< Genesis 31 >

1 And he heard the words of Laban's sons, saying, Jacob hath taken away all that [was] our father's; and of [that] which [was] our father's hath he obtained all this glory.
یاقوب گوێی لە کوڕەکانی لابان بوو کە دەیانگوت: «هەموو ئەوەی هی باوکمان بوو یاقوب بردی و لە ڕێگەی ماڵ و سامانی باوکمانەوە ئەم هەموو سامانەی پێکەوە نا.»
2 And Jacob beheld the countenance of Laban, and behold, it [was] not towards him as before.
هەروەها یاقوب بینی کە هەڵسوکەوتی لابان بەرامبەری گۆڕاوە و وەک جاران نەماوە.
3 And the LORD said to Jacob, Return to the land of thy fathers, and to thy kindred; and I will be with thee.
یەزدان بە یاقوبی فەرموو: «بگەڕێوە بۆ خاکی باوکانت و بۆ لای کەسوکارەکەت، منیش لەگەڵت دەبم.»
4 And Jacob sent and called Rachel and Leah into the field to his flock,
یاقوبیش بەدوای ڕاحێل و لێئەدا ناردی کە بێن بۆ لای بۆ ئەو لەوەڕگایەی مەڕوماڵاتەکەی لێیە.
5 And said to them, I see your father's countenance, that it [is] not towards me as before: but the God of my father hath been with me.
پێی گوتن: «دەبینم باوکتان بەرامبەر بە من گۆڕاوە و وەک جاران نەماوە، بەڵام خودای باوکم لەگەڵ من بووە.
6 And ye know that with all my power I have served your father.
خۆتان دەزانن کە من بە هەموو توانامەوە خزمەتی باوکتانم کردووە،
7 And your father hath deceived me, and changed my wages ten times: but God suffered him not to hurt me.
کەچی باوکتان هەڵیخەڵەتاندم و دە جار کرێیەکەی منی گۆڕی. بەڵام خودا ڕێی پێنەدا کە خراپەم لەگەڵ بکات.
8 If he said thus, The speckled shall be thy wages; then all the cattle bore speckled: and if he said thus, The ring-streaked shall be thy hire; then all the cattle bore ring-streaked.
کاتێک دەیگوت:”بزنە خاڵدارەکان کرێی تۆ دەبن،“ئەوا هەموو بزنەکان کاریلەی خاڵداریان دەبوو. بەڵام کاتێک ڕای خۆی دەگۆڕی و دەیگوت:”بزنە خەتدارەکان کرێی تۆ دەبن،“ئەوا هەموو بزنەکان کاریلەی خەتداریان دەبوو.
9 Thus God hath taken away the cattle of your father, and given [them] to me.
خودا مەڕوماڵاتی باوکتانی برد و دایە من.
10 And it came to pass at the time that the cattle conceived, that I lifted up my eyes, and saw in a dream, and behold, the rams which leaped upon the cattle [were] ring-streaked, speckled, and grizzled.
«لە کاتی پەڕینی ئاژەڵەکاندا خەونێکم دیت کە تێیدا چاوم هەڵبڕی و بینیم کە ئەو تەگانەی کە لە بزنەکان دەپەڕن خەتدار و خاڵدار و بەڵەکن.
11 And the angel of God spoke to me in a dream, [saying], Jacob: And I said, Here [am] I.
فریشتەی خوداش لە خەونەکە پێی فەرمووم:”یاقوب.“منیش گوتم:”ئەوەتام.“
12 And he said, Lift up now thy eyes and see, all the rams which leap upon the cattle [are] ring-streaked, speckled, and grizzled: for I have seen all that Laban doeth to thee.
ئەویش فەرمووی:”چاو هەڵبڕە و بڕوانە، وا هەموو ئەو تەگانەی لەگەڵ بزنەکان جووت دەبن خەتدار و خاڵدار و بەڵەکن. هەموو ئەوەم بینیوە کە لابان بە تۆی کردووە.
13 I [am] the God of Beth-el, where thou anointedst the pillar, [and] where thou vowedst to me a vow: now arise, depart from this land, and return to the land of thy kindred.
من خودای بێت‌ئێلم، ئەو شوێنەی تێیدا بەردێکت بە ستوونی ڕاگیر کرد و زەیتت بەسەریدا کرد، لەوێ نەزرت بۆ کردم. ئێستاش هەستە و لەم خاکە بڕۆ دەرەوە و بگەڕێوە بۆ خاکی لەدایکبوونەکەت.“»
14 And Rachel and Leah answered, and said to him, [Is there] yet any portion or inheritance for us in our father's house?
ئینجا ڕاحێل و لێئە وەڵامیان دایەوە و پێیان گوت: «ئایا لە ماڵی باوکمان بەش و میراتمان هەیە؟
15 Are we not counted by him strangers; for he hath sold us, and hath quite consumed also our money.
مەگەر لای ئەو بە بێگانە دانەنراوین؟ نە تەنها ئێمەی فرۆشت، بەڵکو ئەو پارەیەشی خوارد کە پێمان درابوو.
16 For all the riches which God hath taken from our father, that [is] ours, and our children's: now then whatever God hath said to thee, do.
هەموو ئەو سامانەی خودا لە باوکمانی برد بۆ ئێمە و منداڵەکانمانە. ئێستاش هەرچی خودا پێی فەرموویت بیکە.»
17 Then Jacob arose, and set his sons and his wives upon camels;
ئیتر یاقوب هەستا و منداڵەکانی و ژنەکانی سواری وشترەکان کرد.
18 And he carried away all his cattle, and all his goods which he had gained, the cattle of his getting, which he had gained in Padan-aram; to go to Isaac, his father, in the land of Canaan.
هەموو مەڕوماڵات و ئەو شتانەی لە پەدان ئارام دەستی کەوتبوو دایە پێش خۆی و بەرەو خاکی کەنعان بۆ لای ئیسحاقی باوکی کەوتە ڕێ.
19 And Laban went to shear his sheep; and Rachel had stolen the images that [were] her father's.
کاتێک لابان بۆ بڕینەوەی مەڕەکانی چووبوو، ڕاحێل بتەکانی باوکی دزی.
20 And Jacob stole away unawares to Laban the Syrian, in that he told him not that he was about to depart.
هەروەها یاقوبیش لابانی ئارامی هەڵخەڵەتاند، چونکە پێی ڕانەگەیاند کە ڕادەکات.
21 So he fled with all that he had; and he arose, and passed over the river, and set his face [towards] the mount Gilead.
ئیتر بە هەموو ئەو شتانەوە کە هەیبوو هەڵات، لە ڕووباری فورات پەڕییەوە و ڕووی کردە ناوچە شاخاوییەکانی گلعاد.
22 And it was told Laban on the third day that Jacob had fled.
ڕۆژی سێیەم بە لابان ڕاگەیەنرا کە یاقوب هەڵاتووە.
23 And he took his brethren with him, and pursued after him seven days' journey: and they overtook him in the mount Gilead.
ئەویش پیاوەکانی لەگەڵ خۆی برد و بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ دوای کەوت، هەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی گلعاد پێی گەیشتەوە.
24 And God came to Laban, the Syrian, in a dream by night, and said to him, Take heed that thou speak not to Jacob either good or bad.
خودا لە شەودا هاتە خەونی لابانی ئارامی و پێی گوت: «وریا بە! نە بە چاک و نە بە خراپ هیچ بە یاقوب نەڵێیت.»
25 Then Laban overtook Jacob. Now Jacob had pitched his tent in the mount: and Laban, with his brethren, pitched in the mount of Gilead.
کاتێک لابان گەیشتە یاقوب، یاقوب لە چیاکە چادرەکەی هەڵدابوو، لابانیش لەگەڵ پیاوەکانی لە ناوچە شاخاوییەکانی گلعاد چادریان هەڵدا.
26 And Laban said to Jacob, What hast thou done, that thou hast stolen away unawares to me, and carried away my daughters, as captives [taken] with the sword?
لابان بە یاقوبی گوت: «ئەمە چییە کردووتە؟ هەڵتخەڵەتاندووم و کچەکانی منیشت وەک ڕاپێچکراو داوەتە پێش خۆت.
27 Why didst thou flee away secretly, and steal away from me, and didst not tell me, that I might have sent thee away with mirth, and with songs, with tabret, and with harp?
بۆچی بەدزییەوە ڕاتکرد و هەڵتخەڵەتاندم؟ بۆچی ئاگادارت نەکردمەوە بۆ ئەوەی بە شادی و گۆرانییەوە، بە دەف و بە قیسارەوە بەڕێت بکەم؟
28 And hast not suffered me to kiss my sons, and my daughters? thou hast now done foolishly in [so] doing.
تەنانەت ڕێگات پێنەدام کە نەوە و کچەکانم ماچ بکەم. تۆ ڕەفتارێکی گێلانەت کرد.
29 It is in the power of my hand to do you hurt: but the God of your father spoke to me yesternight, saying, Take thou heed that thou speak not to Jacob either good or bad.
لە دەسەڵاتمدایە خراپتان پێ بکەم، بەڵام خودای باوکتان دوێنێ پێی گوتم:”وریابە! نە بە چاک و نە بە خراپ هیچ بە یاقوب نەڵێیت.“
30 And now, [though] thou wouldest needs be gone, because thou didst earnestly long after thy father's house; [yet] why hast thou stolen my gods?
ئێستاش وا ڕۆیشتی، چونکە تامەزرۆی ماڵی باوکتی، بەڵام بۆچی بتەکانی منت دزی؟»
31 And Jacob answered and said to Laban, Because I was afraid: for I said, It may be thou wouldest take thy daughters from me by force.
یاقوبیش وەڵامی دایەوە و بە لابانی گوت: «ترسام نەوەک بە زۆرەملێ کچەکانتم لێ بستێنیتەوە.
32 With whomsoever thou findest thy gods, let him not live: before our brethren discern thou what [is] thine with me, and take [it] to thee: for Jacob knew not that Rachel had stolen them.
بەڵام ئەوەی کە بتەکانتی لەلا دەبینیتەوە، نابێت بژیێت. لەبەردەم کەسوکاریشماندا ببینە چی تۆم لەلایە، بیبە بۆ خۆت.» بەڵام یاقوب نەیدەزانی کە ڕاحێل بتەکانی دزیوە.
33 And Laban went into Jacob's tent, and into Leah's tent, and into the two maid-servants' tents; but he found [them] not. Then he went out of Leah's tent, and entered into Rachel's tent.
ئیتر لابان چووە ناو هەر یەک لە چادرەکانی یاقوب و لێئە و هەردوو کەنیزەکەوە، بەڵام هیچی نەدۆزییەوە. ئینجا لە چادرەکەی لێئە هاتە دەرەوە و چووە ناو چادرەکەی ڕاحێل.
34 Now Rachel had taken the images, and put them in the camel's furniture, and sat upon them. And Laban searched all the tent, but found [them] not.
ڕاحێل بتەکانی بردبوو و خستبوویە ناو کورتانی وشترەکەوە و لەسەریان دانیشتبوو. لابان بە تەواوی ناو چادرەکەی پشکنی، بەڵام هیچی نەدۆزییەوە.
35 And she said to her father, Let it not displease my lord that I cannot rise up before thee; for the custom of women [is] upon me. And he searched, but found not the images.
ڕاحێل بە باوکی گوت: «گەورەم، تووڕە مەبە کە ناتوانم لەبەردەمت هەستم، چونکە خوێنلێچوونی ژنان و سووڕی مانگانەم هەیە.» ئەویش پشکنینی خۆی کرد، بەڵام بتەکانی نەدۆزییەوە.
36 And Jacob was wroth, and chid with Laban: and Jacob answered, and said to Laban, What [is] my trespass? what [is] my sin, that thou hast so eagerly pursued after me?
یاقوب تووڕە بوو، بۆیە بەگژ لاباندا چوو و پێی گوت: «تاوانم چییە؟ چ گوناهێکم کردووە کە ئاوا گڕت گرت و بەدوامدا هاتیت؟
37 Whereas thou hast searched all my stuff, what hast thou found of all thy household-stuff? set [it] here before my brethren, and thy brethren, that they may judge betwixt us both.
ئەوا هەموو شتەکانم گەڕایت، چ شتێکی ماڵەکەی خۆتت تێدا دۆزییەوە؟ ئا لێرە بیخەرە بەردەم پیاوەکانم و پیاوەکانت، با ئەوان دادوەری نێوان هەردووکمان بکەن.
38 These twenty years [have] I [been] with thee: thy ewes and thy she-goats have not cast their young, and the rams of thy flock have I not eaten.
«ئەوە بیست ساڵە من لەگەڵ تۆم، نە مەڕەکانت بەریان خست، نە بزنەکانیشت، نە منیش لە بەرانی مێگەلەکەی تۆم خوارد.
39 That which was torn by beasts, I brought not to thee; I bore the loss of it; of my hand didst thou require it, [whether] stolen by day, or stolen by night.
ئەوانەی دەبوونە نێچیری ئاژەڵ بۆم نەدەهێنایتەوە، بەڵکو لەسەر من دەکەوتن. لە منت داوا دەکردەوە، ئەگەر بە ڕۆژ بدزرابوونایە یان بە شەو.
40 [Thus] I was; in the day the drouth consumed me, and the frost by night; and my sleep departed from my eyes.
بە ڕۆژ گەرما دەیخواردم و بە شەویش سەرما. خەویش لە چاوم بڕابوو.
41 Thus have I been twenty years in thy house: I served thee fourteen years for thy two daughters, and six years for thy cattle: and thou hast changed my wages ten times.
ئەوا بیست ساڵە لە ماڵەکەی تۆم، چواردە ساڵ لەبری دوو کچەکەت خزمەتم بۆ کردیت و شەش ساڵیش لەبری مەڕەکانت، دە جاریش کرێیەکەی منت گۆڕی.
42 Except the God of my father, the God of Abraham, and the fear of Isaac had been with me, surely thou hadst now sent me away empty. God hath seen my affliction, and the labor of my hands, and rebuked [thee] yesternight.
ئەگەر خوداکەی باوکم، خودای ئیبراهیم و ئەوەی ئیسحاق لێی دەترسا لەگەڵ من نەبووایە، ئەوا بە دڵنیاییەوە بە دەستی بەتاڵ بەڕێت دەکردم. بەڵام خودا ڕوانییە ڕەنجکێشیم و ماندووبوونی دەستم، دوێنێ شەو سەرزەنشتی کردیت.»
43 And Laban answered, and said to Jacob, [These] daughters [are] my daughters, and [these] children [are] my children, and [these] cattle [are] my cattle, and all that thou seest [is] mine; and what can I do this day to these my daughters, or to their children which they have borne?
لابانیش وەڵامی یاقوبی دایەوە و گوتی: «کچەکان کچی خۆمن و منداڵەکانیشیان منداڵی خۆمن، مەڕەکانیش مەڕی خۆمن، هەرچییەکیش تۆ دەیبینیت هی منە. بەڵام ئەمڕۆ چی بکەم لە کچەکانم و لەو منداڵانەی بوویانە؟
44 Now therefore come thou, let us make a covenant, I and thou; and let it be for a witness between me and thee.
ئێستاش وەرە با من و تۆ پەیمانێک ببەستین تاکو ببێتە شایەتییەک لەنێوانماندا.»
45 And Jacob took a stone, and set it up [for] a pillar.
یاقوبیش بەردێکی هێنا و بە ستوونی داینا.
46 And Jacob said to his brethren, Gather stones; and they took stones, and made a heap: and they ate there upon the heap.
ئینجا یاقوب بە پیاوەکانی خۆی گوت: «بەرد کۆبکەنەوە.» ئەوانیش بەردیان هێنا و کەڵەکەیان کرد و لە تەنیشت کەڵەکە بەردەکە نانیان خوارد.
47 And Laban called it Jegar-sahadutha: but Jacob called it Galeed:
لابان ئەوێی ناونا «یەگەر ساهەدوتا»، یاقوبیش ناوی لێنا گەلعید.
48 And Laban said, This heap [is] a witness between me and thee this day. Therefore was the name of it called Galeed:
لابان گوتی: «ئەمڕۆ ئەم کۆمەڵە بەردە شایەتی نێوان من و تۆن.» بۆیە ناونرا گەلعید.
49 And Mizpah; for he said, The LORD watch between me and thee, when we are absent one from another.
هەروەها ناویش نرا میچپا، چونکە لابان گوتی: «با یەزدان چاودێری نێوان من و تۆ بکات، کاتێک لەبەرچاوی یەکتر ون دەبین.
50 If thou shalt afflict my daughters, or if thou shalt take [other] wives besides my daughters; no man [is] with us; See, God [is] witness betwixt me and thee.
ئەگەر بەدڕەفتاری لەگەڵ کچەکانم بکەیت یان ژنیان بەسەربهێنیت، هەرچەندە کەسمان لەگەڵ نییە، بەڵام خودا شایەتی نێوان من و تۆیە.»
51 And Laban said to Jacob, Behold this heap, and behold [this] pillar, which I have cast betwixt me and thee;
هەروەها لابان بە یاقوبی گوت: «تەماشای ئەم کۆمەڵە بەرد و ستوونە بکە کە لەنێوان خۆم و خۆت دامنا.
52 This heap [be] witness, and [this] pillar [be] witness, that I will not pass over this heap to thee, and that thou shalt not pass over this heap and this pillar to me, for harm.
ئەم کەڵەکە بەرد و ستوونە شایەتن کە من لەم کەڵەکە بەردە تێناپەڕم بۆ ئەوەی خراپەت لەگەڵ بکەم، تۆش لەم کەڵەکە بەرد و ستوونە تێناپەڕیت بۆ ئەوەی خراپەم لەگەڵ بکەیت.
53 The God of Abraham, and the God of Nahor, the God of their father, judge betwixt us. And Jacob swore by the fear of his father Isaac.
با خودای ئیبراهیم و ناحۆر و باوکیان دادوەری لەنێوانمان بکات.» ئیتر یاقوب بە ناوی ئەو خودایە سوێندی خوارد کە ئیسحاقی باوکی لێی دەترسا.
54 Then Jacob offered sacrifice upon the mount, and called his brethren to eat bread: and they ate bread, and tarried all night in the mount.
ئینجا یاقوب لەو ناوچە شاخاوییەدا قوربانی سەربڕی و کەسوکاری بانگهێشتی نانخواردن کرد. ئەوانیش نانیان خوارد و لە کێوەکە شەویان بەسەربرد.
55 And early in the morning Laban arose, and kissed his sons and his daughters, and blessed them: and Laban departed, and returned to his place.
لابان بەرەبەیان لە خەو هەستا و کچەزاکانی و کچەکانی ماچکرد و داوای بەرەکەتی بۆ کردن. ئیتر لابان بەرەو شوێنی خۆی گەڕایەوە.

< Genesis 31 >