎠᏎᏃ ᏧᎾᏁᎶᏗ ᎤᎾᏓᏡᎬ ᎤᎵᏂᎩᏗᏳ ᎤᎾᏓᏅᏖ ᎠᎾᏓᏙᎵᏍᏓᏁᎮ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎾᏍᎩ ᎠᏥᏍᏕᎸᏗᏱ.
شەوی پێش ئەو ڕۆژەی کە هێرۆدس بەتەمابوو پەترۆس بهێنێتە دەرەوە و دادگایی بکات، پەترۆس لەنێوان دوو سەربازدا نوستبوو، بە دوو زنجیر بەسترابووەوە، لە بەردەرگاش پاسەوان هەبوو، کە پاسەوانی زیندانەکەیان دەکرد. 6
ᎾᎯᏳᏃ ᎡᎶᏛ ᎤᎾᏄᎪᏫᏏᏗᏎᎢ, ᎾᎯᏳ ᏒᏃᏱ ᏈᏓ ᎦᎵᎮ ᎠᏰᎵ ᎠᏂᏔᎵ ᎠᏂᏯᏫᏍᎩ ᏓᏂᏅᎬᎢ, ᏔᎵ ᏧᏓᏕᏒᏛ ᏓᎦᎸᏍᏕᎢ, ᎠᏂᎦᏘᏯᏃ ᎦᎶᎯᏍᏗᏳᎶᏗ ᎠᏂᏂ ᎠᏂᏯᏫᏍᎨ ᏗᏓᏍᏚᏗᏱ.
لەپڕ فریشتەیەکی یەزدان دەرکەوت و ڕووناکییەک لەناو ژوورەکە درەوشایەوە، جا کەلەکەی پەترۆسی جوڵاند و خەبەری کردەوە و گوتی: «خێرا هەستە!» ئیتر زنجیرەکان لە دەستەکانی کەوتن. 7
ᎬᏂᏳᏉᏃ ᏗᎧᎿᎭᏩᏗᏙᎯ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᎤᏤᎵ ᎤᎴᏂᎴ ᎦᏅᎬᎢ, ᎢᎦᏃ ᎤᏙᏤ ᏗᏓᏍᏚᏗᏱ; ᎤᏩᏂᎸᏃ ᏈᏓ ᎠᏍᏆᎨᏂ, ᏕᎤᎴᏔᏁᎢ, ᎯᎠ ᏄᏪᏎᎢ; ᏔᎴᎲᎦ ᏞᎩᏳ. ᏧᏓᏕᏒᏛᏃ ᏚᏙᎠᏎ ᏧᏬᏰᏂ.
فریشتەکە پێی گوت: «پشتێنەکەت ببەستە و پێڵاوەکانت لە پێ بکە!» ئەویش کردی. ئینجا پێی گوت: «سەرکراسەکەت لەبەر بکە و دوام بکەوە.» 8
ᏗᎧᎿᎭᏩᏗᏙᎯᏃ ᎯᎠ ᏄᏪᏎᎴᎢ; ᎭᏓᏠᎦ, ᎠᎴ ᏔᎳᏑᎸᎦ. ᎾᏍᎩᏃ ᏄᏛᏁᎴᎢ. ᎯᎠᏃ ᏄᏪᏎᎴᎢ; ᎭᏄᏬᏣ ᎠᎴ ᏍᎩᏍᏓᏩᏚᎦ.
پەترۆسیش دوای کەوت و لە بەندیخانە چووە دەرەوە، نەیدەزانی ئەوەی لە ڕێگەی فریشتەکەوە ڕوودەدات ڕاستە، بەڵکو وایدەزانی بینینێکی بۆ ئاشکرا کراوە. 9
ᎤᏄᎪᏨᏃ ᎤᏍᏓᏩᏛᏎᎢ; ᎠᎴ ᎥᏝ ᏯᎦᏔᎮ ᎤᏙᎯᏳᎯ ᎨᏒ ᏗᎧᎿᎭᏩᏗᏙᎯ ᏄᏛᏁᎸᎢ, ᎠᏆᏁᎳᏫᏎᏉ ᎡᎵᏍᎨᎢ.
پاسەوانی یەکەم و دووەمیان بڕی و گەیشتنە دەروازە ئاسنینەکەی بەرەو شار، لە خۆیەوە بۆیان کرایەوە، تێپەڕین و شەقامێکیان بڕی، لەناکاو فریشتەکە بەجێی هێشت. 10
ᎢᎬᏱᏱᏃ ᎠᎴ ᏔᎵᏁ, ᎠᏂᏯᏫᏍᎬ ᎤᏂᎶᏒ ᏭᏂᎷᏤ ᏔᎷᎩᏍᎩ ᏗᏍᏚᏛ ᏗᎦᏚᎲ ᏫᎦᎾᏄᎪᎢᏍᏗᏍᎬᎢ, ᎾᏍᎩ ᎤᏩᏒᏉ ᎤᎾᎵᏍᏚᎢᎡᎴᎢ. ᎤᏂᏄᎪᏨᏃ ᏌᏉ ᎦᎳᏅᏛ ᎤᏂᎶᏎᎢ, ᎩᎳᏉᏃ ᎢᏴᏛ ᏗᎧᎿᎭᏩᏗᏙᎯ ᎤᏓᏓᎴᏔᏁᎢ.
ئینجا پەترۆس بەخۆیدا هاتەوە و گوتی: «ئێستا بەڕاستی زانیم کە یەزدان فریشتەکەی نارد و لە دەستی هێرۆدس و هەموو ئەوەی گەلی جولەکە چاوەڕێی بوو دەربازی کردم.» 11
ᏈᏓᏃ ᎤᏓᏅᏘᏌᏅ ᎯᎠ ᏄᏪᏎᎢ; ᎿᎭᏉ ᎦᏙᎴᎣᎯ ᎤᏙᎯᏳᎯ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᏧᏅᏒ ᎤᏤᎵ ᏗᎧᎿᎭᏩᏗᏙᎯ, ᎠᎴ ᎠᏇᏓᎴᏒ ᎡᎶᏛ ᏥᏓᎩᏂᏴᏒᎢ, ᎠᎴ ᏂᎦᎥ ᎤᏚᎩ ᏧᏅᏒ ᎠᏂᏧᏏ.
هەرکە بە تەواوی زانی چی ڕوویداوە، ڕۆیشت بۆ ماڵی مریەمی دایکی یۆحەنا کە پێی دەگوترا مەرقۆس، لەوێ خەڵکێکی زۆر کۆببوونەوە و نوێژیان دەکرد. 12
ᎤᏓᏅᏖᎸᏃ ᏭᎷᏤ ᏗᎦᏁᎸ ᎺᎵ, ᏣᏂ ᎹᎦ ᏧᏙᎢᏛ ᎤᏥ, ᎾᎿᎭᎤᏂᏣᏖ ᏓᏂᎳᏫᎡ ᎠᎾᏓᏙᎵᏍᏗᏍᎨᎢ.
کە پەترۆس لە دەرگای داڵانەکەی دا، کارەکەرێک کە ناوی ڕودا بوو، هات بۆ ئەوەی بزانێت کێیە. 13
ᏈᏗᏃ ᏭᏩᏂᎸ ᎠᏍᏚᎲ ᎦᎶᎯᏍᏗᏱ, ᎠᏛ ᎶᏗ ᏧᏙᎢᏛ ᏧᏛᏓᏍᏔᏅᏎᎢ;
کاتێک دەنگی پەترۆسی ناسییەوە، بێ کردنەوەی دەرگاکە لە خۆشییاندا ڕایکردە ژوورەوە و خەبەری دا کە پەترۆس لە بەردەرگا ڕاوەستاوە. 14
ᎾᏍᎩᏃ ᎤᏬᎵᏨ ᏈᏓ ᎦᏬᏂᏍᎬᎢ ᎣᏒ ᎤᏰᎸᏒ ᏅᏓᎵᏍᏙᏔᏁ ᏄᏍᏚᎢᏒᎾᏉ ᎨᏎ ᎦᎶᎯᏍᏗᏱ, ᏚᏍᏆᎸᏔᏁᏉ ᏭᏴᎴᎢ ᎠᎴ ᏭᏃᏁ ᏈᏓ ᎦᏙᎬ ᎦᎶᎯᏍᏗᏳᎶᏗ.
پێیان گوت: «وڕێنە دەکەیت.» بەڵام ئەو لەسەر قسەکەی سووربوو، گوتیان: «ئەوە فریشتەکەیەتی!» 15
ᎯᎠᏃ ᏂᎬᏩᏪᏎᎴᎢ, ᏣᎸᏃᏘᏉ. ᎠᏎᏃ ᎤᏍᏓᏱᏕᏉ ᎧᏁᎬᎢ, ᎤᏙᎯᏳᎯ ᎾᏍᎩ ᏄᏍᏗ, ᎤᏛᏁᎢ. ᎯᎠᏃ ᏄᏂᏪᏎᎢ; ᏓᎧᎿᎭᏩᏗᏙᎯᏉ.
بەڵام پەترۆس لە لێدانەکە بەردەوام بوو، کاتێک لێیان کردەوە و بینییان، سەرسام بوون. 16
ᎠᏎᏃ ᏈᏓ ᎠᏏᏉ ᏗᎬᏂᎮᎢ; ᎤᏂᏍᏚᎢᏒᏃ ᎬᏩᎪᎮᎢ ᎠᎴ ᎤᏂᏍᏆᏂᎪᏎᎢ.
بە دەست ئیشارەتی بۆ کردن بێدەنگ بن، ئینجا بۆی گێڕانەوە چۆن یەزدان لە زیندان دەریهێنا، پێی گوتن: «ئەمە بە یاقوب و خوشک و برایان بڵێن.» ئینجا چووە دەرەوە و بۆ شوێنێکی دیکە ڕۆیشت. 17
ᎠᏎᏃ ᎤᏬᏰᏂ ᎤᏖᎸᏅ ᎡᎳᏪ ᎤᏅᏗᏱ, ᏚᏃᏁᎴ ᏄᎵᏍᏔᏅ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᎤᏄᎪᏫᏒ ᏗᏓᏍᏚᏗᏱ. ᎠᎴ ᎯᎠ ᏄᏪᏎᎢ; ᎯᎠ ᎾᏍᎩ ᏫᏗᏥᏃᎲᏏ ᏥᎻ ᎠᎴ ᏦᏣᏓᏅᏟ. ᎤᏄᎪᏤᏃ ᎢᎸᎯᏢ ᏭᎶᏎᎢ.
کە ڕۆژبووەوە ئاژاوەیەکی گەورە لەنێو سەربازەکاندا دروستبوو لەسەر ئەوەی ئاخۆ پەترۆس چی لێهات. 18
ᎢᎦᏃ ᏄᎵᏍᏔᏅ ᎥᏝ ᎤᏍᏗᏉ ᏳᎾᏕᏯᏔᏁᎴ ᎠᏂᏯᏫᏍᎩ ᎾᏍᎩ ᏈᏓ ᏫᏄᏛᏁᏔᏅᎢ.
کاتێک هێرۆدس داوای کرد و نەیدۆزییەوە، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ سەربازان کرد و فەرمانی دا بکوژرێن. ئینجا هێرۆدس لە یەهودیاوە چوو بۆ قەیسەرییە و لەوێ مایەوە. 19
ᎡᎶᏛᏃ ᎤᏲᎸ ᎠᎴ ᎤᏠᏨ ᏚᎪᎵᏰᎡ ᎬᏩᎦᏘᏛᎯ ᎠᎴ ᎤᏁᏤ ᏧᏂᏲᎱᎯᏍᏗᏱ. ᏧᏗᏱᏃ ᎤᏓᏅᏒ, ᏏᏌᎵᏱ ᏭᏕᏁᎢ.
هێرۆدس لە خەڵکی سور و سەیدا زۆر تووڕە بوو، ئەوانیش بە یەک دڵ بۆ لای هاتن و بلاستۆسی سەرپەرشتیاری ماڵی پاشایان ڕازی کرد و داوای ئاشتبوونەوەیان کرد، چونکە ناوچەکەیان لە ناوچەی پاشاوە ئازووقەی بۆ دەهات. 20
ᎡᎶᏛᏃ ᏚᏔᎳᏬᎯᏎᎴ ᏓᏯ ᎠᎴ ᏌᏙᏂ ᎠᏁᎯ; ᎠᏎᏃ ᏌᏉ ᎢᎦᎦᏛ ᎬᏩᎷᏤᎴᎢ, ᎤᎾᎵᎢᏛᏃ ᏆᎳᏍᏓ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᎤᏂᏏᏗᏱ ᎠᏥᎦᏘᏗᏍᏗ, ᏙᎯᏱ ᎢᏳᏅᏁᏗᏱ ᎤᏂᏔᏲᏎᎴᎢ; ᎤᎾᏤᎵᎪᎯᏰᏃ ᎤᎵᏍᏕᎸᏙᏕ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᎤᏤᎵᎪᎯ.
لە ڕۆژی دیاریکراودا هێرۆدس جلی پاشایەتیی لەبەرکرد، لەسەر کورسی حوکمدان دانیشت و وتاری بۆیان دا. 21
ᏓᏒᏍᏛᏃ ᎤᏍᏆᎸᎲ ᎡᎶᏛ ᎤᏄᏬᎥ ᎤᏂᎬᏫᏳᎯ ᎤᎾᏄᏬᏍᏗ, ᎤᏪᏁ ᎢᏅ ᎢᎦᏘ ᎦᏍᎩᎸᎢ, ᎠᎴ ᏚᎵᏥᏙᏁᎴᎢ.
خەڵکەکەش هاواریان کرد: «ئەمە دەنگی خوداوەندێکە هی مرۆڤ نییە!» 22
ᏴᏫᏃ ᎤᏁᎳᏁᎢ, ᎯᎠ ᏄᏂᏪᏎᎢ; ᎦᎸᎳᏗ ᎡᎯ ᎧᏁᎦ, ᎥᏝᏃ ᏴᏫ.
دەستبەجێ فریشتەیەکی یەزدان لێیدا، چونکە شکۆی نەدایە خودا، کرمیش لێیدا و مرد. 23
ᎩᎳᏉᏃ ᎢᏴᏛ ᏗᎧᎿᎭᏩᏗᏙᎯ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᎤᏤᎵ ᎤᏩᏂᎴᎢ, ᏅᏧᎵᏍᏙᏔᏁ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᏄᎸᏉᏔᏅᎾ ᎨᏒᎢ. ᏥᏍᎪᏴᏃ ᎬᏩᏯᎥ ᎤᏲᎱᏎᎢ.
بەڵام پەیامی خودا بەردەوام لە پەرەسەندن و گەشەکردندا بوو. 24
ᎧᏃᎮᏛᏍᎩᏂ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎤᏤᎵ ᎠᏛᏃᏍᎨᎢ ᎠᎴ ᎧᏁᏉᎨᎢ.
بەرناباس و شاولیش دوای تەواوکردنی خزمەتەکە لە ئۆرشەلیم گەڕانەوە، یۆحەناشیان لەگەڵ خۆیان برد، کە بە مەرقۆس ناسراوبوو. 25
ᏆᏂᏉᏃ ᎠᎴ ᏐᎳ ᏭᏂᏍᏆᏛ ᎨᏥᏁᏤᎸᎢ, ᎤᏂᎷᏤ ᏥᎷᏏᎵᎻ ᏗᎤᏂᎶᏎᎢ, ᎤᎾᏘᏃᎴᏃ ᏣᏂ ᎹᎦ ᏧᏙᎢᏛ.

< کردار 12 >