< دووەم پوختەی مێژوو 31 >

پاش تەواوبوونی هەموو ئەمانە، تەواوی ئیسرائیل ئەوانەی کە ئامادە بوون چوونە ناو شارۆچکەکانی یەهودا، بەردە تەرخانکراوەکانیان شکاند و ستوونە ئەشێراکانیان بڕییەوە. لە تەواوی خاکی یەهودا و بنیامین و ئەفرایم و مەنەشە نزرگەکانی سەر بەرزایی و قوربانگاکانیان ڕووخاند، هەتا تەواو بوون. پاشان هەموو ئیسرائیل هەریەکە و گەڕایەوە بۆ موڵکەکەی خۆی لە شارۆچکەکانیان. 1
cumque haec fuissent rite celebrata egressus est omnis Israhel qui inventus fuerat in urbibus Iuda et fregerunt simulacra succideruntque lucos demoliti sunt excelsa et altaria destruxerunt non solum de universo Iuda et Beniamin sed de Ephraim quoque et Manasse donec penitus everterent reversique sunt omnes filii Israhel in possessiones et civitates suas
حەزقیا ئەرکی بە کاهین و لێڤییەکان سپارد، هەرکەسێک بەگوێرەی بەش و خزمەتەکەی وەک کاهین یان لێڤی، بۆ ئەنجامدانی قوربانی سووتاندن، قوربانی هاوبەشی، خزمەتکردن، سوپاسکردن و گوتنەوەی سروودی ستایشکردن لە دەروازەکانی نشینگەی یەزدان. 2
Ezechias vero constituit turmas sacerdotales et leviticas per divisiones suas unumquemque in officio proprio tam sacerdotum videlicet quam Levitarum ad holocausta et pacifica ut ministrarent et confiterentur canerentque in portis castrorum Domini
پاشا بەشێکی لە سامانەکەی خۆشی دا بۆ قوربانی سووتاندنەکان، قوربانی سووتاندنەکانی بەیانییان و ئێواران و قوربانی سووتاندنەکانی شەممە و سەرەمانگ و جەژنەکان، بەپێی ئەوەی لە تەوراتی یەزدان نووسراوە. 3
pars autem regis erat ut de propria eius substantia offerretur holocaustum mane semper et vespere sabbatis quoque et kalendis et sollemnitatibus ceteris sicut scriptum est in lege Mosi
هەروەها فەرمانی بە دانیشتووانی ئۆرشەلیم دا، کە بەشی کاهین و لێڤییەکان بدرێت هەتا بتوانن خۆیان تەرخان بکەن بۆ تەوراتی یەزدان. 4
praecepit etiam populo habitantium Hierusalem ut darent partes sacerdotibus et Levitis et possent vacare legi Domini
پاش ئەوەی ئەم فەرمانە بڵاو بووەوە، نەوەی ئیسرائیل بە دڵفراوانییەوە یەکەمین بەرهەمی دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت و هەنگوین و هەموو بەروبوومی کێڵگەیان بەخشی. زۆریان هێنا، دەیەک لە هەموو شتێک. 5
quod cum percrebruisset in auribus multitudinis plurimas obtulere primitias filii Israhel frumenti vini et olei mellis quoque et omnium quae gignit humus decimas obtulerunt
هەروەها نەوەی ئیسرائیل و یەهودا ئەوانەی کە لە شارۆچکەکانی یەهودا نیشتەجێ بوون، ئەوانیش دەیەکی مەڕوماڵاتەکەیان هێنا، دەیەکی شتە پیرۆزکراوەکان کە بۆ یەزدانی پەروەردگاریان تەرخانکراوە، هێنایان و کۆمەڵ کۆمەڵیان کرد. 6
sed et filii Israhel et Iuda qui habitabant in urbibus Iuda obtulerunt decimas boum et ovium decimasque sanctorum quae voverant Domino Deo suo atque universa portantes fecerunt acervos plurimos
لە مانگی سێ دەستیان بە کۆکردنەوەیان کرد و لە مانگی حەوت کۆتاییان پێهێنا. 7
mense tertio coeperunt acervorum iacere fundamenta et mense septimo conpleverunt eos
کاتێک حەزقیا و سەرکردەکان هاتن و کۆمەڵەکانیان بینی، ستایشی یەزدانیان کرد، داوای بەرەکەتیان بۆ ئیسرائیلی گەلەکەی کرد. 8
cumque ingressi fuissent Ezechias et principes eius viderunt acervos et benedixerunt Domino ac populo Israhel
کاتێک حەزقیا لەبارەی کۆمەڵکراوەکانەوە پرسیاری لە کاهین و لێڤییەکان کرد، 9
interrogavitque Ezechias sacerdotes et Levitas cur ita iacerent acervi
عەزەریای سەرۆکی کاهینیش کە سەر بە ماڵی سادۆق بوو وەڵامی دایەوە و گوتی: «لەو کاتەی دەستکراوە بە هێنانی پیتاک بۆ پەرستگای یەزدان، خواردوومانە و تێر بووین، زۆریشی لێ ماوەتەوە، چونکە یەزدان گەلەکەی خۆی بەرەکەتدار کردووە و ئەم بەشە زۆرەشی لێ ماوەتەوە.» 10
respondit illi Azarias sacerdos primus de stirpe Sadoc dicens ex quo coeperunt offerri primitiae in domo Domini comedimus et saturati sumus remanseruntque plurima eo quod benedixerit Dominus populo suo reliquiarum autem copia est ista quam cernis
حەزقیاش فەرمانی دا بۆ ئامادەکردنی ژووری ئەمبار لە پەرستگای یەزدان، ئەوانیش ئامادەیان کردن. 11
praecepit igitur Ezechias ut praepararent horrea in domo Domini quod cum fecissent
ئینجا پیتاک و دەیەک و شتە تەرخانکراوەکانیان بە دەستپاکییەوە هێنا، کۆنەنیاهوی لێڤی لێپرسراویان بوو، شیمعی براشی جێگری بوو. 12
intulerunt tam primitias quam decimas et quaecumque voverant fideliter fuit autem praefectus eorum Chonenias Levita et Semei frater eius secundus
یەحیێل، عەزەزیاهو، نەحەت، عەساهێل، یەریمۆت، یۆزاڤاد، ئەلیێل، یەسمەخیاهو، مەحەت و بەنایا سەرپەرشتیار بوون لەژێر دەستی کۆنەنیاهو و شیمعی برای، بەپێی ئەو ڕێکخستنەی کە حەزقیای پاشا و عەزەریای لێپرسراوی یەکەم لە پەرستگای خودا دایاننا. 13
post quem Ieihel et Azazias et Naath et Asahel et Ierimoth Iozabath quoque et Helihel et Iesmachias et Maath et Banaias praepositi sub manibus Choneniae et Semei fratris eius ex imperio Ezechiae regis et Azariae pontificis domus Domini ad quos omnia pertinebant
قۆرێی کوڕی یمنەی لێڤیش دەرگاوانی ڕۆژهەڵات و بەرپرسی بەخشینە ئازادەکان بوو کە بە خودا دەبەخشران، هەروەها دابەشکردنی بەخشینە ئازادەکان و دیارییە تەرخانکراوەکان. 14
Core vero filius Iemna Levites et ianitor orientalis portae praepositus erat his quae sponte offerebantur Domino primitiisque et consecratis in sancta sanctorum
لەناو شارەکانی کاهینان، عەدەن و مینیامین و یێشوع و شەمەعیا و ئەمەریا و شەخەنەیا بە دڵسۆزییەوە یارمەتی قۆرێیان دەدا. هەریەکە لە بەشی خۆی پێشکەشکراوەکانی بەسەر برا کاهینەکان دابەش دەکرد، بەبێ جیاوازی لەنێوان گەورە و بچووک. 15
et sub cura eius Eden et Meniamin Hiesue et Sameias Amarias quoque et Sechenias in civitatibus sacerdotum ut fideliter distribuerent fratribus suis partes minoribus atque maioribus
سەرباری ئەمانەش، دابەشیان کرد بەسەر نێرینەی تەمەن سێ ساڵ بەرەو سەرەوە، کە لە تۆماری ڕەچەڵەکدا نووسراون، واتە هەموو ئەوانەی دەچنە ناو پەرستگای یەزدان بۆ ئەوەی بەگوێرەی خزمەتی بەشەکانیان بە ئەرکی ڕۆژانەیان هەستن. 16
exceptis maribus ab annis tribus et supra cunctis qui ingrediebantur templum Domini et quicquid per dies singulos conducebat in ministerio atque observationibus iuxta divisiones suas
دابەشکردن بەسەر کاهینان بەگوێرەی تۆماری ڕەچەڵەکی کاهینەکان بوو بەپێی بنەماڵەکانیان و بۆ لێڤییەکانیش لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە بەپێی خزمەتی بەشەکانیان. 17
sacerdotibus per familias et Levitis a vicesimo anno et supra per ordines et turmas suas
بە هەمان شێوە بۆ تۆماری ڕەچەڵەکی هەموو ژن و منداڵ، کوڕ و کچەکانیان لەناو هەموو کۆمەڵەکە، چونکە بە دڵسۆزییەوە خۆیان تەرخان کرد. 18
universaeque multitudini tam uxoribus quam liberis eorum utriusque sexus fideliter cibi de his quae sanctificata fuerant praebebantur
بۆ ئەو کاهینانەش کە لە دەشتی دەوروبەری شارەکانی کاهینان و شارۆچکەکانی دیکەش دانیشتبوون، بۆ هەموو ئەوانەی کە لە نەوەی هارون بوون و لە ڕەچەڵەکی لێڤییەکان تۆمار کرابوون، ئەو پیاوانەی کە ناویان دیاری کرابوون بەشی هەموو نێرینەیەکی دابەش کرد. 19
sed et filiorum Aaron per agros et suburbana urbium singularum dispositi erant viri qui partes distribuerent universo sexui masculino de sacerdotibus et Levitis
حەزقیا ئەمەی لە هەموو یەهودا کرد و لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگاری خۆی ئەوەی کرد کە چاک و ڕێک و ڕاستە. 20
fecit ergo Ezechias universa quae diximus in omni Iuda operatusque est bonum et rectum et verum coram Domino Deo suo
لە هەموو کارێک کە بەگوێرەی تەورات و فێرکردنەکانی لە خزمەتی پەرستگای یەزدان ئەنجامی دا، ڕووی لە خودا کرد و بە هەموو دڵییەوە کاری کرد، ئیتر سەرکەوتوو بوو. 21
in universa cultura ministerii domus Domini iuxta legem et caerimonias volens requirere Deum suum in toto corde suo fecitque et prosperatus est

< دووەم پوختەی مێژوو 31 >