< یەکەم پاشایان 17 >
ئەوە بوو ئەلیاسی تیشبی کە دانیشتووێکی گلعاد بوو بە ئەحاڤی گوت: «بە یەزدانی زیندوو، خودای ئیسرائیل، ئەو خودایەی کە دەیپەرستم، لەم چەند ساڵەی داهاتوو نە شەونم دەبێت و نە باران، هەتا لە دەمی منەوە نەگوترێت!» | 1 |
And Elijah the Tishbite, of Tishbe in Gilead, said to Ahab, By the living Lord, the God of Israel, whose servant I am, there will be no dew or rain in these years, but only at my word.
پاشان فەرمایشتی یەزدان بۆ ئەلیاس هات: | 2 |
Then the word of the Lord came to him, saying,
«لێرە بڕۆ و ڕوو لە ڕۆژهەڵات بکە، لەلای شیوی کەریس خۆت بشارەوە، کە لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردونە. | 3 |
Go from here in the direction of the east, and keep yourself in a secret place by the stream Cherith, east of Jordan.
لە جۆگەکە دەخۆیتەوە و فەرمانیشم بە قەلەڕەشەکان داوە لەوێ خواردنت بۆ دابین بکەن.» | 4 |
The water of the stream will be your drink, and by my orders the ravens will give you food there.
ئەویش کاری بە فەرمایشتی یەزدانی کرد، چوو لە شیوی کەریس مایەوە، کە لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردونە. | 5 |
So he went and did as the Lord said, living by the stream Cherith, east of Jordan.
قەلەڕەشەکانیش بەیانییان و ئێواران نان و گۆشتیان بۆ دەهێنا، لە جۆگەکەش ئاوی دەخواردەوە. | 6 |
And the ravens took him bread in the morning and meat in the evening; and the water of the stream was his drink.
پاش ماوەیەک جۆگەکە وشکی کرد، چونکە باران لە خاکەکە نەبوو. | 7 |
Now after a time the stream became dry, because there was no rain in the land.
ئینجا فەرمایشتی یەزدانی بۆ هات، فەرمووی: | 8 |
Then the word of the Lord came to him, saying,
«هەستە و بڕۆ شارۆچکەی سەرەفەندی نزیکی سەیدا و لەوێ بمێنەوە، لەوێ فەرمانم بە بێوەژنێک داوە خواردنت بۆ دابین بکات.» | 9 |
Up! go now to Zarephath, in Zidon, and make your living-place there; I have given orders to a widow woman there to see that you have food.
ئەویش هەستا و چوو بۆ سەرەفەند. کاتێک گەیشتە لای دەروازەی شارۆچکەکە، بێوەژنێکی بینی لەوێ چەند چیلکە دارێکی کۆدەکردەوە، بانگی کرد و گوتی: «بێ زەحمەت جامێک ئاوم بۆ بهێنە، با بیخۆمەوە.» | 10 |
So he got up and went to Zarephath; and when he came to the door of the town, he saw a widow woman getting sticks together; and crying out to her he said, Will you give me a little water in a vessel for my drink?
کاتێک چوو بیهێنێت، بانگی کردەوە و گوتی: «لەگەڵ دەستت پارووە نانێکیشم بۆ بهێنە.» | 11 |
And when she was going to get it, he said to her, And get me with it a small bit of bread.
ئەویش گوتی: «سوێند بە خوداکەی تۆ دەخۆم، بە یەزدانی زیندوو، نانم نییە، مشتێک ئارد نەبێت لە کوپەیەک و تۆزێک زەیت لە گۆزەیەک. ئەوەتا دوو چیلکە دارم کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی بیانبەمەوە و ژەمێک بۆ خۆم و کوڕەکەم دروستبکەم، بیخۆین و بمرین.» | 12 |
Then she said, By the life of the Lord your God, I have nothing but a little meal in my store, and a drop of oil in the bottle; and now I am getting two sticks together so that I may go in and make it ready for me and my son, so that we may have a meal before our death.
ئەلیاسیش پێی گوت: «مەترسە، بڕۆوە و ئەوە بکە کە گوتت، بەڵام یەکەم جار لەوەی هەتە کولێرەیەکی بچووکم بۆ دروستبکە و بۆم بهێنە دەرەوە، پاشانیش بۆ خۆت و کوڕەکەت دروستبکە، | 13 |
And Elijah said to her, Have no fear; go and do as you have said, but first make me a little cake of it and come and give it to me, and then make something for yourself and your son.
چونکە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بەم جۆرە دەفەرموێت:”کوپەی ئاردەکە بەتاڵ نابێت و گۆزەی زەیتەکەش لێی کەم ناکات، هەتا ئەو ڕۆژەی یەزدان باران بەسەر ڕووی زەویدا دەبارێنێت.“» | 14 |
For this is the word of the Lord, the God of Israel: The store of meal will not come to an end, and the bottle will never be without oil, till the day when the Lord sends rain on the earth.
ئەویش چوو و بە قسەی ئەلیاسی کرد، ئیتر هەموو ڕۆژێک ئەلیاس و بێوەژنەکە و ماڵەکە نانیان هەبوو. | 15 |
So she went and did as Elijah said; and she and he and her family had food for a long time.
کوپەی ئاردەکە بەتاڵ نەبوو، گۆزەی زەیتەکەش لێی کەم نەبووەوە، هەروەک ئەوەی یەزدان لەسەر زاری ئەلیاسەوە فەرمووی. | 16 |
The store of meal did not come to an end, and the bottle was never without oil, as the Lord had said by the mouth of Elijah.
دوای ماوەیەک کوڕی ژنە خاوەن ماڵەکە نەخۆش کەوت، نەخۆشییەکەی بە جۆرێک سەخت بوو کە هەناسەی لێ بڕا. | 17 |
Now after this, the son of the woman of the house became ill, so ill that there was no breath in him.
ئینجا بە ئەلیاسی گوت: «ئەی پیاوی خودا، چیت لەسەر من هەیە؟ ئایا هاتووی بۆ لای من هەتا تاوانەکەم بەبیر بهێنیتەوە و کوڕەکەم بمرێنیت؟» | 18 |
And she said to Elijah, What have I to do with you, O man of God? have you come to put God in mind of my sin, and to put my son to death?
ئەلیاسیش پێی گوت: «کوڕەکەتم بدێ.» لە باوەشییەوە بردی و سەری خستە ژوورەکەی سەرەوە کە تێیدا دەمایەوە، لەسەر جێگاکەی خۆی پاڵی خست. | 19 |
And he said to her, Give your son to me. And lifting him out of her arms, he took him up to his room and put him down on his bed.
هاواری بۆ یەزدان کرد و گوتی: «ئەی یەزدان، خودای من، ئایا خراپەت بەسەر ئەم بێوەژنەش هێنا کە من لەلای ئەو ئاوارەم، بەوەی کوڕەکەی ئەوت کوشت؟» | 20 |
And crying to the Lord he said, O Lord my God, have you sent evil even on the widow whose guest I am, by causing her son's death?
ئینجا سێ جار لەسەر کوڕەکە درێژ بوو و هاواری بۆ یەزدان کرد و گوتی: «ئەی یەزدان، خودای من، با گیانی ئەم کوڕە بگەڕێتەوە ناوی!» | 21 |
And stretching herself out on the child three times, he made his prayer to the Lord, saying, O Lord my God, be pleased to let this child's life come back to him again.
یەزدانیش گوێی لە هاوارەکەی ئەلیاس گرت، گیانی کوڕەکە گەڕایەوە ناوی و زیندووبووەوە. | 22 |
And the Lord gave ear to the voice of Elijah, and the child's spirit came into him again, and he came back to life.
ئینجا ئەلیاس کوڕەکەی برد و لە ژوورەکەی سەرەوە هێنایە خوارەوە بۆ ناو ماڵەکە و دایە دەست دایکی. ئەلیاس گوتی: «ببینە، کوڕەکەت زیندووە!» | 23 |
And Elijah took the child down from his room into the house and gave him to his mother and said to her, See, your son is living.
ژنەکەش بە ئەلیاسی گوت: «ئێستا زانیم کە تۆ پیاوی خودایت و ئەوەی دەیڵێیت فەرمایشتی یەزدانە و ڕاستییە.» | 24 |
Then the woman said to Elijah, Now I am certain that you are a man of God, and that the word of the Lord in your mouth is true.