< سێیەم یۆحەنا 1 >
لە پیرەکەوە، بۆ گایۆسی خۆشەویست کە لە ڕاستیدا خۆشم دەوێت. | 1 |
The elder to Gaius the beloved, whom I love in truth.
ئەی خۆشەویست، نوێژ دەکەم کە لە هەموو شتێکدا سەرکەوتوو بیت و تەندروستیت باش بێت، هەروەک دەروونت سەرکەوتووە. | 2 |
Beloved, in all things I pray that thou mayst prosper and be in health, as thy soul prospereth.
زۆر دڵخۆش بووم بەوەی چەند برایەک هاتن و شایەتی دڵسۆزی تۆیان بۆ ڕاستی دا، هەروەک بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆیت. | 3 |
For I rejoiced greatly, when brethren came and bore witness to thy truth, as thou walkest in truth.
خۆشی لەمە گەورەترم نییە کە گوێم لێ بێت منداڵانم بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆن. | 4 |
I have no greater joy than this, to hear that my children walk in the truth.
خۆشەویست، تۆ بە دڵسۆزییەوە هەموو شتێک بۆ خوشکان و برایان دەکەیت، بە تایبەتی بۆ نامۆکان. | 5 |
Beloved, thou doest a faithful thing whatever thou doest to the brethren, and that to strangers,
ئەوان لەبەردەم کڵێسا شایەتییان لەسەر خۆشەویستیی تۆ داوە. کارێکی باش دەکەیت کە بەو شێوەیە بە شایستەیی خودا بەڕێیان بکەیت، | 6 |
who bore witness of thy love before the church; whom if thou send forward on their journey in a manner worthy of God, thou wilt do well.
چونکە ئەوانە لەبەر ناوی مەسیح هاتوونەتە دەرەوە و هیچ شتێکیان لە بێباوەڕان وەرنەگرتووە. | 7 |
For in behalf of the Name they went forth, taking nothing of the gentiles.
بۆیە پێویستە پێشوازی لە کەسانی وەک ئەوانە بکەین تاکو بەیەکەوە کار بۆ ڕاستی بکەین. | 8 |
We therefore ought to sustain such persons, that we may be fellow-workers for the truth.
بۆ کڵێسام نووسیوە، بەڵام دیۆتریفس کە دەیەوێت لەنێوانیاندا ببێتە یەکەم، پێشوازیمان لێ ناکات. | 9 |
I wrote something to the church; but Diotrephes, who loveth to have the pre-eminence among them, receiveth us not.
بۆیە ئەگەر هاتم، کردەوەکانی و ئەو غەیبەتانەی کە سەبارەت بە ئێمەی گوتووە دەیخەمەوە یادی. هەروەها بەوەشەوە نەوەستاوە، بەڵکو نایەوێت پێشوازی لە خوشکان و برایان بکات و هەر یەکێک بییەوێت پێشوازییان لێ بکات، ڕێی لێ دەگرێت و لە کڵێسا دەریدەکات. | 10 |
Wherefore, if I come, I will bring to remembrance his deeds which he doeth, prating against us with malicious words; and not content therewith, he himself doth not receive the brethren, and those that would he forbiddeth, and casteth them out of the church.
خۆشەویستم، لاسایی خراپە مەکەوە بەڵکو چاکە. ئەوەی چاکە بکات لە خوداوەیە، ئەوەش خراپە بکات، خودای نەبینیوە. | 11 |
Beloved, do not imitate that which is evil, but that which is good. He that doeth good is of God; he that doeth evil hath not seen God.
دیمیتریۆس لەلایەن هەموو کەسێک و لەلایەن ڕاستیشەوە شایەتی بۆ دراوە. ئێمەش شایەتی دەدەین، ئێوەش دەزانن شایەتی ئێمە ڕاستە. | 12 |
To Demetrius testimony hath been borne by all, and by the truth itself; yea, we also bear witness, and ye know that our witness is true.
زۆرم هەبوو بۆتی بنووسم، بەڵام نامەوێت بە قەڵەم و مەرەکەب بێت. | 13 |
I had many things to write to thee, but I do not wish to write to thee with ink and pen;
بەڵکو ئومێدەوارم بەم زووانە بتبینم تاکو ڕووبەڕوو قسە بکەین. سڵاوت لێ بێت. برادەران سڵاوت لێدەکەن. بە ناوەکانیان سڵاو لە برادەران بکە. | 14 |
but I hope to see thee immediately, and we shall speak face to face. Peace be to thee. The friends salute thee. Salute the friends by name.