< Exodus 34 >

1 Then the LORD said to Moses, “Chisel out two stone tablets like the originals, and I will write on them the words that were on the first tablets, which you broke.
یەزدان بە موسای فەرموو: «دوو تەختە بەردی وەک ئەوانەی یەکەم بۆ خۆت بتاشە، منیش لەسەر دوو تەختەکە ئەو وشانە دەنووسمەوە کە لەسەر دوو تەختەکەی یەکەم جار بوون و تۆ شکاندت.
2 Be ready in the morning, and come up on Mount Sinai to present yourself before Me on the mountaintop.
بۆ بەیانیش ئامادە بە و لە بەیانیدا سەربکەوە بۆ سەر شاخی سینا. لەوێ لەسەر لووتکەی کێوەکە بۆم ڕاوەستە.
3 No one may go up with you; in fact, no one may be seen anywhere on the mountain—not even the flocks or herds may graze in front of the mountain.”
کەس لەگەڵت سەرنەکەوێت و لە هەموو کێوەکە کەس نەبینرێت، هەروەها مەڕوماڵاتیش لەلای کێوەکە نەلەوەڕێنرێت.»
4 So Moses chiseled out two stone tablets like the originals. He rose early in the morning, and taking the two stone tablets in his hands, he went up Mount Sinai as the LORD had commanded him.
ئینجا موسا دوو تەختە بەردی وەک ئەوانەی یەکەم جاری تاشی و بەیانی زوو هەستا و بۆ شاخی سینا سەرکەوت، هەروەک یەزدان فەرمانی پێ کرد، لەگەڵ دەستیشی دوو تەختە بەردەکەی هەڵگرت.
5 And the LORD descended in a cloud, stood with him there, and proclaimed His name, the LORD.
یەزدان لە هەورەوە دابەزی و لەوێ لەلای ڕاوەستا و ناوی خۆی ڕاگەیاند کە یەزدانە.
6 Then the LORD passed in front of Moses and called out: “The LORD, the LORD God, is compassionate and gracious, slow to anger, abounding in loving devotion and faithfulness,
ئینجا یەزدان لەبەردەمی تێپەڕی و ڕایگەیاند: «یەزدان، یەزدان، خودایەکی بە بەزەیی و میهرەبانە، پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی زۆرە.
7 maintaining loving devotion to a thousand generations, forgiving iniquity, transgression, and sin. Yet He will by no means leave the guilty unpunished; He will visit the iniquity of the fathers on their children and grandchildren to the third and fourth generations.”
خۆشەویستی نەگۆڕ دەپارێزێت بۆ هەزاران، لە تاوان و یاخیبوون و گوناه خۆشدەبێت، بەڵام تاوانباران ئەستۆپاک ناکات، بەڵکو لەسەر تاوانی باوکان سزای نەوەکان دەدات هەتا نەوەی سێیەم و چوارەم.»
8 Moses immediately bowed down to the ground and worshiped.
موسا خێرا سەری دانەواند و کڕنۆشی برد،
9 “O Lord,” he said, “if I have indeed found favor in Your sight, my Lord, please go with us. Although this is a stiff-necked people, forgive our iniquity and sin, and take us as Your inheritance.”
گوتی: «ئەی پەروەردگار، ئەگەر لەبەرچاوت پەسەندم، با پەروەردگار لەگەڵمان بڕوات، چونکە گەلێکی کەللەڕەقە، تۆش لە تاوان و گوناهمان خۆشبە و بمانکە بە موڵکی خۆت.»
10 And the LORD said, “Behold, I am making a covenant. Before all your people I will perform wonders that have never been done in any nation in all the world. All the people among whom you live will see the LORD’s work, for it is an awesome thing that I am doing with you.
ئەویش فەرمووی: «گوێ بگرن، پەیمانێکتان لەگەڵ دەبەستم. لە بەرامبەر هەموو گەلەکەتان کاری سەرسوڕهێنەری وا دەکەم کە لە هەموو زەویدا و لەناو هەموو نەتەوەکاندا نەکرابێت، هەموو ئەو گەلەش کە ئێوە لەنێویاندان کرداری یەزدان دەبینن، چونکە ئەوەی من لەگەڵ ئێوە دەیکەم سامناکە.
11 Observe what I command you this day. I will drive out before you the Amorites, Canaanites, Hittites, Perizzites, Hivites, and Jebusites.
ئەوەی ئەمڕۆ فەرمانتان پێدەدەم بەجێی بهێنن. من ئەمۆری و کەنعانی و حیتی و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکان لەپێشتان دەردەکەم.
12 Be careful not to make a treaty with the inhabitants of the land you are entering, lest they become a snare in your midst.
ئاگاداربن هیچ پەیمانێک لەگەڵ دانیشتووانی ئەو خاکە مەبەستن کە دێنە سەری، نەوەک ببنە تەڵە لەناوەندتان.
13 Rather, you must tear down their altars, smash their sacred stones, and chop down their Asherah poles.
بەڵکو دەبێت ئێوە قوربانگاکانیان بڕووخێنن و بەردە تەرخانکراوەکانیان بشکێنن و ستوونە ئەشێراکانیان ببڕنەوە.
14 For you must not worship any other god, for the LORD, whose name is Jealous, is a jealous God.
کڕنۆش بۆ خودایەکی دیکە نەبەن، چونکە یەزدان ناوی ئیرەدارە، خودایەکی ئیرەدارە.
15 Do not make a covenant with the inhabitants of the land, for when they prostitute themselves to their gods and sacrifice to them, they will invite you, and you will eat their sacrifices.
«ئاگادار بن لەوەی پەیمان لەگەڵ دانیشتووانی خاکەکە ببەستن، چونکە هەروەک لەشفرۆش لەگەڵ چەندین کەس ڕادەبوێرێت، خەڵکی خاکەکەش لە جیاتی پەرستنی من، بت دەپەرستن، قوربانی بۆ خوداوەندەکانیان سەردەبڕن، داوەتتان دەکەن و ئێوەش لە قوربانییەکەیان دەخۆن.
16 And when you take some of their daughters as brides for your sons, their daughters will prostitute themselves to their gods and cause your sons to do the same.
کاتێک کچیان بۆ کوڕتان دەخوازن و ئەو کچانەی وەک لەشفرۆش بەدوای خوداوەندەکانی خۆیان دەکەون، وا دەکەن کوڕی ئێوەش وەک لەشفرۆش بەدوای خوداوەندەکانی ئەوان بکەون.
17 You shall make no molten gods for yourselves.
«خوداوەندی لەقاڵبدراو دروستمەکەن.
18 You are to keep the Feast of Unleavened Bread. For seven days at the appointed time in the month of Abib, you are to eat unleavened bread as I commanded you. For in the month of Abib you came out of Egypt.
«وەک فەرمانم پێکردوون، جەژنی فەتیرە بگێڕن، لە مانگی ئاڤیڤ حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە بخۆن، چونکە ئێوە لە مانگی ئاڤیڤ لە میسر هاتنە دەرەوە.
19 The first offspring of every womb belongs to Me, including all the firstborn males among your livestock, whether cattle or sheep.
«هەموو نۆبەرەی سکێک بۆ منە، هەروەها هەر نۆبەرەیەکی نێر لە ئاژەڵە ماڵییەکەشت لە گا و بەران،
20 You must redeem the firstborn of a donkey with a lamb; but if you do not redeem it, you are to break its neck. You must redeem all the firstborn of your sons. No one shall appear before Me empty-handed.
نۆبەرەی گوێدرێژ بە بەرخێک بکڕنەوە، بەڵام ئەگەر نەیکڕنەوە، دەبێت ملی بشکێنن، هەموو نۆبەرەیەک لە کوڕەکانتان بکڕنەوە. «بە بەتاڵی لەبەردەمم ئامادە نابن.
21 Six days you shall labor, but on the seventh day you shall rest; even in the seasons of plowing and harvesting, you must rest.
«شەش ڕۆژ کار بکەن، بەڵام لە ڕۆژی حەوتەم شەممەیە، لە کاتی وەرزی کێڵان و لە کاتی دروێنەش پشوو بدەن.
22 And you are to celebrate the Feast of Weeks with the firstfruits of the wheat harvest, and the Feast of Ingathering at the turn of the year.
«جەژنی هەفتەکان بۆ خۆتان بگێڕن، یەکەم بەرهەمی دروێنەی گەنم و جەژنی کۆکردنەوە لە کۆتایی ساڵ.
23 Three times a year all your males are to appear before the Lord GOD, the God of Israel.
سێ جار لە ساڵێکدا هەموو نێرینەکانتان لەبەردەم یەزدانی باڵادەستی خودای ئیسرائیل ئامادە دەبن.
24 For I will drive out the nations before you and enlarge your borders, and no one will covet your land when you go up three times a year to appear before the LORD your God.
گەلان لەبەردەمتان دەردەکەم و سنوورەکانتان فراوان دەکەم، کەسیش چاونابڕێتە خاکەکەتان، کاتێک لە ساڵێکدا سێ جار دێن بۆ ئەوەی لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان ئامادە بن.
25 Do not offer the blood of a sacrifice to Me along with anything leavened, and do not let any of the sacrifice from the Passover Feast remain until morning.
«خوێنی قوربانیم لەگەڵ شتی بە هەویرترش پێشکەش مەکەن، قوربانی جەژنی پەسخە بۆ بەیانی نەمێنێتەوە.
26 Bring the best of the firstfruits of your soil to the house of the LORD your God. You must not cook a young goat in its mother’s milk.”
«باشترینی یەکەمین بەرهەمی زەوییەکەتان بۆ ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان بهێنن. «هیچ کاریلەیەک بە شیری دایکی لێمەنێن.»
27 The LORD also said to Moses, “Write down these words, for in accordance with these words I have made a covenant with you and with Israel.”
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «ئەم وتانە بنووسەوە، چونکە بەگوێرەی ئەو وتانە پەیمانم لەگەڵ تۆ و لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بەستووە.»
28 So Moses was there with the LORD forty days and forty nights without eating bread or drinking water. He wrote on the tablets the words of the covenant—the Ten Commandments.
موسا چل شەو و چل ڕۆژ لەوێ بوو لەلای یەزدان، نانی نەخوارد و ئاوی نەخواردەوە، لەسەر دوو تەختەکەش وتەکانی پەیمانی نووسی، دە ڕاسپاردەکە.
29 And when Moses came down from Mount Sinai with the two tablets of the Testimony in his hands, he was unaware that his face had become radiant from speaking with the LORD.
کاتێک موسا لە شاخی سینا دەهاتە خوارەوە، هەردوو تەختەکەی پەیمانی لەدەست بوو، لە هاتنە خوارەوەی لە کێوەکە موسا نەیزانی کە پێستی دەموچاوی دەدرەوشێتەوە، لەبەر قسەکردنی لەگەڵ یەزدان.
30 Aaron and all the Israelites looked at Moses, and behold, his face was radiant. And they were afraid to approach him.
کاتێک هارون و هەموو نەوەی ئیسرائیل بینییان موسا وا دەموچاوی دەدرەوشێتەوە، ئیتر ترسان لێی نزیک ببنەوە.
31 But Moses called out to them; so Aaron and all the leaders of the congregation returned to him, and Moses spoke to them.
بەڵام موسا بانگی کردن، ئیتر هارون و هەموو ڕابەرەکانی کۆمەڵ گەڕانەوە لای، موساش لەگەڵیان دوا.
32 And after this all the Israelites came near, and Moses commanded them to do everything that the LORD had told him on Mount Sinai.
دواتر هەموو نەوەی ئیسرائیل نزیک کەوتنەوە، ئەویش فەرمانی پێدان بە هەموو ئەوەی کە یەزدان لە شاخی سینا لەگەڵی دوابوو.
33 When Moses had finished speaking with them, he put a veil over his face.
کاتێک موسا لە قسەکانی بووەوە لەگەڵیان، ڕووپۆشێکی لەسەر دەموچاوی دانا.
34 But whenever Moses went in before the LORD to speak with Him, he would remove the veil until he came out. And when he came out, he would tell the Israelites what he had been commanded,
بەڵام موسا لە کاتی چوونە ژوورەوەی بۆ بەردەم یەزدان بۆ قسەکردن لەگەڵی، هەتا دەهاتە دەرەوە ڕووپۆشەکەی لا دەدا، کاتێکیش دەهاتە دەرەوە، سەبارەت بەوەی فەرمانی پێکرابوو لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل دەدوا.
35 and the Israelites would see that the face of Moses was radiant. So Moses would put the veil back over his face until he went in to speak with the LORD.
هەر کاتێک نەوەی ئیسرائیل دەموچاوی موسایان دەبینی کە دەدرەوشایەوە، موسا ڕووپۆشەکەی دەخستەوە سەر دەموچاوی هەتا دەچووە ژوورەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ یەزدان بدوێت.

< Exodus 34 >