< یەکەم ساموئێل 12 >

ئینجا ساموئێل بە هەموو ئیسرائیلی گوت: «ئەوەتا من گوێم لە دەنگتان گرت، لە هەموو ئەو شتانەی کە پێتان گوتم، پاشایەکم بۆ دانان. 1
Bundan sonra Samuel İsrail halkına şöyle dedi: “Bana söylediğiniz her şeye kulak verdim: Size bir kral atadım.
ئێستاش تەماشا بکەن، پاشا لەپێشتان دەڕوات. بەڵام من پیر بووم و سەرم سپی بووە، کوڕەکانیشم لەگەڵتاندان. من هەر لە لاویێتیمەوە هەتا ئەمڕۆ لەپێشتانەوە ڕۆیشتووم. 2
Şimdi size önderlik yapan bir kralınız var. Bense yaşlandım, saçım ağardı. Oğullarım da sizlerle birlikte. Gençliğimden bu güne dek size önderlik yaptım.
ئەوەتام و لەبەردەم یەزدان و دەستنیشانکراوەکەی شایەتیم لەسەر بدەن. ئایا گای کێم بردووە؟ یان گوێدرێژی کێم بردووە؟ ئایا کێم هەڵخەڵەتاندووە؟ یان کێم چەوساندووەتەوە؟ ئایا بەرتیلم لە دەستی کێ وەرگرتووە تاکو چاوەکانم لە ئاستیدا دابخەم؟ پێم بڵێن تاکو بیگەڕێنمەوە.» 3
İşte karşınızda duruyorum. Hanginizin öküzünü aldım? Kimin eşeğine el koydum? Kimi dolandırdım? Kime baskı yaptım? Göz yummak için kimden rüşvet aldım? RAB'bin ve O'nun meshettiğinin önünde bana karşı tanıklık edin de size karşılığını vereyim.”
ئەوانیش گوتیان: «تۆ ئێمەت هەڵنەخەڵەتاندووە و نەتچەوساندووینەتەوە و هیچت لە دەستی کەس وەرنەگرتووە.» 4
Halk, “Bizi dolandırmadın” diye karşılık verdi, “Bize baskı da yapmadın. Kimsenin elinden hiçbir şey almadın.”
ساموئێلیش پێی گوتن: «یەزدان شایەتە لەسەرتان و دەستنیشانکراوەکەی ئەمڕۆ شایەتە کە ئێوە هیچ شتێکتان لەسەرم نییە.» گوتیان: «شایەتە.» 5
Samuel, “Bana karşı bir şey bulamadığınıza bugün hem RAB, hem de O'nun meshettiği kral tanıktır” dedi. “Evet, tanıktır” dediler.
ئینجا ساموئێل بە گەلی گوت: «ئەمە یەزدانە، ئەوەی موسا و هارونی دانا، ئەوەی باوباپیرانی ئێوەی لە خاکی میسر دەرهێنا. 6
Samuel konuşmasını şöyle sürdürdü: “Musa ile Harun'u görevlendiren, atalarınızı Mısır'dan çıkaran RAB'dir.
ئێستاش لێرە ڕابوەستن، بۆ ئەوەی لەبەردەمی یەزدان کارە ڕاستودروستەکانی ئەوتان بیربخەمەوە کە لەگەڵ ئێوە و باوباپیرانتان کردوویەتی. 7
Şimdi burada durun, RAB'bin önünde, O'nun sizi ve atalarınızı tekrar tekrar nasıl kurtardığına dair kanıtlar göstereyim size.
«کە یاقوب چووە ناو میسر و باوباپیرانتان هاواریان بۆ یەزدان کرد و یەزدانیش موسا و هارونی نارد و باوباپیرانی ئێوەی لە میسر هێنایە دەرەوە و لەم شوێنەدا نیشتەجێی کردن. 8
“Yakup Mısır'a gittikten sonra, atalarınız RAB'be yakardı. O da atalarınızı Mısır'dan çıkarıp burada yerleşmelerini sağlayan Musa ile Harun'u gönderdi.
«بەڵام یەزدانی پەروەردگاری خۆیان لە یاد کرد و ئەویش ڕادەستی سیسرای فەرماندەی گشتی سوپای حاچۆر و هەر یەک لە فەلەستییەکان و پاشای مۆئابی کردن کە لە دژیان جەنگان. 9
Ama atalarınız Tanrıları RAB'bi unuttular. Bu yüzden RAB onları Hasor ordusunun komutanı Sisera'nın, Filistliler'in ve Moav Kralı'nın eline teslim etti. Bunlar atalarınıza karşı savaştılar.
ئینجا هاواریان بۆ یەزدان کرد و گوتیان:”گوناهمان کرد، چونکە وازمان لە یەزدان هێنا و بەعلەکان و عەشتۆرەتەکانمان پەرست بەڵام ئێستا لە دەست دوژمنەکانمان فریامان بکەوە و دەتپەرستین.“ 10
Atalarınız RAB'be, ‘Günah işledik; RAB'bi bırakıp Baal'ın ve Aştoret'in putlarına kulluk ettik. Ama şimdi bizi düşmanlarımızın elinden kurtar, sana kulluk edeceğiz’ diye seslendiler.
ئینجا یەزدان یەروبەعل و باراک و یەفتاح و ساموئێلی نارد و لە دەست دوژمنەکانی دەوروبەرتان فریاتان کەوت و بە ئاسوودەیی دانیشتن. 11
RAB de Yerubbaal'ı, Bedan'ı, Yiftah'ı ve ben Samuel'i gönderdi. Güvenlik içinde yaşamanız için sizi saran düşmanlarınızın elinden kurtardı.
«بەڵام کاتێک ناحاشی پاشای عەمۆنییەکانتان بینی دێتە سەرتان، پێتان گوتم:”نەخێر پاشایەکمان دەوێت فەرمانڕەوایەتیمان بکات،“هەرچەندە یەزدانی پەروەردگارتان پاشاتان بوو. 12
“Ama siz Ammon Kralı Nahaş'ın üzerinize yürüdüğünü görünce, Tanrınız RAB kralınız olduğu halde bana, ‘Hayır, bize bir kral önderlik yapacak’ dediniz.
ئێستاش ئەو پاشایەی کە هەڵتانبژارد و داواتان کرد، ئەوەتا یەزدان بۆی دانان. 13
İşte seçtiğiniz, dilediğiniz kral! Evet, RAB size bir kral verdi.
ئەگەر لە یەزدان بترسن و بیپەرستن، گوێڕایەڵی بن و لە فەرمانەکانی یاخی نەبن، ئەگەر خۆتان و پاشاکەشتان کە پاشایەتیتان دەکات بەدوای یەزدانی پەروەردگارتان بکەون، ئەوا باشەتان بۆ دەبێت. 14
Eğer RAB'den korkar, O'na kulluk ederseniz, O'nun sözünü dinleyip buyruklarına karşı gelmezseniz, hem siz hem de önderiniz olacak kral Tanrınız RAB'bin ardınca giderseniz, ne âlâ!
بەڵام ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدان نەبوون و لە فەرمانەکانی یەزدانتان یاخی بوون، ئەوا یەزدان لە دژتان دەبێت هەروەک چۆن لە دژی باوباپیرانتان بوو. 15
Ama RAB'bin sözünü dinlemez, buyruklarına karşı gelirseniz, RAB kralınızı cezalandırdığı gibi sizi de cezalandıracaktır.
«هەروەها ئێستاش ڕابوەستن و ئەم کارە مەزنە ببینن کە یەزدان لەبەرچاوتاندا دەیکات. 16
“Şimdi olduğunuz yerde durun ve RAB'bin gözlerinizin önünde yapacağı şu olağanüstü olayı görün.
ئایا ئەمڕۆ دروێنەی گەنم نییە؟ من لە یەزدان دەپاڕێمەوە بۆ ئەوەی هەورەتریشقە و باران بنێرێت، جا دەزانن کە چ خراپەیەکی گەورەتان لەبەرچاوی یەزداندا کردووە کە داوای پاشایەکتان بۆ خۆتان کرد.» 17
Bugün buğday biçme zamanı değil mi? Göğü gürletsin, yağmur yağdırsın diye RAB'be yalvaracağım. Böylece bir kral istemekle yaptığınız kötülüğün RAB'bin gözünde ne denli büyük olduğunu iyice anlayacaksınız.”
ئینجا ساموئێل لەبەردەم یەزدان نزای کرد و یەزدانیش لەو ڕۆژەدا هەورەتریشقە و بارانی باراند و هەموو گەل زۆر لە یەزدان و لە ساموئێل ترسان. 18
Samuel RAB'be yalvardı ve RAB o gün göğü gürletti, yağmur yağdırdı. Halk RAB'den de Samuel'den de çok korktu.
ئینجا هەموو گەل بە ساموئێلیان گوت: «لە پێناو خزمەتکارەکانت نزا بۆ یەزدانی پەروەردگارت بکە، با نەمرین، چونکە خراپەمان خستە پاڵ هەموو گوناهەکانمان کە بۆ خۆمان داوای پاشامان کرد.» 19
Bunun üzerine Samuel'e, “Yok olmayalım diye, biz kulların için Tanrın RAB'be yakar” dediler, “Çünkü bütün günahlarımıza kendimize bir kral istemek kötülüğünü de ekledik.”
ساموئێلیش بە گەلی گوت: «مەترسن! ئێوە هەموو ئەم خراپەیەتان کردووە، بەڵام لە ڕێگەی یەزدان لامەدەن و بە هەموو دڵتانەوە خزمەتی بکەن. 20
Samuel halka, “Korkmayın” dedi, “Siz bu büyük kötülüğü yaptınız, ama yine de RAB'bin ardınca gitmekten vazgeçmeyin; tersine, bütün yüreğinizle RAB'be kulluk edin.
لامەدەن تاکو بەدوای شتی پووچەوە بکەون کە سوودیان نییە و فریاتان ناکەون، چونکە پڕوپووچن. 21
Kimseyi kurtaramayan yararsız putların ardınca gitmeyin; çünkü onlar değersizdir.
یەزدان لە پێناوی ناوە مەزنەکەی خۆی واز لە گەلی خۆی ناهێنێت، چونکە یەزدان خوازیاربوو بتانکاتە گەلی خۆی. 22
RAB görkemli adının hatırına halkını bırakmayacak. Çünkü sizi kendi halkı kılmaktan hoşnut kaldı.
هەروەها منیش، حاشا گوناه لە دژی یەزدان بکەم و دەست لە پاڕانەوە هەڵبگرم لە پێناوی ئێوە، بەڵکو ڕێگای چاک و ڕاستتان پیشان دەدەم. 23
Bana gelince, sizin için RAB'be yalvarmaktan vazgeçip O'na karşı günah işlemek benden uzak olsun! Ancak size iyi ve doğru yolu öğreteceğim.
تەنها لە یەزدان بترسن، بە هەموو دڵتانەوە بە ڕاستی بیپەرستن، چونکە ببینن چ کارێکی مەزنی لەگەڵتاندا کردووە. 24
Yalnız RAB'den korkun, O'na bağlılıkla ve bütün yüreğinizle kulluk edin. O'nun sizler için ne görkemli işler yaptığını bir düşünün!
بەڵام ئەگەر خراپە بکەن، خۆتان و پاشاکەتان ڕادەماڵرێن.» 25
Ama kötülük yapmayı sürdürürseniz, hem siz yok olacaksınız, hem de kralınız.”

< یەکەم ساموئێل 12 >