< Psalms 7 >

1 Shiggaion of David, which he sang to the LORD, concerning the words of Cush the Benjaminite. O LORD my God, in thee do I put my trust: save me from all them that persecute me, and deliver me:
لاواندنەوەی داود سەبارەت بە وتەکانی کوشی بنیامینی کە بە گۆرانی بۆ یەزدانی گوتووە. ئەی یەزدان، خودای من، پەنا دەهێنمە بەر تۆ، لەوانەی ڕاوم دەنێن ڕزگارم بکە و دەربازم بکە،
2 Lest he tear my soul like a lion, rending [it] in pieces, while [there is] none to deliver.
ئەگینا وەک شێر پەلامارم دەدەن، پارچەپارچەم دەکەن و کەسیش نییە دەربازم بکات.
3 O LORD my God, if I have done this; if there is iniquity in my hands;
ئەی یەزدان، خودای من، ئەگەر من وام کردووە، ئەگەر دەستەکانم ناڕەوایەتییان کردووە،
4 If I have rewarded evil to him that was at peace with me; (yes, I have delivered him that without cause is my enemy: )
ئەگەر خراپەم کردووە دەرهەق بەوەی بە ئاشتی لەگەڵمدا دەژیێت، یان بەبێ هۆ دوژمنەکەمم تاڵان کردووە،
5 Let the enemy persecute my soul, and take [it]; yes, let him tread down my life upon the earth, and lay my honor in the dust. (Selah)
با دوژمن ڕاوم بنێت و پێشم لێ بگرێت، با ژیانم پێشێل بکات لەسەر زەوی و شکۆمەندیم بکەوێتە سەر خاک.
6 Arise, O LORD, in thy anger, lift up thyself because of the rage of my enemies: and awake for me [to] the judgment [that] thou hast commanded.
ئەی یەزدان، لە تووڕەیی خۆت ڕاپەڕە، لە دژی قینی دوژمنەکانم ڕاستبەرەوە. ئەی خودای من هەستە، فەرمان بکە بۆ دادپەروەری.
7 So shall the congregation of the people encompass thee: for their sakes therefore return thou on high.
کۆڕی گەلان لە دەوری خۆت ببەستە و لە بەرزاییەوە فەرمانڕەوایەتییان لەسەر بکە.
8 The LORD shall judge the people: judge me, O LORD, according to my righteousness, and according to my integrity [that is] in me.
با یەزدان دادوەری گەلان بکات. ئەی یەزدان، بەگوێرەی ڕاستودروستییەکەم بێتاوانیم دەربخە، بەگوێرەی دروستییەکەم.
9 Oh let the wickedness of the wicked come to an end; but establish the just: for the righteous God trieth the hearts and reins.
ئەی خودای ڕاستودروست، کە مێشک و دڵەکان دەپشکنی، خراپەی بەدکاران مەهێڵە، بەڵام ڕاستودروستان بچەسپێنە.
10 My defense [is] from God, who saveth the upright in heart.
خودا قەڵغانی منە، ئەوەی دڵڕاستەکان ڕزگار دەکات،
11 God judgeth the righteous, and God is angry [with the wicked] every day.
خودا دادوەرێکی ڕاستودروستە، هەموو ڕۆژێکیش تووڕە دەبێت.
12 If he turn not, he will whet his sword; he hath bent his bow, and made it ready.
ئەگەر کەسێک نەگەڕێتەوە، خودا شمشێرەکەی خۆی تیژ دەکات، کەوانەکەی دەچەمێنێتەوە و ژێیەکەی توند دەکات.
13 He hath also prepared for him the instruments of death; he ordaineth his arrows against the persecutors.
چەکی کوشندەی خۆی ئامادە کردووە، تیرەکانی کردووەتە تیری ئاگرین.
14 Behold, he travaileth with iniquity, and hath conceived mischief, and brought forth falsehood.
ببینە کەسی بەدکار بە خراپەوە ژانی گرتووە، بە ئاژاوە سکی پڕ بووە و درۆی دەبێت.
15 He made a pit, and digged it, and hath fallen into the ditch [which] he made.
چاڵێک هەڵدەکەنێت و قووڵی دەکات، بەڵام خۆی دەکەوێتە ئەو چاڵەی هەڵیکەندووە.
16 His mischief shall return upon his own head, and his violent dealing shall come down upon his own pate.
ئاژاوەکەی دەگەڕێتەوە سەر خۆی و توندوتیژییەکەشی بەسەر سەری خۆیدا دەبارێت.
17 I will praise the LORD according to his righteousness: and will sing praise to the name of the LORD most high.
ستایشی یەزدان دەکەم بۆ ڕاستودروستییەکەی، گۆرانی ستایش دەڵێم بۆ ناوی یەزدانی هەرەبەرز.

< Psalms 7 >