< دووەم سالۆنیکی 1 >

لە پۆڵس و سیلا و تیمۆساوسەوە، بۆ کڵێسای سالۆنیکییەکان کە لەگەڵ خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆدا بوونەتە یەک: 1
ܦܘܠܘܤ ܘܤܠܘܢܘܤ ܘܛܝܡܬܐܘܤ ܠܥܕܬܐ ܕܬܤܠܘܢܝܩܝܐ ܕܒܐܠܗܐ ܐܒܘܢ ܘܡܪܢ ܝܫܘܥ ܡܫܝܚܐ
با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت. 2
ܛܝܒܘܬܐ ܥܡܟܘܢ ܘܫܠܡܐ ܡܢ ܐܠܗܐ ܐܒܘܢ ܘܡܢ ܡܪܢ ܝܫܘܥ ܡܫܝܚܐ
خوشکان، برایان، دەبێت هەردەم لەبەر ئێوە سوپاسی خودا بکەین، وەک شایستەیە، چونکە باوەڕتان زۆر گەشە دەکات و خۆشەویستی هەر یەکێکتان و هەمووان بۆ یەکتری زیاد دەکات، 3
ܠܡܘܕܝܘ ܠܐܠܗܐ ܒܟܠܙܒܢ ܚܝܒܝܢܢ ܥܠܝܟܘܢ ܐܚܝ ܐܝܟ ܡܐ ܕܘܠܐ ܕܝܬܝܪܐܝܬ ܪܒܝܐ ܗܝܡܢܘܬܟܘܢ ܘܤܓܐ ܚܘܒܐ ܕܟܠܟܘܢ ܕܟܠܢܫ ܠܘܬ ܚܒܪܗ
بۆیە ئێمە خۆمان لە کڵێساکانی خودا شانازیتان پێوە دەکەین، بە هۆی دانبەخۆداگرتن و باوەڕتان لەو هەموو چەوسانەوە و ناخۆشییانەی کە بەرگەی دەگرن. 4
ܐܝܟ ܕܐܦ ܚܢܢ ܒܟܘܢ ܢܗܘܐ ܡܫܬܒܗܪܝܢ ܚܢܢ ܒܥܕܬܐ ܕܐܠܗܐ ܥܠ ܗܝܡܢܘܬܟܘܢ ܘܥܠ ܡܤܝܒܪܢܘܬܟܘܢ ܕܒܟܠܗ ܪܕܝܦܘܬܟܘܢ ܘܐܘܠܨܢܝܟܘܢ ܕܡܤܝܒܪܝܢ ܐܢܬܘܢ
ئەمە بەڵگەیە کە حوکمی خودا دادپەروەرانەیە، تاکو شیاوی شانشینی خودا بن، ئەوەی کە لە پێناویدا ئازار دەچێژن. 5
ܠܬܚܘܝܬܐ ܕܕܝܢܐ ܟܐܢܐ ܕܐܠܗܐ ܕܬܫܘܘܢ ܠܡܠܟܘܬܗ ܗܝ ܕܥܠ ܐܦܝܗ ܚܫܝܬܘܢ
لەبەر ئەوەی خودا دادپەروەرە، ئەوانەی تەنگتان پێ هەڵدەچنن بە تەنگانە سزایان دەداتەوە، 6
ܘܐܢ ܟܐܢܐ ܩܕܡ ܐܠܗܐ ܕܢܦܪܘܥ ܐܘܠܨܢܐ ܠܐܠܘܨܝܟܘܢ
هەروەها ئێوە کە لە تەنگانەن، لەگەڵ ئێمە حەسانەوەتان دەبێت. ئەوە کاتێک ڕوودەدات کە عیسای خاوەن شکۆ لە ئاسمان لەگەڵ فریشتە بە تواناکانیدا لە گڕی ئاگردا دەردەکەوێت. 7
ܘܠܟܘܢ ܕܡܬܐܠܨܝܬܘܢ ܢܚܐ ܥܡܢ ܒܓܠܝܢܗ ܕܡܪܢ ܝܫܘܥ ܡܫܝܚܐ ܕܡܢ ܫܡܝܐ ܥܡ ܚܝܠܐ ܕܡܠܐܟܘܗܝ
سزای ئەوانە دەدات کە خودا ناناسن و گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیلی عیسای خاوەن شکۆمان نابن، 8
ܡܐ ܕܥܒܕ ܬܒܥܬܐ ܒܓܘܙܠܐ ܕܢܘܪܐ ܡܢ ܗܢܘܢ ܕܠܐ ܝܕܥܘ ܠܐܠܗܐ ܘܡܢ ܗܢܘܢ ܕܠܐ ܐܫܬܘܕܥܘ ܠܤܒܪܬܗ ܕܡܪܢ ܝܫܘܥ ܡܫܝܚܐ
ئەوانە بە لەناوچوونی هەتاهەتایی سزا دەدرێن، دوور لە ئامادەبوونی مەسیح و شکۆی تواناکەی، (aiōnios g166) 9
ܕܗܢܘܢ ܒܕܝܢܐ ܢܬܦܪܥܘܢ ܐܒܕܢܐ ܕܠܥܠܡ ܡܢ ܦܪܨܘܦܗ ܕܡܪܢ ܘܡܢ ܫܘܒܚܐ ܕܚܝܠܗ (aiōnios g166)
کاتێک لەو ڕۆژەدا دێتەوە، تاکو لەلایەن گەلە پیرۆزەکەیەوە ستایش بکرێت و ببێتە جێی سەرسامی لەنێو هەموو ئەوانەی باوەڕیان هێناوە، چونکە لەلای ئێوە شایەتییەکەمان باوەڕی پێ کرا. 10
ܡܐ ܕܐܬܐ ܕܢܫܬܒܚ ܒܩܕܝܫܘܗܝ ܘܢܚܘܐ ܬܕܡܪܬܗ ܒܡܗܝܡܢܘܗܝ ܕܬܬܗܝܡܢ ܤܗܕܘܬܢ ܕܥܠܝܟܘܢ ܒܗܘ ܝܘܡܐ
هەردەم نزاتان بۆ دەکەین، تاکو خودامان واتان لێ بکات شایانی بانگەوازەکەی بن، هەموو ئارەزووێک بۆ چاکە و ئەو کردارەی لە باوەڕەوە سەرچاوە دەگرێت بە هێزەوە تەواوی بکات، 11
ܡܛܠܗܢܐ ܒܟܠܙܒܢ ܡܨܠܝܢܢ ܥܠܝܟܘܢ ܕܢܫܘܝܟܘܢ ܐܠܗܐ ܠܩܪܝܢܟܘܢ ܘܢܡܠܝܟܘܢ ܟܠܗ ܨܒܝܢܐ ܕܛܒܬܐ ܘܥܒܕܐ ܕܗܝܡܢܘܬܐ ܒܚܝܠܐ
بۆ ئەوەی ناوی عیسای خاوەن شکۆمان بەهۆی ئێوەوە شکۆدار بێت و ئێوەش بەهۆی ئەوەوە شکۆدار بن، بەگوێرەی نیعمەتی خودامان و عیسای مەسیحی باڵادەست. 12
ܕܢܫܬܒܚ ܒܟܘܢ ܫܡܗ ܕܡܪܢ ܝܫܘܥ ܡܫܝܚܐ ܐܦ ܐܢܬܘܢ ܒܗ ܐܝܟ ܛܝܒܘܬܗ ܕܐܠܗܢ ܘܡܪܢ ܝܫܘܥ ܡܫܝܚܐ

< دووەم سالۆنیکی 1 >