< Salme 88 >

1 (En Sang. En Salme af Koras Sønner. Til Sangmesteren. Al-mahalat-leannot. En Maskil af Ezraitten Heman.) HERRE min Gud, jeg råber om dagen, om Natten når mit Skrig til dig;
گۆرانییەک. زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. بۆ گەورەی گۆرانیبێژان. بەگوێرەی «ماحەلەت لعەنۆت». هۆنراوەیەکی هێیمانی ئەزراحی. ئەی یەزدان، خودای ڕزگاریم، شەو و ڕۆژ بەرامبەر بە تۆ هاوارم کرد.
2 lad min Bøn komme frem for dit Åsyn, til mit Klageråb låne du Øre!
با نوێژەکانم بگاتە بەردەمت، گوێ بۆ هاوارم شل بکە.
3 Thi min Sjæl er mæt af Lidelser, mit Liv er Dødsriget nær, (Sheol h7585)
گیانم پڕ خراپە بووە و ژیانم لە جیهانی مردووان نزیک بووەتەوە. (Sheol h7585)
4 jeg regnes blandt dem, der sank i Graven, er blevet som den, det er ude med,
وەک ئەوانە دانراوم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان، وەک پیاوێکم لێهاتووە هێزی لەبەربڕابێت.
5 kastet hen imellem de døde, blandt faldne, der hviler i Graven, hvem du ej mindes mere, thi fra din Hånd er de revet.
لەناو مردووان وازلێهێنراو، وەک کوژراوەکانی ناو گۆڕ ڕاکشاو، ئەوانەی ئیتر یادیان ناکەیتەوە، ئەوانەی دەستت لێیان شوشتووە.
6 Du har lagt mig i den underste Grube, på det mørke, det dybe Sted;
لەناو قووڵترین گۆڕ داتناوم، لەناو جەرگەی تاریکی، لە قووڵایی.
7 tungt hviler din Vrede på mig, alle dine Brændinger lod du gå over mig. (Sela)
تووڕەییت قورسە بەسەرمەوە، شەپۆلەکانت ڕامدەماڵن.
8 Du har fjernet mine Frænder fra mig, gjort mig vederstyggelig for dem; jeg er fængslet, kan ikke gå ud,
ناسیاوەکانمت لێ دوورخستمەوە، قێزم لێ دەکەنەوە. گیراوم و دەربازبوونم بۆ نییە،
9 mit Øje er sløvt af Vånde. Hver Dag, HERRE, råber jeg til dig og rækker mine Hænder imod dig.
بەهۆی ژێردەستەیی چاوم لە کزبوونە. ئەی یەزدان، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم، دەستم لە تۆ پان دەکەمەوە.
10 Gør du Undere for de døde, står Skyggerne op og takker dig? (Sela)
ئایا کاری سەرسوڕهێنەر بۆ مردووان دەکەیت؟ یان ڕۆحەکان هەڵدەستنەوە ستایشت بکەن؟
11 Tales der om din Nåde i Graven, i Afgrunden om din Trofasthed?
ئایا لەناو گۆڕ باسی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکرێت، یان لە لەناوچوون باسی دڵسۆزییەکەت؟
12 Er dit Under kendt i Mørket, din Retfærd i Glemselens Land?
ئایا لە تاریکایی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەناسرێت، یان لە خاکی لەبیرچوون ڕاستودروستیت؟
13 Men jeg, o HERRE, jeg råber til dig, om Morgenen kommer min Bøn dig i Møde.
ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەهێنم، بەیانییان نوێژم بەرەو ڕووت دێت.
14 Hvorfor forstøder du, HERRE, min Sjæl og skjuler dit Åsyn for mig?
ئەی یەزدان، بۆچی گیانم ڕەت دەکەیتەوە، ڕووی خۆتم لێ دەشاریتەوە؟
15 Elendig er jeg og Døden nær, dine Rædsler har omgivet mig fra min Ungdom;
من لە منداڵییەوە کڵۆڵم و نزیکە مەرگم، بەرگەی ترسەکانی تۆم گرت و سەرم لێ شێوا.
16 din Vredes Luer går over mig, dine Rædsler har lagt mig øde,
تووڕەیی تۆ بەسەر مندا تێپەڕی، ترسی بەڵاکانی تۆ وێرانی کردم.
17 som Vand er de om mig Dagen lang, til Hobe slutter de Kreds om mig;
وەک لافاو بە درێژایی ڕۆژ دەوری داوم، لە هەموو لایەکەوە دەوری گرتووم.
18 Ven og Frænde fjerned du fra mig, holdt mine Kendinge borte.
دۆست و خۆشەویستەکانت لێ دوورخستمەوە، تاریکی بووە بە نزیکترین هاوڕێم.

< Salme 88 >