לְדָוִד בְּשַׁנּוֹתוֹ אֶת־טַעְמוֹ לִפְנֵי אֲבִימֶלֶךְ וַיְגָרְשֵׁהוּ וַיֵּלַֽךְ׃ אֲבָרְכָה אֶת־יְהֹוָה בְּכׇל־עֵת תָּמִיד תְּֽהִלָּתוֹ בְּפִֽי׃ | 1 |
زەبوورێکی داود، کاتێک لەبەردەم ئەبیمەلەخ خۆی کردە شێت، ئەویش دەریکرد و داود ڕۆیشت. هەموو کاتێک ستایشی یەزدان دەکەم، هەمیشە ستایشی ئەو لەسەر لێوەکانمە. |
בַּיהֹוָה תִּתְהַלֵּל נַפְשִׁי יִשְׁמְעוּ עֲנָוִים וְיִשְׂמָֽחוּ׃ | 2 |
گیانم شانازی بە یەزدانەوە دەکات، با ستەملێکراوان گوێیان لێ بێت و شاد بن. |
גַּדְּלוּ לַיהֹוָה אִתִּי וּנְרוֹמְמָה שְׁמוֹ יַחְדָּֽו׃ | 3 |
با پێکەوە یەزدان بە گەورە بزانین، با بەیەکەوە ناوی بەرز بکەینەوە. |
דָּרַשְׁתִּי אֶת־יְהֹוָה וְעָנָנִי וּמִכׇּל־מְגוּרוֹתַי הִצִּילָֽנִי׃ | 4 |
ڕووم لە یەزدان کرد، یەزدان بە دەنگمەوە هات، لە هەموو ترسەکانم فریام کەوت. |
הִבִּיטוּ אֵלָיו וְנָהָרוּ וּפְנֵיהֶם אַל־יֶחְפָּֽרוּ׃ | 5 |
ئەوانەی پشت بە یەزدان دەبەستن، دەدرەوشێنەوە، ڕوویان هەرگیز شەرمەزاری پێوە نابێت. |
זֶה עָנִי קָרָא וַיהֹוָה שָׁמֵעַ וּמִכׇּל־צָרוֹתָיו הוֹשִׁיעֽוֹ׃ | 6 |
ئەم پیاوە ستەملێکراوە هاواری بۆ کرد، یەزدان گوێی لێ بوو، لە هەموو گرفتەکانی ڕزگاری کرد. |
חֹנֶה מַלְאַךְ־יְהֹוָה סָבִיב לִירֵאָיו וַֽיְחַלְּצֵֽם׃ | 7 |
فریشتەی یەزدان دەوری ئەو کەسانە دەگرێت کە لێی دەترسن، دەربازیان دەکات. |
טַעֲמוּ וּרְאוּ כִּֽי־טוֹב יְהֹוָה אַֽשְׁרֵי הַגֶּבֶר יֶחֱסֶה־בּֽוֹ׃ | 8 |
تامی بکەن و ببینن کە یەزدان چاکە! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پەنای بۆ دەبات. |
יְראוּ אֶת־יְהֹוָה קְדֹשָׁיו כִּי־אֵין מַחְסוֹר לִירֵאָֽיו׃ | 9 |
لە یەزدان بترسن ئەی گەلە پیرۆزەکەی، چونکە ئەوانەی لێی دەترسن پێویستیان بە هیچ نابێت. |
כְּפִירִים רָשׁוּ וְרָעֵבוּ וְדֹרְשֵׁי יְהֹוָה לֹא־יַחְסְרוּ כׇל־טֽוֹב׃ | 10 |
ڕەنگە شێرەکان تووشی برسیێتی و لاوازی بن، بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن پێویستیان بە شتی چاک نابێت. |
לְֽכוּ־בָנִים שִׁמְעוּ־לִי יִֽרְאַת יְהֹוָה אֲלַמֶּדְכֶֽם׃ | 11 |
کوڕینە، وەرن گوێ لە من بگرن، فێری لەخواترسیتان دەکەم. |
מִֽי־הָאִישׁ הֶחָפֵץ חַיִּים אֹהֵב יָמִים לִרְאוֹת טֽוֹב׃ | 12 |
چ کەسێکە ژیانی خۆشدەوێت و ئارەزوو دەکات زۆر ڕۆژگاری خۆش ببینێت؟ |
נְצֹר לְשׁוֹנְךָ מֵרָע וּשְׂפָתֶיךָ מִדַּבֵּר מִרְמָֽה׃ | 13 |
زمانت لە خراپە بپارێزە و لێوەکانت لە فێڵبازی. |
סוּר מֵרָע וַעֲשֵׂה־טוֹב בַּקֵּשׁ שָׁלוֹם וְרׇדְפֵֽהוּ׃ | 14 |
لە خراپە دوور بە و چاکە بکە، بەدوای ئاشتیدا بگەڕێ و کۆششی بۆ بکە. |
עֵינֵי יְהֹוָה אֶל־צַדִּיקִים וְאׇזְנָיו אֶל־שַׁוְעָתָֽם׃ | 15 |
چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە. |
פְּנֵי יְהֹוָה בְּעֹשֵׂי רָע לְהַכְרִית מֵאֶרֶץ זִכְרָֽם׃ | 16 |
ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە، تاکو یادەوەرییان لەسەر زەوی ببڕێتەوە. |
צָעֲקוּ וַיהֹוָה שָׁמֵעַ וּמִכׇּל־צָרוֹתָם הִצִּילָֽם׃ | 17 |
سەرڕاستان هاوار دەکەن و یەزدان گوێی لێیان دەبێت، لە هەموو تەنگانەکانیان دەربازیان دەکات. |
קָרוֹב יְהֹוָה לְנִשְׁבְּרֵי־לֵב וְֽאֶת־דַּכְּאֵי־רוּחַ יוֹשִֽׁיעַ׃ | 18 |
یەزدان لە دڵشکاوان نزیکە و ئەوانە ڕزگار دەکات کە ڕۆحیان وردوخاش بووە. |
רַבּוֹת רָעוֹת צַדִּיק וּמִכֻּלָּם יַצִּילֶנּוּ יְהֹוָֽה׃ | 19 |
پیاوچاک گرفتی زۆر دەبێت، بەڵام یەزدان لە هەمووی دەربازی دەکات، |
שֹׁמֵר כׇּל־עַצְמוֹתָיו אַחַת מֵהֵנָּה לֹא נִשְׁבָּֽרָה׃ | 20 |
هەموو ئێسکەکانی دەپارێزێت، هیچیان ناشکێنرێت. |
תְּמוֹתֵת רָשָׁע רָעָה וְשֹׂנְאֵי צַדִּיק יֶאְשָֽׁמוּ׃ | 21 |
بەدکاری بەدکاران لەناو دەبات، ئەوانەی ڕقیان لە ڕاستودروستانە، تاوانبار دەکرێن. |
פֹּדֶה יְהֹוָה נֶפֶשׁ עֲבָדָיו וְלֹא יֶאְשְׁמוּ כׇּֽל־הַחֹסִים בּֽוֹ׃ | 22 |
یەزدان گیانی خزمەتکارەکانی خۆی دەکڕێتەوە و ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر یەزدان تاوانبار ناکرێن. |