< Exodus 24 >

1 And he said to Moses, Come up to the LORD, thou, and Aaron, Nadab, and Abihu, and seventy of the elders of Israel; and worship ye afar off.
ئینجا بە موسای فەرموو: «سەربکەوە بۆ لای یەزدان، خۆت و هارون و ناداب و ئەبیهو و حەفتا لە پیرانی ئیسرائیل، لە دوورەوە کڕنۆشی بۆ ببەن.
2 And Moses alone shall come near the LORD: but they shall not come nigh; neither shall the people go up with him.
بەڵام تەنها موسا لە یەزدان نزیک دەبێتەوە و ئەوانی دیکە نزیک ناکەونەوە، خەڵکەکەش لەگەڵی سەر ناکەون.»
3 And Moses came and told the people all the words of the LORD, and all the judgments: and all the people answered with one voice, and said, All the words which the LORD hath said will we perform.
موساش هات و هەموو وشەکانی یەزدان و هەموو یاساکانی بۆ خەڵکەکە گێڕایەوە، هەموو گەلیش بە یەک دەنگ وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «هەموو ئەو وشانەی یەزدان فەرموویەتی دەیکەین.»
4 And Moses wrote all the words of the LORD, and rose early in the morning, and built an altar under the hill, and twelve pillars according to the twelve tribes of Israel.
موساش هەموو وشەکانی یەزدانی نووسی. بەیانی زوو هەستا و قوربانگایەکی لەبن کێوەکە بنیاد نا لەگەڵ دوازدە ستوون بۆ دوازدە هۆزەکەی ئیسرائیل.
5 And he sent young men of the children of Israel, who offered burnt-offerings, and sacrificed peace-offerings of oxen to the LORD.
لاوانی نەوەی ئیسرائیلیشی نارد و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشییان لە جوانەگاکان بۆ یەزدان پێشکەش کرد.
6 And Moses took half of the blood, and put [it] in basins; and half of the blood he sprinkled on the altar.
موسا نیوەی خوێنەکەی لەناو جامێک کرد و نیوەکەی دیکەشی بەسەر قوربانگاکەدا پرژاند.
7 And he took the book of the covenant, and read in the audience of the people: and they said, All that the LORD hath said will we do, and be obedient.
ئینجا پەڕتووکی پەیمانەکەی هەڵگرت و بۆ گەلی خوێندەوە، ئەوانیش گوتیان: «هەموو ئەوەی یەزدان فەرموویەتی دەیکەین و گوێی لێ دەگرین.»
8 And Moses took the blood, and sprinkled [it] on the people, and said, Behold, the blood of the covenant, which the LORD hath made with you concerning all these words.
ئینجا موسا خوێنەکەی هەڵگرت و بەسەر گەلدا پرژاندی و گوتی: «ئەمە خوێنی ئەو پەیمانەیە کە یەزدان لەگەڵتانی بەستووە بەگوێرەی ئەم وشانە.»
9 Then went up Moses, and Aaron, Nadab, and Abihu, and seventy of the elders of Israel:
دواتر موسا و هارون و ناداب و ئەبیهو و حەفتا لە پیرانی ئیسرائیل سەرکەوتن و
10 And they saw the God of Israel: and [there was] under his feet as it were a paved work of a sapphire-stone, and as it were the body of heaven in [its] clearness.
خودای ئیسرائیلیان بینی، لەژێر پێیەکانی شتێکی وەک بەردڕێژکراویان بینی بە بەردی یاقووتی شین و وەک ئاسمانی ساماڵ لە بێگەردی.
11 And upon the nobles of the children of Israel he laid not his hand: also they saw God, and ate and drank.
بەڵام دەستی بۆ پیاوماقوڵانی نەوەی ئیسرائیل درێژ نەکرد. خودایان بینی، ئینجا خواردیان و خواردیانەوە.
12 And the LORD said to Moses, Come up to me on the mount, and be there: and I will give thee tables of stone, and a law, and commandments which I have written; that thou mayst teach them.
یەزدان بە موسای فەرموو: «سەربکەوە بۆ لام بۆ کێوەکە و لەوێ بە، دوو تەختە بەردت دەدەمێ، ڕاسپاردەکانی تەورات و فەرمانەکانی تێدایە کە بۆ فێرکردنیان نووسیومە.»
13 And Moses rose up, and his minister Joshua: and Moses went up upon the mount of God.
ئینجا موسا و یەشوعی یاریدەدەری هەستان، موسا بۆ کێوی خودا سەرکەوت.
14 And he said to the elders, Tarry ye here for us, until we come again to you: and behold, Aaron and Hur [are] with you: if any man hath any matters to do, let him come to them.
بە پیرانیشی گوت: «لێرە چاوەڕێمان بکەن هەتا دەگەڕێینەوە لاتان، ئەوەتا هارون و حووریش لەگەڵتانن، ئەگەر یەکێک داواکاری یاخود ناکۆکی هەبوو با بچێتە لایان.»
15 And Moses went up upon the mount, and a cloud covered the mount.
ئیتر موسا بەسەر کێوەکە کەوت و هەور کێوەکەی داپۆشی.
16 And the glory of the LORD abode upon mount Sinai, and the cloud covered it six days: and the seventh day he called to Moses from the midst of the cloud.
شکۆمەندی یەزدانیش لەسەر شاخی سینا نیشتەوە. بۆ ماوەی شەش ڕۆژ هەور کێوەکەی داپۆشی، لە ڕۆژی حەوتەم لەنێو هەورەوە موسای بانگکرد.
17 And the sight of the glory of the LORD [was] like devouring fire on the top of the mount, in the eyes of the children of Israel.
دیمەنی شکۆمەندی یەزدانیش وەک ئاگرێکی بێ ئامان بوو لەسەر کێو، لەبەرچاوی نەوەی ئیسرائیل.
18 And Moses went into the midst of the cloud, and ascended the mount: and Moses was on the mount forty days and forty nights.
ئینجا موسا هاتە ناو هەورەکەوە و بۆ سەر کێوەکە سەرکەوت. موسا چل شەو و چل ڕۆژی پێچوو لە کێوەکە.

< Exodus 24 >