< دووەم تیمۆساوس 1 >
لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە، بەگوێرەی بەڵێنی ژیان کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا بەدەستدێت، | 1 |
Pavel, apoštol Ježíše Krista, skrze vůli Boží, podle zaslíbení života, kterýž jest v Kristu Ježíši,
بۆ کوڕی خۆشەویستم تیمۆساوس: با نیعمەت و بەزەیی و ئاشتی لە خودای باوک و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە لەگەڵت بێت. | 2 |
Timoteovi milému synu: Milost, milosrdenství a pokoj od Boha Otce a Krista Ježíše Pána našeho.
سوپاسی خودا دەکەم، ئەوەی هەروەک باوباپیرانم بە ویژدانێکی پاک دەیپەرستم، کاتێک بە شەو و ڕۆژ بێ بڕانەوە لە پاڕانەوەکانمدا یادت دەکەم. | 3 |
Díky činím Bohu, jemuž sloužím, jako i předkové moji, v svědomí čistém, z toho, že mám na tě ustavičnou pamět na svých modlitbách ve dne i v noci,
کاتێک یادی فرمێسکەکانت دەکەمەوە، پەرۆشی بینینت دەبم تاکو پڕبم لە خۆشی. | 4 |
Žádaje viděti tebe, zpomínaje na tvé slzy, abych radostí naplněn byl,
باوەڕی بێ دووڕوویی تۆم وەبیر دێتەوە کە یەکەم جار لە ناخی لوئیسی داپیرەت و یونیکی دایکتدا نیشتەجێ بوو، دڵنیام لە تۆشدایە. | 5 |
Rozpomínaje se na tu víru, kteráž v tobě jest bez pokrytství, kteráž byla nejprv v bábě tvé Loidě, a v matce tvé Eunice, a tak smyslím, že i v tobě.
لەبەر ئەمە وەبیرت دەهێنمەوە ئەو بەهرەیە دابگیرسێنیت کە لەدوای ئەوەی من دەستم لەسەرت دانا خودا پێی بەخشیت، | 6 |
Pro kteroužto příčinu napomínám tebe, abys rozněcoval v sobě dar Boží, kterýžť jest dán skrze vzkládání rukou mých.
چونکە خودا ڕۆحی ترسی پێمان نەبەخشیوە، بەڵکو ڕۆحی هێز و خۆشەویستی و خۆڕاگریی پێ بەخشیوین. | 7 |
Nebo nedal nám Bůh ducha bázně, ale moci, a milování, a mysli způsobné.
بۆیە نە لە بەرامبەر پەیامەکە سەبارەت بە مەسیحی خاوەن شکۆمان و نە بەرامبەر بە من کە لە پێناوی ئەودا بەند کراوم هەست بە شەرمەزاری مەکە، بەڵکو لەگەڵ من و بە پشتبەستن بە هێزی خودا بەشداری لەو ئازارەدا بکە کە بەهۆی مزگێنییەوە دەیچێژیت. | 8 |
Protož nestyď se za svědectví Pána našeho, ani za mne, vězně jeho, ale čitedlen buď úzkostí přicházejících pro evangelium podle moci Boží,
خودا ڕزگاری کردین و بە بانگەوازێکی پیرۆز بانگی کردین، نەک بەگوێرەی کردارمان، بەڵکو بەگوێرەی خواست و نیعمەتی خۆی کە پێش دەستپێکی زەمانە بەهۆی یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیحدا پێمان دراوە، (aiōnios ) | 9 |
Kterýž spasil nás, a povolal povoláním svatým, ne podle skutků našich, ale podle uložení svého a milosti nám dané v Kristu Ježíši před časy věků, (aiōnios )
ئێستاش ئاشکرا بوو بە دەرکەوتنی عیسای مەسیحی ڕزگارکەرمان، ئەوەی مردنی لەناو برد و لە ڕێگەی پەیامی ئینجیلەوە ژیان و نەمریی ڕووناک کردەوە. | 10 |
Nyní pak teprv zjevené skrze příští Spasitele našeho Jezukrista, kterýž zahladil smrt, život pak na světlo vyvedl, i nesmrtelnost skrze evangelium,
بۆ ئەم مزگێنییە بە مزگێنیدەر و نێردراو و مامۆستا دەستنیشان کرام. | 11 |
Jehožto já ustanoven jsem kazatelem, a apoštolem, i učitelem pohanů.
لەبەر ئەم هۆیەش ئەم ئازارانە دەچێژم، بەڵام شەرمی پێوە ناکەم، چونکە دەزانم باوەڕم بە کێ هێناوە، دڵنیام مەسیح دەتوانێ پارێزگاری سپاردەکەم بکات هەتا ئەو ڕۆژە. | 12 |
A pro tu příčinu toto všecko trpím, ale nestydímť se za to; nebo vím, komu jsem uvěřil, a jist jsem tím, že mocen jest toho, což jsem u něho složil, ostříhati až do onoho dne.
بەدوای ئەو فێرکردنە دروستە بکەوە کە لە منت بیستووە، بیکە سەرمەشقی ژیانت، لەگەڵ ئەو باوەڕ و خۆشەویستییەی کە لە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەیە. | 13 |
Mějž jistý příklad zdravých řečí, kteréž jsi slýchal ode mne, u víře a v lásce, kteráž jest v Kristu Ježíši.
سپاردە چاکەکە بە ڕۆحی پیرۆز بپارێزە کە تیاماندا نیشتەجێیە. | 14 |
Výborného toho pokladu ostříhej, skrze Ducha svatého přebývajícího v nás.
ئەمە دەزانی، هەموو ئەوانەی لە ئاسیادان وازیان لێ هێنام، لەوانە فیگەلۆس و هەرمۆگینیس. | 15 |
Víš snad o tom, že se odvrátili ode mne všickni, kteříž jsou v Azii, z nichžto jest Fygellus a Hermogenes.
با مەسیحی باڵادەست بەزەیی بە خێزانی ئۆنیسیفۆرۆسدا بێتەوە، چونکە زۆر جار ورەی بەرز کردومەتەوە و شەرمی بە کۆت و زنجیرم نەبووە، | 16 |
Dejž milosrdenství Pán domu Oneziforovu; nebo často mi činil pohodlí, aniž se styděl za řetězy mé.
بەڵکو کاتێک لە ڕۆما بوو، بە پەرۆشییەوە بەدوامدا گەڕا و منی دۆزییەوە. | 17 |
Nýbrž přišed do Říma, pilně mne hledal, a nalezl.
با لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا بەهۆی مەسیحی باڵادەستەوە بەزەیی خودای باوک بەدەستبهێنێت. تۆ باش دەزانیت کە لە ئەفەسۆس بە چەندین شێوە خزمەتی کردم. | 18 |
Dejž jemu Pán nalézti milosrdenství u Pána v onen den. A jak mi mnoho posluhoval v Efezu, ty výborně víš.