< دووەم پاشایان 14 >

لە ساڵی دووەمی پاشایەتی یەهۆئاشی کوڕی یەهۆئاحازی پاشای ئیسرائیل، ئەمەسیای کوڕی یۆئاش بوو بە پاشای یەهودا. 1
Léta druhého Joasa syna Joachaza, krále Izraelského, kraloval Amaziáš syn Joasa, krále Judského.
کاتێک بوو بە پاشا تەمەنی بیست و پێنج ساڵ بوو، بیست و نۆ ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. دایکیشی ناوی یەهۆعەدین بوو، خەڵکی ئۆرشەلیم بوو. 2
V pětmecítma letech byl, když počal kralovati, a kraloval dvadceti devět let v Jeruzalémě. Jméno matky jeho Joadan z Jeruzaléma.
ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو کردی، بەڵام نەک وەکو داودی باپیرە گەورەی، بەڵکو وەک هەموو ئەوەی یۆئاشی باوکی کردی ئەویش کردی. 3
Ten činil to, což dobrého jest před očima Hospodinovýma, ačkoli ne tak jako David otec jeho. Všecko, což činil Joas otec jeho, tak činil.
لەگەڵ ئەوەش نزرگەکانی سەر بەرزایی تێکنەدران، هێشتا گەل لەسەر بەرزاییەکان قوربانییان سەردەبڕی و بخووریان دەسووتاند. 4
A však výsostí nezkazili, ještě lid obětoval a kadil na výsostech.
کاتێک جڵەوی پاشایەتییەکە لە دەستی جێگیر بوو، سزای مردنی بەسەر ئەو کاربەدەستانەدا سەپاند کە پاشای باوکیان کوشتبوو. 5
I stalo se, když upevněno bylo království v ruce jeho, že pobil služebníky své, kteříž byli zabili krále otce jeho.
بەڵام کوڕی بکوژەکانی نەکوشت، بەگوێرەی ئەوەی لە پەڕتووکی تەوراتی موسادا نووسراوە، کە یەزدان فەرمانی داوە و فەرموویەتی: «باوک لە جیاتی کوڕ ناکوژرێت و کوڕ لە جیاتی باوک ناکوژرێت، هەر یەکێک لەسەر گوناهی خۆی دەکوژرێت.» 6
Synů pak těch vražedlníků nepobil, jakož jest psáno v knize zákona Mojžíšova, kdež přikázal Hospodin, řka: Nebudouť na hrdle trestáni otcové za syny, aniž synové trestáni budou na hrdle za otce, ale jeden každý za svůj hřích umře.
ئەوە بوو لە دۆڵی خوێ دە هەزار کەسی لە ئەدۆم کوشت و بە جەنگ سەلەعی گرت و ناوی لێنا یۆقتئێل، هەتا ئەمڕۆش ئەوە ناویەتی. 7
On také porazil Idumejských v údolí solnatém deset tisíců, a dobyl Sela bojem. I nazval jméno jeho Jektehel až do tohoto dne.
پاشان ئەمەسیا نێردراوی ناردە لای یەهۆئاشی کوڕی یەهۆئاحازی کوڕی یێهوی پاشای ئیسرائیل و پێی گوت: «وەرە، با ڕووبەڕوو شەڕ بکەین.» 8
Tedy poslal Amaziáš posly k Joasovi synu Joachaza, syna Jéhu krále Izraelského, řka: Nuže, pohleďme sobě v oči.
یەهۆئاشی پاشای ئیسرائیلیش وەڵامی ئەمەسیای پاشای یەهودای دایەوە و گوتی: «کەرتەشیی لوبنانی ناردی بۆ لای دار ئورزی لوبنانی و گوتی:”کچەکەت بدە بە کوڕەکەم تاکو ببێتە ژنی.“ئینجا ئاژەڵێکی کێوی لە لوبنان بەسەر کەرتەشییەکەدا ڕۆیشت و پانی کردەوە. 9
Zase poslal Joas král Izraelský k Amaziášovi králi Judskému a řekl: Bodlák, kterýž byl na Libánu, poslal k cedru Libánskému, řka: Dej dceru svou synu mému za manželku. V tom šlo tudy zvíře polní, kteréž bylo na Libánu, a pošlapalo ten bodlák.
تۆ ئەدۆمت شکاند، ئێستا لەخۆبایی بوویت. بەڕێزبە و لە ماڵی خۆت بمێنەوە! بۆچی بەڵا بەسەر خۆتدا دەهێنیت؟ ئینجا دەکەویت، خۆت و یەهوداش لەگەڵت.» 10
Že jsi mocně porazil Idumejské, protož pozdvihlo tě srdce tvé. Chlub se a seď v domě svém. I proč se máš plésti v neštěstí, abys padl ty i Juda s tebou?
بەڵام ئەمەسیا گوێی نەگرت، لەبەر ئەوە یەهۆئاشی پاشای ئیسرائیل هێرشی برد، لەگەڵ ئەمەسیای پاشای یەهودا لە بێت‌شەمەشی یەهودا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە. 11
Ale Amaziáš neuposlechl. Protož vytáhl Joas král Izraelský, a pohleděli sobě v oči, on s Amaziášem králem Judským u Betsemes Judova.
لە ئەنجامدا یەهودا بەرامبەر بە ئیسرائیل تێکشکان، هەرکەسە و بەرەو ماڵەکەی خۆی هەڵات. 12
I poražen jest Juda od Izraele, a utíkali jeden každý do příbytků svých.
ئەمەسیای پاشای یەهودا، کوڕی یۆئاشی کوڕی ئەحەزیا، لەلایەن یەهۆئاشی پاشای ئیسرائیلەوە لە بێت‌شەمەش بە دیل گیرا. پاشان یەهۆئاش چوو بۆ ئۆرشەلیم و شوورای ئۆرشەلیمی لە دەروازەی ئەفرایمەوە هەتا دەروازەی گۆشەکە وێران کرد، کە چوار سەد باڵ بوو. 13
Amaziáše pak krále Judského, syna Joasa syna Ochoziášova, jal Joas král Izraelský u Betsemes, a přitáh do Jeruzaléma, zbořil zed Jeruzalémskou, od brány Efraim až k bráně úhlu, na čtyři sta loktů.
هەموو زێڕ و زیو و قاپوقاچاغەکانی ناو پەرستگای یەزدان و ناو گەنجینەکانی کۆشکی پاشای برد، هەروەها چەندین بارمتەی گرت و گەڕایەوە سامیرە. 14
A pobral všecko zlato i stříbro, a všecky nádoby, kteréž se nalézaly v domě Hospodinově a v pokladích domu královského, také i mládence zastavené, a navrátil se do Samaří.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یەهۆئاش، ئەوەی کردی و پاڵەوانییەکەی کە نواندی، چۆن لە دژی ئەمەسیای پاشای یەهودا جەنگا، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 15
O jiných pak činech Joasa, kteréž činil, i síle jeho, a kterak bojoval proti Amaziášovi králi Judskému, psáno jest v knize o králích Izraelských.
یەهۆئاش لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە سامیرە لەگەڵ پاشاکانی ئیسرائیلدا نێژرا. ئیتر یارۆڤعامی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 16
I usnul Joas s otci svými, a pochován jest v Samaří s králi Izraelskými, i kraloval Jeroboám syn jeho místo něho.
ئەمەسیای کوڕی یۆئاشی پاشای یەهوداش لەدوای مردنی یەهۆئاشی کوڕی یەهۆئاحازی پاشای ئیسرائیل، پازدە ساڵ ژیا. 17
Živ pak byl Amaziáš syn Joasův, král Judský, po smrti Joasa syna Joachaza, krále Izraelského, patnácte let.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئەمەسیا لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. 18
O jiných pak věcech Amaziášových psáno jest v knize o králích Judských.
لە ئۆرشەلیم پیلانیان لە دژی گێڕا و هەڵات بۆ لاخیش، ئینجا چەند پیاوێکیان بەدوایدا ناردە شاری لاخیش و لەوێ کوشتیان. 19
Potom spuntovali se proti němu v Jeruzalémě, a on utekl do Lachis. Protož poslali za ním do Lachis, a zamordovali ho tam.
بە ئەسپ هێنرایەوە ئۆرشەلیم و لەوێ لە شاری داود لەگەڵ باوباپیرانی نێژرا. 20
Odkudž odnesli jej na koních, a pochován jest v Jeruzalémě s otci svými v městě Davidově.
پاشان هەموو گەلی یەهودا عەزەریای گەنجی شازدە ساڵانیان برد و لە جێی ئەمەسیای باوکی کردیانە پاشا. 21
Tedy všecken lid Judský vzali Azariáše, kterýž byl v šestnácti letech, a ustanovili ho za krále na místě otce jeho Amaziáše.
ئەو بەندەری ئێلەتی بنیاد ناوە و گەڕاندییەوە سەر یەهودا، پاش ئەوەی ئەمەسیا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە. 22
Onť jest vzdělal Elat a dobyl ho Judovi, když byl již usnul král s otci svými.
لە ساڵی پازدەیەمینی پاشایەتی ئەمەسیای کوڕی یۆئاشی پاشای یەهودا، یارۆڤعامی کوڕی یەهۆئاشی پاشای ئیسرائیل ماوەی چل و یەک ساڵ لە سامیرە پاشایەتی کرد. 23
Léta patnáctého Amaziáše syna Joasa, krále Judského, kraloval Jeroboám syn Joasa, krále Izraelského, v Samaří čtyřidceti a jedno léto.
لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، لە هیچ یەکێک لە گوناهەکانی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات لای نەدا، کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. 24
A činil to, což jest zlého před očima Hospodinovýma, neuchýliv se od žádných hříchů Jeroboáma syna Nebatova, kterýž k hřešení přivedl Izraele.
ئەو بوو کە سنوورەکانی ئیسرائیلی گەڕاندەوە، لە دەروازەی حەماتەوە هەتا دەریای مردوو، بەپێی فەرمایشتی یەزدان کە لە ڕێگەی بەندەکەیەوە، لە ڕێگەی یونسی کوڕی ئەمیتەیەوە فەرمووبووی، ئەو پێغەمبەرەی خەڵکی گەت حێفەر بوو. 25
On zase dobyl končin Izraelských od toho místa, kudy se jde do Emat, až k moři pustému, vedlé řeči Hospodina Boha Izraelského, kterouž byl mluvil skrze služebníka svého Jonáše syna Amaty proroka, kterýž byl z Gethefer.
یەزدان زەلیلیی تاڵی کۆیلە و ئازادی ئیسرائیلی بینی، کەس نییە یارمەتی ئیسرائیل بدات. 26
Nebo viděl Hospodin trápení Izraele těžké náramně, a že jakož zajatý, tak i zanechaný s nic býti nemůže, aniž jest, kdo by spomohl Izraelovi.
یەزدانیش نەیفەرمووبوو کە ناوی ئیسرائیل لەژێر ئاسماندا دەسڕێتەوە، جا بە دەستی یارۆڤعامی کوڕی یەهۆئاش ڕزگاری کردن. 27
A nemluvil Hospodin, že by chtěl zahladiti jméno Izraele, aby ho nebylo pod nebem; protož vysvobodil je skrze Jeroboáma syna Joasova.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یارۆڤعام و هەموو ئەوەی کردی و پاڵەوانییەکەی، چۆن جەنگا و چۆن دیمەشق و حەماتی گەڕاندەوە سەر ئیسرائیل، کە پێشتر سەر بە یەهودا بوون، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 28
O jiných pak věcech Jeroboámových, a cožkoli činil, i o síle jeho, a kterak bojoval, jak zase dobyl Damašku a Emat Judova Izraelovi, psáno jest v knize o králích Izraelských.
یارۆڤعام لەگەڵ باوباپیرانی، لەگەڵ پاشاکانی ئیسرائیل سەری نایەوە. ئیتر زەکەریای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 29
I usnul Jeroboám s otci svými, s králi Izraelskými, a kraloval Zachariáš syn jeho místo něho.

< دووەم پاشایان 14 >