< Psalms 120 >

1 A Song of degrees. In my distress I cried to the LORD, and he heard me.
گۆرانی گەشتیاران. لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و بە دەنگمەوە هات.
2 Deliver my soul, O LORD, from lying lips, [and] from a deceitful tongue.
ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.
3 What shall be given to thee? or what shall be done to thee, thou false tongue?
چیت پێدەدرێت، چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟
4 Sharp arrows of the mighty, with coals of juniper.
سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان، لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!
5 Woe is me, that I sojourn in Mesech, [that] I dwell in the tents of Kedar!
قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم، کە لە خێوەتەکانی قێدار نیشتەجێم.
6 My soul hath long dwelt with him that hateth peace.
نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.
7 I [am] for peace: but when I speak, they [are] for war.
من ئاشتیخوازم، بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.

< Psalms 120 >