< Ezra 7 >

1 Now after these things, in the reign of Artaxerxes king of Persia, Ezra the son of Seraiah, the son of Azariah, the son of Hilkiah,
پاش ئەم شتانە و لە سەردەمی پاشایەتی ئەرتەحشەستەی پاشای فارس، عەزرا کە کوڕی سەرایا کوڕی عەزەریا کوڕی حیلقیا
2 The son of Shallum, the son of Zadok, the son of Ahitub,
کوڕی شەلوم کوڕی سادۆق کوڕی ئەحیتوڤ
3 The son of Amariah, the son of Azariah, the son of Meraioth,
کوڕی ئەمەریا کوڕی عەزەریا کوڕی مەرایۆت
4 The son of Zerahiah, the son of Uzzi, the son of Bukki,
کوڕی زەرەحیا کوڕی عوزی کوڕی بوقی
5 The son of Abishua, the son of Phinehas, the son of Eleazar, the son of Aaron the chief priest:
کوڕی ئەبیشوەع کوڕی فینەحاس کوڕی ئەلعازاری کوڕی هارونی سەرۆک کاهین بوو،
6 This Ezra went from Babylon; and he [was] a ready scribe in the law of Moses, which the LORD God of Israel had given: and the king granted him all his request, according to the hand of the LORD his God upon him.
ئەم عەزرایە لە بابلەوە سەرکەوت. مامۆستایەکی بە توانا بوو لە تەوراتی موسا، یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل پێیدابوو. پاشاش هەموو ئەوەی داوای کردبوو پێیدابوو، چونکە یەزدانی پەروەردگاری خۆی لەگەڵی بوو.
7 And there went [some] of the children of Israel, and of the priests, and the Levites, and the singers, and the porters, and the Nethinims, to Jerusalem, in the seventh year of Artaxerxes the king.
هەندێک لە نەوەی ئیسرائیل و لە کاهین و لێڤی و گۆرانیبێژ و پاسەوان و خزمەتکارانی پەرستگا لەگەڵی بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوتن، لە ساڵی حەوتەمی ئەرتەحشەستەی پاشا.
8 And he came to Jerusalem in the fifth month, which [was] in the seventh year of the king.
عەزرا لە مانگی پێنج لە ساڵی حەوتەمی پاشادا گەیشتە ئۆرشەلیم.
9 For upon the first [day] of the first month he began to go from Babylon, and on the first [day] of the fifth month he came to Jerusalem, according to the good hand of his God upon him.
لە یەکی مانگی یەکەوە دەستی پێکردبوو لە بابلەوە سەربکەوێت و لە یەکی مانگی پێنجدا گەیشتە ئۆرشەلیم، بەپێی ئەوەی دەستی چاکەی خوداکەی لەسەری بوو،
10 For Ezra had prepared his heart to seek the law of the LORD, and to do [it], and to teach in Israel statutes and judgments.
چونکە عەزرا خۆی تەرخان کردبوو بۆ خوێندنی تەوراتی یەزدان و کارکردن پێی، بۆ ئەوەی ئیسرائیل فێری فەرز و دادوەری بکات.
11 Now this [is] the copy of the letter that the king Artaxerxes gave to Ezra the priest, the scribe, [even] a scribe of the words of the commandments of the LORD, and of his statutes to Israel.
ئەمەش وێنەی ئەو نامەیەیە کە ئەرتەحشەستەی پاشا دایە عەزرای کاهین و مامۆستای شەریعەت، کە شارەزای بابەتەکانی فەرمان و فەرزەکانی یەزدان بۆ ئیسرائیل بوو:
12 Artaxerxes, king of kings, To Ezra the priest, a scribe of the law of the God of heaven, perfect [peace], and at such a time.
لە ئەرتەحشەستەی پاشای پاشایانەوە، بۆ عەزرای کاهین و مامۆستای تەوراتی خودای ئاسمان. پاش سڵاو.
13 I make a decree, that all they of the people of Israel, and [of] his priests and Levites, in my realm, who are disposed of their own free will to go to Jerusalem, go with thee.
لەلایەن منەوە فەرمانێک دەرچووە کە هەرکەسێک لەناو پاشایەتییەکەی من لە گەلی ئیسرائیل و کاهین و لێڤییەکان بیەوێت لەگەڵ تۆ بگەڕێتەوە ئۆرشەلیم با بگەڕێتەوە.
14 Forasmuch as thou art sent by the king, and by his seven counselors, to inquire concerning Judah and Jerusalem, according to the law of thy God which [is] in thy hand;
تۆ لەلایەن پاشا و حەوت ڕاوێژکارەکەیەوە نێردراویت بۆ ئەوەی لە یەهودا و ئۆرشەلیم بکۆڵیتەوە، بەگوێرەی تەوراتی خوداکەت کە بە دەستتەوەیە.
15 And to carry the silver and gold, which the king and his counselors have freely offered to the God of Israel, whose habitation [is] in Jerusalem,
هەروەها نێردراویت بۆ بردنی ئەو زێڕ و زیوەش کە پاشا و ڕاوێژکارەکانی بە ئازادی بەخشیویانە بە خودای ئیسرائیل، ئەوەی نشینگەکەی لە ئۆرشەلیمە،
16 And all the silver and gold that thou canst find in all the province of Babylon, with the free-will-offering of the people, and of the priests, offering willingly for the house of their God which [is] in Jerusalem:
لەگەڵ هەموو ئەو زێڕ و زیوەش کە لە هەرێمی بابل بە دەستت دەکەوێت، هەروەها بەخشینە ئازادەکانی گەل و کاهینەکان کە دەیبەخشن بە پەرستگای خودای خۆیان لە ئۆرشەلیم.
17 That thou mayest buy speedily with this money bullocks, rams, lambs, with their meat-offerings and their drink-offerings, and offer them upon the altar of the house of your God which [is] in Jerusalem.
دڵنیابە لەوەی بەم زیوە گا و بەران و بەرخی نێر لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب بکڕیت و لەسەر قوربانگاکەی پەرستگای خوداتان کە لە ئۆرشەلیمە پێشکەشیان بکەیت.
18 And whatever shall seem good to thee, and to thy brethren, to do with the rest of the silver and gold, that do after the will of your God.
هەرچی خۆت و برا جولەکەکانت پێتان باش بوو بە پاشماوەی زێڕ و زیوەکە بیکەن، بەپێی خواستی خودای خۆتان بکەن.
19 The vessels also that are given thee for the service of the house of thy God, [those] deliver thou before the God of Jerusalem.
ئەو قاپوقاچاغەش کە بۆ خزمەتی پەرستگای خوداکەت پێت دەدرێت، لەبەردەم خودای ئۆرشەلیم دایبنێ.
20 And whatever more shall be needful for the house of thy God, which thou shalt have occasion to bestow, bestow [it] out of the king's treasure-house.
پاشماوەی پێویستییەکانی پەرستگای خوداکەت کە بۆت ڕێک دەکەوێت بیدەیت، ئەوا لە گەنجینەکانی پاشاوە بیدە.
21 And I, [even] I Artaxerxes the king, do make a decree to all the treasurers who [are] beyond the river, that whatever Ezra the priest, the scribe of the law of the God of heaven, shall require of you, it be done speedily,
لە من، لە ئەرتەحشەستەی پاشاوە، فەرمان دەرچووە بۆ هەموو گەنجینەکانی هەرێمی ئەوبەری فورات کە هەرچی عەزرای کاهین و مامۆستای تەوراتی خودای ئاسمان داواتان لێ دەکات، با بە وردی جێبەجێ بکرێت،
22 To a hundred talents of silver, and to a hundred measures of wheat, and to a hundred baths of wine, and to a hundred baths of oil, and salt without prescribing [how much].
هەتا سەد تالنت زیو و سەد کۆر گەنم و سەد بەت شەراب و سەد بەت زەیت و خوێش بەبێ سنوور.
23 Whatever is commanded by the God of heaven, let it be diligently done for the house of the God of heaven: for why should there be wrath against the realm of the king and his sons?
هەرچی خودای ئاسمان فەرمانی پێداوە بە وردی بۆ پەرستگای خودای ئاسمان جێبەجێ بکرێت، چونکە بۆچی تووڕەیی لەسەر شانشینی پاشا و کوڕەکانی بێت؟
24 Also we certify you, that concerning any of the priests and Levites, singers, porters, Nethinims, or ministers of this house of God, it shall not be lawful to impose toll, tribute, or custom upon them.
هەروەها پێتان ڕادەگەیەنین کە هەموو کاهین و لێڤی و گۆرانیبێژ و دەرگاوان و خزمەتکارانی پەرستگا و خزمەتکارانی ئەم ماڵەی خودا، ڕێ نادرێت سەرانە و باج و گومرگیان لەسەر بێت.
25 And thou, Ezra, after the wisdom of thy God, that [is] in thy hand, set magistrates and judges, who may judge all the people that [are] beyond the river, all such as know the laws of thy God; and teach ye them that know [them] not.
تۆش ئەی عەزرا، بەپێی دانایی خوداکەت کە هەتە، قازی و دادوەر دابنێ بۆ ئەوەی دادپەروەری بکەن بۆ هەموو ئەو گەلەی هەرێمی ئەوبەری فورات، لە هەموو ئەوانەی فێرکردنەکانی خودات دەزانن، ئەوانەش کە نایزانن، فێریان بکەن.
26 And whoever will not do the law of thy God, and the law of the king, let judgment be executed speedily upon him, whether [it be] to death, or to banishment, or to confiscation of goods, or to imprisonment.
هەرکەسێکیش کار بە فێرکردنەکانی خوداکەت و فێرکردنەکانی پاشا نەکات، با بە دڵنیاییەوە حوکمی بەسەردا بدرێت، بە سزای مردن یان دوورخستنەوە یان سزای دارایی یان زیندانی.
27 Blessed [be] the LORD God of our fathers, who hath put [such a thing] as this in the king's heart, to beautify the house of the LORD which [is] in Jerusalem:
ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانمان کە ئەم شتەی خستە دڵی پاشاوە بۆ شکۆدارکردنی ماڵی یەزدان، ئەوەی لە ئۆرشەلیمە.
28 And hath extended mercy to me before the king, and his counselors, and before all the king's mighty princes. And I was strengthened as the hand of the LORD my God [was] upon me, and I assembled out of Israel chief men to go up with me.
لەبەردەم پاشا و ڕاوێژکارەکانی و لەبەردەم هەموو کاربەدەستە توانادارەکانی پاشا بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی دایپۆشیم، منیش بەهۆی ئەو پشتگیرییەی یەزدانی پەروەردگارم بەهێز بووم، جا لە ئیسرائیل ڕابەرەکانم کۆکردەوە تاوەکو لەگەڵم سەربکەون.

< Ezra 7 >