< یەکەم پاشایان 10 >
کاتێک شاژنی شەبا ناوبانگی سلێمان و پەیوەندییەکەیی بە یەزدانەوە بیست، هات بۆ ئەوەی بە چەند مەتەڵێک تاقی بکاتەوە. | 1 |
Lorsque la reine de Saba apprit la renommée de Salomon concernant le nom de Yahvé, elle vint pour l'éprouver par des questions difficiles.
بە کەژاوەیەکی زۆر گەورەوە، وشتری بارکراو لە بۆنوبەرام و زێڕی زۆر و بەردی گرانبەها، گەیشتە ئۆرشەلیم. هاتە لای سلێمان و لەبارەی هەموو ئەو شتانەی لە دڵی بوو قسەی لەگەڵ کرد. | 2 |
Elle vint à Jérusalem avec une très grande caravane, avec des chameaux qui portaient des épices, beaucoup d'or et des pierres précieuses; et quand elle fut arrivée auprès de Salomon, elle lui parla de tout ce qu'elle avait dans le cœur.
سلێمانیش وەڵامی هەموو پرسیارەکانی دایەوە، هیچ شتێک بۆ پاشا قورس نەبوو وەڵامی بداتەوە. | 3 |
Salomon répondit à toutes ses questions. Il n'y avait rien de caché au roi qu'il ne lui ait dit.
کاتێک شاژنی شەبا ئەو هەموو داناییەی سلێمان و ئەو کۆشکەی بینی کە بنیادی نابوو، | 4 |
Lorsque la reine de Saba eut vu toute la sagesse de Salomon, la maison qu'il avait bâtie,
هەروەها خواردنی سەر خوانەکەی، دانیشتنی دەستوپێوەندەکانی، ڕێکوپێکی خزمەتکارەکانی و جلوبەرگاکانیان، ساقییەکانی و ئەو قوربانی سووتاندنانەی کە سلێمان لە پەرستگای یەزدان دەیکرد، لە بینینی ئەمانە شەیدا بوو. | 5 |
les mets de sa table, les sièges de ses serviteurs, la présence de ses fonctionnaires, leurs vêtements, ses échansons, et l'escalier par lequel il montait à la maison de Yahvé, il n'y eut plus d'esprit en elle.
بە پاشای گوت: «ئەو هەواڵەی کە لە خاکەکەمدا لەبارەی کاروبار و داناییەکەت بیستم، ڕاستە. | 6 |
Elle dit au roi: « C'est un récit véridique que j'ai entendu dans mon pays sur tes actes et ta sagesse.
بڕوام بەو هەواڵانە نەکرد هەتا نەهاتم و بە چاوی خۆم نەمبینی، ئەوەتا نیوەشم پێ ڕانەگەیەنراوە، لە دانایی و چاکی زۆر مەزنتر بوویت لەوەی لەبارەی تۆوە بیستبووم. | 7 |
Mais je n'ai pas cru à ces paroles jusqu'à ce que je sois venue et que mes yeux l'aient vu. Voici qu'on ne m'a pas dit la moitié de ce qu'on m'a dit! Ta sagesse et ta prospérité dépassent la renommée que j'ai entendue.
خۆزگە بە پیاوەکانت دەخوازرێ، خۆزگە بە خزمەتکارەکانت دەخوازرێ، ئەمانە کە هەمیشە لەبەردەمت ڕاوەستاون و داناییەکەت دەبیستن. | 8 |
Heureux sont tes hommes, heureux sont tes serviteurs qui se tiennent continuellement devant toi, qui écoutent ta sagesse.
ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگارت، ئەوەی پێت دڵشادە و لەسەر تەختی ئیسرائیل دایناویت. لەبەر ئەوەی یەزدان هەتاهەتایە ئیسرائیلی خۆشدەوێت، تۆی کردووەتە پاشا تاکو ڕاستودروستی و دادپەروەری پیادە بکەیت.» | 9 |
Béni soit Yahvé, ton Dieu, qui a pris plaisir à te placer sur le trône d'Israël. Parce que l'Éternel a aimé Israël pour toujours, il t'a établi roi, pour que tu fasses droit et justice. »
ئینجا سەد و بیست تالنت زێڕ و بۆنوبەرامێکی زۆر و بەردی گرانبەهای دایە پاشا، جارێکی دیکە بۆنوبەرامی بەو جۆرە زۆر نەهاتەوە، هێندەی ئەوەی شاژنی شەبا پێشکەشی سلێمان پاشای کرد. | 10 |
Elle donna au roi cent vingt talents d'or, une très grande quantité d'aromates et de pierres précieuses. Jamais encore il n'y eut une telle abondance d'aromates que ceux que la reine de Saba donna au roi Salomon.
هەروەها کەشتییەکانی حیرامیش ئەوانەی لە ئۆفیرەوە زێڕیان هەڵگرتبوو، لە ئۆفیرەوە دار ئەلگومی زۆر زۆریان لەگەڵ بەردی گرانبەها هێنا. | 11 |
La flotte de Hiram qui apportait de l'or d'Ophir ramenait aussi d'Ophir de grandes quantités d'almugs et de pierres précieuses.
پاشا لەو دار ئەلگومانە چەند تەختێکی بۆ پتەوکردنی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشا دروستکرد، هەروەها قیسارە و سازیش بۆ گۆرانیبێژەکان. هەتا ئەمڕۆش ئەوەندە داری ئەلگوم نەهاتووە و نەبینراوە. | 12 |
Le roi fit des almugs des colonnes pour la maison de l'Éternel et pour la maison du roi, des harpes et des instruments à cordes pour les chanteurs; aucun almug n'est venu et n'a été vu jusqu'à ce jour.
سلێمانی پاشا هەموو ئەو شتانەی دایە شاژنی شەبا کە ئارەزووی کرد، جگە لەو شتانەی کە سلێمان پاشا لە بەخشندەیی خۆی پێی بەخشی. پاشان لەگەڵ خزمەتکارەکانی بەڕێکەوت و گەڕایەوە خاکەکەی خۆی. | 13 |
Le roi Salomon donna à la reine de Saba tout ce qu'elle désirait, tout ce qu'elle demandait, en plus de ce que Salomon lui avait donné de sa générosité royale. Elle se retourna et s'en alla dans son pays, elle et ses serviteurs.
کێشی ئەو زێڕەش کە لە ساڵێکدا بۆ سلێمان دەهات، شەش سەد و شەست و شەش تالنت زێڕ بوو، | 14 |
Le poids de l'or qui arriva à Salomon en un an fut de six cent soixante-six talents d'or,
جگە لە باجی سەر بازرگان و فرۆشیارەکان و پاشایانی عەرەب و فەرمانڕەوایانی خاکەکە. | 15 |
sans compter ce qu'apportèrent les marchands, le trafic des marchands, de tous les rois des peuples mélangés et des gouverneurs du pays.
سلێمانی پاشا دوو سەد قەڵغانی گەورەی لە زێڕی کوتراو دروستکرد، شەش سەد شاقل زێڕ بۆ هەر قەڵغانێک. | 16 |
Le roi Salomon fit deux cents boucliers d'or battu; six cents sicles d'or entraient dans un bouclier.
سێ سەد قەڵغانی بچووکیشی لە زێڕی کوتراو دروستکرد، سێ مەنا زێڕ بۆ هەر قەڵغانێک. ئینجا پاشا لە کۆشکی دارستانەکەی لوبنان داینان. | 17 |
Il fit trois cents boucliers d'or battu; on mettait trois mina d'or par bouclier; et le roi les plaça dans la maison de la forêt du Liban.
هەروەها پاشا تەختێکی گەورەی لە عاج دروستکرد و بە زێڕی بێگەرد ڕووپۆشی کرد. | 18 |
Le roi fit un grand trône d'ivoire, et il le couvrit d'or fin.
تەختەکە شەش پێپلیکانەی هەبوو، بەشی سەرەوەی پاڵپشتەکەشی شێوەی نیمچە خڕ بوو، دوو دەسک لەم لاو لەو لایەوە لەسەر شوێنی دانیشتنەکە، دوو شێری ڕاوەستاویش لەتەنیشت دەسکەکان بوون. | 19 |
Il y avait six marches pour accéder au trône, et le sommet du trône était rond derrière; il y avait des accoudoirs de chaque côté de la place du siège, et deux lions se tenaient à côté des accoudoirs.
دوازدە شێری ڕاوەستاویش لەسەر ئەم لاو ئەو لای شەش پێپلیکانەکە هەبوو. لە هیچ پاشایەتییەک شتی وا دروستنەکرابوو. | 20 |
Douze lions se tenaient là, d'un côté et de l'autre, sur les six marches. Rien de semblable n'a été fait dans aucun royaume.
هەموو کاسە و جامەکانی خواردنەوەی سلێمان پاشا زێڕ بوون، هەروەها هەموو قاپوقاچاغەکانی کۆشکی دارستانەکەی لوبنان لە زێڕی بێگەرد بوون، هیچ شتێک لە زیو دروستنەکرابوو، چونکە لە سەردەمی سلێمان زیو بەهایەکی ئەوتۆی نەبوو. | 21 |
Tous les vases à boire du roi Salomon étaient en or, et tous les vases de la maison de la forêt du Liban étaient en or pur. Aucun n'était en argent, car il était considéré comme de peu de valeur à l'époque de Salomon.
کەشتیگەلی پاشا لەگەڵ کەشتییەکانی حیرام لە دەریا بوون، سێ ساڵ جارێک دەهاتن و زێڕ و زیو و عاج و مەیمون و تاوسیان دەهێنا. | 22 |
Car le roi avait une flotte de navires de Tarsis en mer avec la flotte d'Hiram. Une fois tous les trois ans, la flotte de Tarsis venait apporter de l'or, de l'argent, de l'ivoire, des singes et des paons.
سلێمان گەورەترین پاشا بوو لەنێو پاشاکانی سەر زەوی چ لە دەوڵەمەندی و چ لە دانایی. | 23 |
Le roi Salomon surpassa ainsi tous les rois de la terre en richesse et en sagesse.
هەموو خەڵکی سەر زەوی بە ئاواتەوە بوون ڕووی سلێمان ببینن، هەتا گوێ لە داناییەکەی بگرن کە خودا لە دڵیدا داینابوو. | 24 |
Toute la terre recherchait la présence de Salomon pour entendre la sagesse que Dieu avait mise dans son cœur.
هەریەکە و ساڵ لەدوای ساڵ بە دیاری خۆیانەوە دەهاتن، لە قاپوقاچاغی زێڕ و زیو و جلوبەرگ و چەک و بۆنوبەرام و ئەسپ و هێستر. | 25 |
Année après année, chacun apportait son tribut, des objets d'argent, des objets d'or, des vêtements, des armures, des épices, des chevaux et des mules.
سلێمان گالیسکە و ئەسپ سواری کۆکردەوە، هەزار و چوار سەد گالیسکە و دوازدە هەزار ئەسپ سواری هەبوو. لە شارەکانی گالیسکەکان و لەگەڵ خۆیدا لە ئۆرشەلیم داینان. | 26 |
Salomon rassembla des chars et des cavaliers. Il avait mille quatre cents chars et douze mille cavaliers. Il les garda dans les villes de chars et auprès du roi à Jérusalem.
هەروەها پاشا کارێکی وای کرد کە لە ئۆرشەلیم زیو وەک بەردی لێ بێت، دار ئورزیش لە زۆری وەک دار هەنجیری زوورگەکان بێت. | 27 |
Le roi rendit l'argent aussi commun que les pierres à Jérusalem, et les cèdres aussi communs que les sycomores qui sont dans la plaine.
ئەسپەکانی سلێمان لە میسر و لە قەڤێیەوە هاوردە دەکران. بازرگانەکانی پاشا لە قەڤێیەوە بە نرخی بازاڕ وەریاندەگرتن. | 28 |
Les chevaux que possédait Salomon furent amenés d'Égypte. Les marchands du roi les reçurent en troupeaux, chacun conduisant à un prix.
گالیسکە لە میسرەوە بە شەش سەد شاقل زیو و ئەسپیش بە سەد و پەنجا هاوردەیان دەکرد، هەروەها بۆ هەموو پاشاکانی حیتی و ئارامی هەناردەیان دەکرد. | 29 |
On importait d'Égypte un char pour six cents sicles d'argent et un cheval pour cent cinquante sicles, et on les exportait ainsi à tous les rois des Hittites et aux rois de Syrie.