< یەکەم پوختەی مێژوو 5 >
ڕەئوبێن کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل بوو، بەڵام کاتێک کە پێخەفی باوکی گڵاوکرد، مافی نۆبەرایەتییەکەی درا بە نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل، ئیتر لە ڕەچەڵەکنامە بە نۆبەرە تۆمارنەکرا. | 1 |
Synové pak Rubenovi prvorozeného Izraelova: (nebo on byl prvorozený, ale když poškvrnil lože otce svého, dáno jest prvorozenství jeho synům Jozefovým, syna Izraelova, však jemu není přičteno prvorozenství.
هەرچەندە یەهودا لە هەموو براکانی بەهێزتر بوو و پاشایەک لە پشتی ئەو دەرچوو، بەڵام نۆبەرایەتییەکە بۆ یوسف بوو. | 2 |
Nebo Judas byl nejsilnější z bratří svých, a kníže mezi nimi, ale prvorozenství Jozefovi náleželo).
کوڕەکانی ڕەئوبێنی کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل: حەنۆک، پەڵو، حەسرۆن و کەرمی. | 3 |
Synové, pravím, Rubenovi, prvorozeného Izraelova: Enoch, Fallu, Ezron a Charmi.
نەوەکانی یۆئێل: شەمەعیا کوڕی یۆئێل، گۆگ کوڕی شەمەعیا، شیمعی کوڕی گۆگ، | 4 |
Synové Joelovi: Semaiáš syn jeho, Gog syn jeho, Semei syn jeho;
میخا کوڕی شیمعی، ڕەئایا کوڕی میخا، بەعل کوڕی ڕەئایا، | 5 |
Mícha syn jeho, Reaiáš syn jeho, Bál syn jeho;
بئێرە کوڕی بەعل. بئێرەش ئەو کەسە بوو کە تگلەت پلەسەری پاشای ئاشور ڕاپێچی کرد. بئێرە سەرۆکی ڕەئوبێنییەکان بوو. | 6 |
Béra syn jeho, jehož zavedl Tiglatfalazar král Assyrský. Ten byl knížetem pokolení Rubenova.
خزمەکانیان بەگوێرەی خێڵەکانیان و بەپێی تۆمارکردنیان لە ڕەچەڵەکنامە: یەعیێلی سەرکردە، زەکەریا و | 7 |
Bratří pak jeho po čeledech jejich, když vyčteni byli po rodinách svých, knížetem byl Jehiel a Zachariáš.
بەلەعی کوڕی عازازی کوڕی شەمەعی کوڕی یۆئێل. لە عەرۆعێرەوە هەتا نیبۆ و بەعلمەعۆن نیشتەجێ بوون. | 8 |
A Béla syn Azaza, syna Semy, syna Joelova. Ten bydlil v Aroer až do Nébo a Balmeon.
بەرەو ڕۆژهەڵاتیش هەتا دەهاتە بیابانی دەم ڕووباری فورات پەلیان هاویشت، چونکە ئاژەڵەکانیان لە خاکی گلعاددا زۆر ببوون. | 9 |
Potom i na východ bydlil, až kudy se vchází na poušť od řeky Eufrates; nebo stáda jejich rozmnožila se v zemi Galádské.
لە سەردەمی پاشایەتی شاولدا، جەنگیان لە دژی هاجەرییەکان بەرپا کرد و بەزاندنیان و لە خێوەتەکانی هاجەرییەکان نیشتەجێ بوون لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی گلعاددا. | 10 |
Pročež ve dnech Saulových bojovali s Agarenskými, kteříž poraženi jsou od ruky jejich. A tak bydlili v staních jejich po vší krajině východní země Galádské.
نەوەی گادیش لەتەنیشت نەوەی ڕەئوبێنەوە نیشتەجێ بوون لە خاکی باشانەوە هەتا سەلخە: | 11 |
Synové pak Gádovi naproti nim bydlili v zemi Bázan, až do Sálechy.
لە باشان یۆئێل سەرکردە و شافام لە پلەی دووەم و یەعنەی و شافات لە پلەی سێیەم بوون. | 12 |
Joel byl kníže jejich, a Safan druhý. Ale Janai a Safat v Bázan zůstali.
خزمەکانیان بەپێی بنەماڵەکانیان حەوت بوون: میکائیل، مەشولام، شەڤەع، یۆرەی، یەعکان، زیەع و ئێبەر. | 13 |
Bratří pak jejich po domích otců svých: Michael, Mesullam, Seba, Jorai, Jachan, Zia, Heber, těch sedm.
ئەمانەش کوڕەکانی ئەبیحەیلی کوڕی حوریی کوڕی یارۆحای کوڕی گلعادی کوڕی میکائیلی کوڕی یەشیشەیی کوڕی یەحدۆی کوڕی بووز بوون. | 14 |
(Ti byli synové Abichailovi, synové Hurovi, synové Jaroachovi, synové Galádovi, synové Michaelovi, synové Jesisovi, synové Jachdovi, synové Buzovi.)
ئەحیی کوڕی عەبدیێلی کوڕی گۆنی گەورەی بنەماڵەکانیان بوو. | 15 |
Též Ahi syn Abdiele, syna Gunova, kníže v domě otců jich.
جا گادییەکان لە گلعاد، لە باشان، لە گوندەکانیدا و لە هەموو دەشتاییەکانی شارۆن لەسەر سنوورەکانی نیشتەجێ بوون. | 16 |
I bydlili v Galád, v Bázan a v vesnicech jeho, a ve všech předměstích Sáron, až do hranic jejich.
ڕەچەڵەکی هەموو ئەمانە لە ماوەی پاشایەتی یۆتامی پاشای یەهودا و یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیلدا تۆمار کران. | 17 |
Všickni tito vyčteni byli ve dnech Jotama krále Judského, a ve dnech Jeroboáma krále Izraelského.
نەوەی ڕەئوبێن و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە، لە پیاوە ئازاکان ئەوانەی قەڵغان و شمشێریان هەڵگرتبوو، تیرئەنداز بوون و مەشقی جەنگیان کردبوو، چل و چوار هەزار و حەوت سەد و شەست جەنگاوەر بوون. | 18 |
Synů Rubenových a Gádových a polovice pokolení Manassesova, mužů silných, nosících štít a meč, a natahujících lučiště, a umělých v bitvě, čtyřidceti a čtyři tisíce, sedm set a šedesát vycházejících k boji.
جەنگیان لە دژی هاجەرییەکان و یەتور و نافیش و نۆداڤ بەرپا کرد و | 19 |
I bojovali s Agarenskými, Iturejskými, Nafejskými a Nodabskými.
یارمەتییان بۆ هات. هاجەرییەکان و هەموو ئەوانەی لەگەڵیاندا بوون درانە دەستیانەوە، چونکە لە جەنگەکەدا هاواریان بۆ خودا کرد، ئەویش وەڵامی دانەوە، لەبەر ئەوەی پشتیان پێی بەست. | 20 |
A měli pomoc proti nim. I dáni jsou v ruku jich Agarenové i všecko, což měli. Nebo k Bohu volali v boji, a vyslyšel je, nebo doufali v něho.
هەروەها دەستیان بەسەر ئاژەڵە ماڵییەکانی هاجەرییەکاندا گرت، پەنجا هەزار وشتر و دوو سەد و پەنجا هەزار سەر مەڕ و دوو هەزار گوێدرێژ و لە مرۆڤیش سەد هەزار کەس و | 21 |
I zajali stáda jejich, velbloudů jejich padesáte tisíců, a dobytka dvě stě a padesáte tisíců, a oslů dva tisíce, a lidí sto tisíc osob.
ژمارەیەکی زۆر کوژران، لەبەر ئەوەی جەنگەکە لە خوداوە بوو. ئیتر هەتا ڕاپێچکردنەکە لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون. | 22 |
Zraněných také množství padlo, nebo od Boha byla porážka ta. I bydlili na místě jejich až do přestěhování svého.
نیوەی هۆزی مەنەشەش لە خاکەکە نیشتەجێ بوون، لە باشانەوە هەتا بەعلحەرمۆن پەلیان هاویشت، کە پێی دەگوترێ سنیر، یان چیای حەرمۆن. | 23 |
Synové pak polovice pokolení Manassesova bydlili v té zemi od Bázanu až do Balhermon i Sanir, totiž hory Hermon; nebo i oni rozmnoženi byli.
ئەمانەش گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون: عێفەر، یەشعی، ئەلیێل، عەزریێل، یەرمیا، هۆدەڤیا و یەحدیێل، کە هەموو ئەمانە پیاوانی پاڵەوانی ئازا و پیاوانی ناودار و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون. | 24 |
Tato pak byla knížata v domě otců jejich: Efer, Jesi, Eliel, Azriel, Jeremiáš, Hodaviáš a Jachdiel, muži udatní a silní, muži slovoutní, knížata domu otců svých.
بەڵام ناپاکییان لە خودای باوباپیرانیان کرد و بەدوای خوداوەندەکانی گەلانی خاکەکەوە لەشفرۆشییان کرد، ئەوانەی خودا لەبەردەمیاندا لەناوی بردن. | 25 |
Ale když přestoupili proti Bohu otců svých, a smilnili, následujíce bohů národů země té, kteréž shladil Bůh od tváři jejich:
لەبەر ئەوە خودای ئیسرائیل ڕۆحی پولی پاشای ئاشوری هەژاند، کە بە تگلەت پلەسەر بەناوبانگە، ئەویش ڕەئوبێنی و گادییەکان لەگەڵ نیوەی هۆزی مەنەشەی ڕاپێچ کرد. ئەوانی هێنایە حەلەح و خابوور و هارا و ڕووباری گۆزان، هەتا ئەمڕۆش لەوێ ماونەتەوە. | 26 |
Vzbudil Bůh Izraelský ducha Fule krále Assyrského, a ducha Tiglatfalazara krále Assyrského, kterýž přenesl pokolení Rubenovo a Gádovo a polovici pokolení Manassesova, a dovedl je do Chelach a do Chabor, až do Hara a k řece Gozan až do dnešního dne.