< یەکەم پوختەی مێژوو 21 >
شەیتان لە دژی ئیسرائیل ڕاوەستا و داودی لێ هاندان بۆ سەرژمێریکردنی ئیسرائیل. | 1 |
And Satan stood up against Israel, and moved David to number Israel.
داودیش بە یۆئاب و فەرماندەکانی سوپای گوت: «بڕۆن و سەرژمێری ئیسرائیل بکەن، لە بیری شابەعەوە هەتا دان. پاشان وەرنەوە لام بۆ ئەوەی ژمارەیان بزانم.» | 2 |
And David said to Joab and to the princes of the people, Go, number Israel from Beersheba even to Dan, and bring me word that I may know the sum of them.
بەڵام یۆئاب وەڵامی دایەوە: «با یەزدان جەنگاوەرەکانی سەد ئەوەندە زیاتر بکات. ئەی پاشای گەورەم، ئایا هەموویان خزمەتکاری گەورەم نین؟ ئیتر بۆچی گەورەم داوای ئەمە دەکات؟ بۆچی ئیسرائیل تووشی تاوان بکات؟» | 3 |
And Joab said, Jehovah make his people a hundred times as many as they are. But, my lord the king, are they not all my lord's servants? Why does my lord require this thing? Why will he be a cause of guilt to Israel?
لەگەڵ ئەوەشدا پاشا بڕیارەکەی خۆی بەسەر یۆئابدا سەپاند، ئیتر یۆئاب چووە دەرەوە و بە هەموو ئیسرائیلدا گەڕا، ئینجا هاتەوە ئۆرشەلیم. | 4 |
Nevertheless the king's word prevailed against Joab. Therefore Joab departed, and went throughout all Israel, and came to Jerusalem.
یۆئاب ئەنجامی سەرژمێرییەکەی دایە داود: لە هەموو ئیسرائیل ملیۆنێک و سەد هەزار پیاوی بە توانا لە بەکارهێنانی شمشێر هەبوون، لە یەهوداش چوار سەد و حەفتا هەزار هەبوون. | 5 |
And Joab gave up the sum of the numbering of the people to David. And all those of Israel were a million and a hundred thousand men who drew a sword. And Judah was four hundred seventy thousand men who drew a sword.
بەڵام یۆئاب لێڤی و بنیامینییەکانی لەگەڵیان نەژمارد، چونکە ڕقی لە فەرمانەکەی پاشا دەبووەوە. | 6 |
But he did not count Levi and Benjamin among them, for the king's word was abominable to Joab.
ئەم فەرمانە لەلای خوداش خراپ بوو، لەبەر ئەوە سزای ئیسرائیلی دا. | 7 |
And God was displeased with this thing, therefore he smote Israel.
داودیش بە خودای گوت: «بەم کارەم گوناهێکی زۆر گەورەم کرد، ئێستاش تکایە لە تاوانی بەندەکەت خۆشبە، چونکە ڕەفتارێکی زۆر گێلانەم کرد.» | 8 |
And David said to God, I have sinned greatly, in that I have done this thing. But now, put away, I beseech thee, the iniquity of thy servant, for I have done very foolishly.
یەزدان بە گادی فەرموو، کە پەیامی خودای بە داود ڕادەگەیاند: | 9 |
And Jehovah spoke to Gad, David's seer, saying,
«بڕۆ بە داود بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: من سێ هەڵبژاردە دەخەمە بەردەمت و تۆش یەکێکیان هەڵبژێرە بۆ ئەوەی جێبەجێی بکەم لەسەرت.“» | 10 |
Go and speak to David, saying, Thus says Jehovah, I offer thee three things. Choose thee one of them, that I may do it to thee.
ئیتر گاد چوو بۆ لای داود و پێی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”بۆ خۆت هەڵبژێرە، | 11 |
So Gad came to David, and said to him, Thus says Jehovah, Take which thou will:
سێ ساڵ قاتوقڕی، یان سێ مانگ هەڵاتن لەبەردەم دوژمنەکەت کە بە شمشێر ڕاوت دەنێت، یان سێ ڕۆژ شمشێری یەزدان بە دەرد لە خاکەکە دەدات و فریشتەی یەزدانیش لە هەموو سنوورەکانی ئیسرائیلدا وێرانکاری دەکات.“ئێستا ببینە چی وەڵامی خودا بدەمەوە کە منی ناردووە.» | 12 |
either three years of famine, or three months to be consumed before thy foes while the sword of thine enemies overtakes thee, or else three days the sword of Jehovah, even pestilence in the land, and the agent of Jehovah destroying throughout all the borders of Israel. Now therefore consider what answer I shall return to him who sent me.
داودیش بە گادی گوت: «زۆر لە تەنگانەدام، با بکەومە دەستی یەزدان، چونکە ئەو بەزەیی زۆر زۆرە، بەڵام با نەکەومە ژێر دەستی مرۆڤەوە.» | 13 |
And David said to Gad, I am in a great strait. Let me fall, I pray, into the hand of Jehovah, for his mercies are very great, and let me not fall into the hand of man.
لەبەر ئەوە یەزدان دەردی خستە ناو ئیسرائیلەوە، ئیتر حەفتا هەزار پیاو لە ئیسرائیل مردن. | 14 |
So Jehovah sent a pestilence upon Israel, and there fell of Israel seventy thousand men.
هەروەها خودا فریشتەیەکی بۆ سەر ئۆرشەلیم نارد بۆ ئەوەی وێرانی بکات، کاتێک وێرانی دەکرد، یەزدان تەماشای کرد و کارەساتەکەی ڕاگرت، بە فریشتە وێرانکەرەکەی فەرموو: «بەسە! ئێستا دەست هەڵبگرە!» فریشتەکەی یەزدان لەو کاتەدا لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی ڕاوەستابوو. | 15 |
And God sent an agent to Jerusalem to destroy it. And as he was about to destroy, Jehovah beheld, and he relented of the evil, and said to the destroying agent, It is enough. Now halt thy hand. And the agent of Jehovah was standing by the threshing-floor of Ornan the Jebusite.
داود سەری هەڵبڕی و بینی فریشتەکەی یەزدان لەنێوان زەوی و ئاسماندا ڕاوەستاوە، شمشێرەکەی بەدەستەوەیە و بەسەر ئۆرشەلیمدا ڕایکێشاوە. داود و ئەو پیرانەی کە جلوبەرگی گوشیان پۆشیبوو بەسەر ڕوویاندا کەوتن. | 16 |
And David lifted up his eyes, and saw the agent of Jehovah standing between earth and heaven, having a drawn sword in his hand stretched out over Jerusalem. Then David and the elders, clothed in sackcloth, fell upon their faces.
داود بە خودای گوت: «ئایا من نەبووم کە فەرمانم دا سەرژمێری گەل بکەن؟ منم ئەوەی کە گوناهم کردووە، لە ڕاستیدا من خراپەم کرد، بەڵام ئەم مەڕانە چییان کردووە؟ ئەی یەزدان، خودای من، تکایە با سزاکەت بۆ من و بنەماڵەکەم بێت، نەک ئەم دەردە لەسەر گەلەکەت بەردەوام بێت.» | 17 |
And David said to God, Is it not I who commanded the people to be numbered? Even I it is who have sinned and done very badly. But these sheep, what have they done? Let thy hand, I pray thee, O Jehovah my God, be against me, and against my father's house, but not against thy people, that they should be plagued.
ئینجا فریشتەکەی یەزدان بە گادی فەرموو، کە بە داود بڵێت، با داود سەربکەوێت و لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی قوربانگایەک بۆ یەزدان دابمەزرێنێت. | 18 |
Then the agent of Jehovah commanded Gad to say to David that David should go up, and rear an altar to Jehovah in the threshing-floor of Ornan the Jebusite.
داودیش بەپێی قسەکەی گاد کە بە ناوی یەزدانەوە گوتی، سەرکەوت. | 19 |
And David went up at the saying of Gad, which he spoke in the name of Jehovah.
لە کاتێکدا ئەرەونا گەنمی دەکوتا، ئاوڕی دایەوە و فریشتەکەی بینی، چوار کوڕەکەی ئەرەونا کە لەگەڵیدا بوون خۆیان شاردەوە. | 20 |
And Ornan turned back, and saw the agent, and his four sons who were with him hid themselves. Now Ornan was threshing wheat.
پاشان داود بەرەو لای ئەرەونا هات، ئەرەونا چاوی هەڵبڕی بینی کە داود بەرەو لای ئەو دێت، لە جۆخینەکە چووە دەرەوە، کڕنۆشی بۆ داود برد و سەری خستە سەر زەوی. | 21 |
And as David came to Ornan, Ornan looked and saw David, and went out of the threshing-floor, and bowed himself to David with his face to the ground.
داود بە ئەرەونای گوت: «شوێنی جۆخینەکەم بدەرێ تاکو قوربانگایەک بۆ یەزدان بنیاد بنێم و دەردەکە لە کۆڵ گەل ببێتەوە، بە نرخی تەواوی خۆی بمدەرێ.» | 22 |
Then David said to Ornan, Give me the place of this threshing-floor, that I may build thereon an altar to Jehovah. For the full price thou shall give it me, that the plague may be stopped from the people.
ئەرەوناش بە داودی گوت: «بۆ خۆتی ببە و با پاشای گەورەم چی بە چاک دەزانێت ئەوە بکات. تەماشا بکە. ئەوە گا بۆ قوربانی سووتاندن و جەنجەڕ بۆ دار و گەنمەکەش بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵە. هەمووی دەدەم.» | 23 |
And Ornan said to David, Take it to thee, and let my lord the king do that which is good in his eyes. Lo, I give thee the oxen for burnt offerings, and the threshing instruments for wood, and the wheat for the meal offering. I give it all.
بەڵام داودی پاشا بە ئەرەونای گوت: «نەخێر، بەڵکو بە نرخی تەواوی خۆی دەیکڕم، چونکە ئەوەی هی تۆیە نایبەم بۆ یەزدان، قوربانی سووتاندنی بەخۆڕایی سەر ناخەم.» | 24 |
And king David said to Ornan, No, but I will truly buy it for the full price. For I will not take that which is thine for Jehovah, nor offer a burnt offering without cost.
لەبەر ئەوە داود بەرامبەر بە شوێنەکە شەش سەد شاقل زێڕی دایە ئەرەونا. | 25 |
So David gave to Ornan for the place six hundred shekels of gold by weight.
داود لەوێ قوربانگایەکی بۆ یەزدان بنیاد نا و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی سەرخست. لە یەزدان پاڕایەوە، ئەویش بە ئاگر لە ئاسمانەوە بۆ سەر قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن وەڵامی دایەوە. | 26 |
And David built there an altar to Jehovah, and offered burnt offerings and peace offerings, and called upon Jehovah. And he answered him from heaven by fire upon the altar of burnt offering.
پاشان یەزدان فەرمانی بە فریشتەکە کرد و ئەویش شمشێرەکەی گەڕاندەوە ناو کێلانەکەی. | 27 |
And Jehovah commanded the agent, and he put up his sword again into the sheath of it.
لەو کاتەدا کە داود بینی یەزدان لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی وەڵامی دایەوە، لەوێدا قوربانی سەربڕی. | 28 |
At that time, when David saw that Jehovah had answered him in the threshing-floor of Ornan the Jebusite, then he sacrificed there.
لەو کاتەدا چادرەکەی پەرستنی یەزدان کە موسا لە چۆڵەوانیدا دروستی کردبوو، لەگەڵ قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن، لەسەر بەرزاییەکەی گبعۆن بوون. | 29 |
For the tabernacle of Jehovah, which Moses made in the wilderness, and the altar of burnt offering, were at that time in the high place at Gibeon.
بەڵام داود نەیتوانی بچێتە بەردەمی هەتا پرسیار لە خودا بکات، چونکە لە شمشێرەکەی فریشتەی یەزدان دەترسا. | 30 |
But David could not go before it to inquire of God, for he was afraid because of the sword of the agent of Jehovah.