< 約翰福音 3 >

1 有一個法利賽人,名叫尼苛德摩,是個猶太人首領。
پیاوێک لە فەریسییەکان هەبوو بە ناوی نیقۆدیمۆس، یەکێک بوو لە ڕابەرانی جولەکە.
2 有一夜,他來到耶穌前,向衪說:「辣彼,我們知道你是由天主來的師傅,因為天主若不同他在一起,誰也不能行你所行的神跡。」
بە شەو هاتە لای عیسا و پێی گوت: «ڕابی، دەزانین تۆ مامۆستایەکی لەلای خوداوە هاتوویت، چونکە کەس ناتوانێت ئەو پەرجووانە بکات کە تۆ دەیکەیت، ئەگەر خودای لەگەڵ نەبێت.»
3 耶穌回答說:「我實實在在告訴你:人除非由上而生,不能見到天主的國。」
عیساش وەڵامی دایەوە: «ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم، ئەگەر یەکێک لەدایک نەبێتەوە، ناتوانێت شانشینی خودا ببینێت.»
4 尼苛德摩說:「人已年老,怎麼能重生呢?難道他還能再入母腹而重生嗎?」
نیقۆدیمۆس پێی گوت: «مرۆڤ کە پیر بێت چۆن دەتوانێت لەدایک بێت؟ خۆ دیسان ناتوانێت بچێتەوە سکی دایکی و لەدایک بێتەوە!»
5 耶穌回答說:「我實實在在告訴你:人除非由水和聖神而生,不能進天主的國:
عیسا وەڵامی دایەوە: «ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم، ئەگەر یەکێک لە ئاو و لە ڕۆحی پیرۆز لەدایک نەبێت، ناتوانێت بچێتە ناو شانشینی خودا.
6 由肉的生的屬肉,由神生的屬於神。
ئەوەی لە جەستە لەدایک بووە جەستەیە، ئەوەش لە ڕۆحی خودا لەدایک بووە ڕۆحە.
7 你不要驚奇,因我給你說了:你們應該由上而生。
سەرسام مەبە کە پێم گوتی:”دەبێ لەدایک ببنەوە.“
8 風隨意向裏吹,你到風的響聲,卻不知道風從裏來,往那裏去:凡由聖神而生的就是這樣。」
با بۆ کوێ بیەوێت هەڵدەکات و گوێت لە دەنگەکەی دەبێت، بەڵام نازانیت لەکوێوە دێت و بۆ کوێ دەچێت. هەرکەسێکیش لە ڕۆحی پیرۆز لەدایک بووە ئاوایە.»
9 尼苛德摩問說:「這事怎麼能成就呢?」
نیقۆدیمۆس گوتی: «چۆن دەکرێ ئەمانە ڕووبدەن؟»
10 耶穌回答說:「你是以色列的師傅;連這事你都不知道嗎?
عیسا وەڵامی دایەوە: «تۆ مامۆستایەکی ئیسرائیلی و ئەمانەش نازانیت؟
11 我實實在在告訴你:我們知道的,我們才講論;我們見過的,我們才作證;而你們卻不接受我們的作證。
ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم: ئەوەی دەیزانین دەیڵێین و ئەوەی دەیبینین شایەتی بۆ دەدەین، ئێوەش شایەتیمان قبوڵ ناکەن.
12 若我給你說地上的事,你們尚且不信;若我給你們說天上的事,你們怎麼會信呢?
باسی شتە زەمینییەکانم بۆتان کرد و باوەڕ ناکەن، ئیتر چۆن باوەڕ دەکەن ئەگەر باسی شتە ئاسمانییەکانتان بۆ بکەم؟
13 沒有人上過天,除了那自天降下而仍在天上的人子。
کەس سەرنەکەوتووە بۆ ئاسمان جگە لەوەی لە ئاسمان هاتووەتە خوارەوە، کە ئەویش کوڕی مرۆڤە.
14 正如梅瑟曾在曠野裏高舉了蛇,人子也應照樣被舉起來,
هەروەک موسا لە چۆڵەوانی مارەکەی بەرزکردەوە، ئاواش دەبێ کوڕی مرۆڤ بەرز بکرێتەوە،
15 使凡信的人,在衪內得永生。 (aiōnios g166)
تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی هەبێت.» (aiōnios g166)
16 天主這樣愛了世界,甚至賜下了的獨生子,使凡信衪的人不至喪亡,反而獲得永生, (aiōnios g166)
لەبەر ئەوەی خودا ئەوەندە جیهانی خۆشویست، تەنانەت کوڕە تاقانەکەی بەختکرد، تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت لەناو نەچێت، بەڵکو ژیانی هەتاهەتایی هەبێت، (aiōnios g166)
17 因為天主沒有派遺子到世界上來宣判世界,而是叫世界藉著衪而獲救。
چونکە خودا کوڕەکەی نەناردە جیهان تاکو جیهان حوکم بدات، بەڵکو تاکو جیهان بەوەوە ڕزگاری ببێت.
18 那信從衪的,不受審判;那不信的,已受了審判,因為他沒有信從天主獨生子的名字。
ئەوەی باوەڕی پێ بهێنێت حوکم نادرێت، بەڵام ئەوەی باوەڕ ناهێنێت ئەوا حوکم دراوە، چونکە باوەڕی بە ناوی کوڕە تاقانەکەی خودا نەهێناوە.
19 審判就在於此:光明來到了世界,世人卻愛黑暗甚於光明,因為他們的行為是邪惡的。
ئەمەش حوکمەکەیە: ڕووناکییەکە هاتە جیهان بەڵام خەڵک لە جیاتی ڕووناکییەکە تاریکییەکەیان خۆشویست، چونکە کردەوەیان خراپ بوو.
20 的確,凡作惡的,都憎惡光明,也不來就光明,怕自己的行為彰顯出來;
لەبەر ئەوەی هەرکەسێک خراپە بکات ڕقی لە ڕووناکییەکەیە و نایەتە لای ڕووناکییەکە، نەوەک کردەوەکانی ئاشکرابێت.
21 然而履行真理的,卻來就光明,為顯示出他的行為是在天主內完成的。
بەڵام ئەوەی بەگوێرەی ڕاستی دەڕوات، دێتە لای ڕووناکییەکە، تاکو دەربکەوێت کە کردەوەکانی لە خوداوەیە.
22 此後,耶穌和門徒來到猶太地,同他們一起住在那裏施洗。
دوای ئەمانە عیسا و قوتابییەکانی هاتنە خاکی یەهودیا، لەوێ لەگەڵیان مایەوە و خەڵکی لە ئاو هەڵکێشا.
23 那時若翰也在臨近撒林的艾農施洗,因為那裡水多,人們常來受洗。
یەحیاش لە ئەینونی نزیک شاری سالیم خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا، چونکە لەوێ ئاو زۆر بوو، ئیتر دەهاتن و لە ئاو هەڵدەکێشران،
24 那時,若翰尚未被投在監獄裏。
چونکە هێشتا یەحیا نەخرابووە زیندانەوە.
25 若翰的門徒和一個猶太人,關於取潔禮發生了爭辯。
لەوێ دەربارەی پاککردنەوە گفتوگۆیەک کەوتە نێوان قوتابییەکانی یەحیا و جولەکەیەک.
26 他們便來到若翰前對他說:「辣彼,曾同你一起在約旦河對岸,你給他作證的那位,看,他也施洗;並且眾人都到他那裏去了。」
قوتابییەکانی هاتنە لای یەحیا و پێیان گوت: «ڕابی، ئەوەی لەوبەری ڕووباری ئوردون لەگەڵ تۆ بوو، ئەوەی شایەتیت بۆی دا، ئەوەتا خەڵک لە ئاو هەڵدەکێشێت و هەموو خەڵک دێنە لای.»
27 若翰回答說:「人不能領受什麼,除非有天主的賞賜。
یەحیا وەڵامی دایەوە: «کەس ناتوانێت شتێک وەربگرێت ئەگەر لە ئاسمانەوە پێی نەدرابێت.
28 你們自己可以給我作證,我曾說過:我不是默西亞,我只是被派遺作衪前驅的。
ئێوە خۆتان شایەتیم بۆ دەدەن کە گوتم:”من مەسیح نیم، بەڵام پێش ئەو نێردراوم.“
29 有新娘的是新郎;新郎的朋友,侍立靜聽,一聽得新郎的聲音,就非常喜樂:我的喜樂已滿足了。
بووک بۆ زاوایە، هاوڕێی زاواش کە خزمەتی زاوا دەکات و چاوەڕێی دەنگی هاتنەکەی دەکات، کاتێک گوێی لە دەنگی زاوا دەبێ، زۆر دڵخۆش دەبێت. ئەم خۆشییە درا بە من و ئێستا هاتە دی.
30 衪應該興盛,我卻應該衰微。
پێویستە ئەو زیاد بکات و منیش کەم.»
31 那由上而來的,超越一切。那出於下地的,是屬於下地,且講論下地的事;那由上天而來的,超越萬有之上,
ئەوەی لە سەرەوە دێت لە سەرووی هەمووانە. بەڵام ئەوەی لە زەوییە ئەوە زەمینییە و وەکو کەسێکی زەمینی دەدوێت. ئەوەی لە ئاسمانەوە دێت لە سەرووی هەمووانە و
32 衪對所見所聞的,予以作證,卻沒有人接受衪的見證。
شایەتی ئەوە دەدات کە بینیویەتی و بیستوویەتی، بەڵام کەس شایەتییەکەی وەرناگرێت.
33 那接受衪見證的人,就證實天主是真實的。
ئەوەی شایەتییەکەی وەردەگرێت، مۆری دەکات کە خودا ڕاستە،
34 天主所派遺的,講論天主的話,因為天主把聖神無限量的賞賜了衪。
چونکە ئەوەی خودا ناردوویەتی بە پەیامی خودا دەدوێت، لەبەر ئەوەی خودا بێ سنوور ڕۆحی پیرۆز دەبەخشێت.
35 父愛子,並把一切交在衪手中。
باوکی ئاسمانی کوڕی خۆی خۆشدەوێت و هەموو شتێکی داوەتە دەستی.
36 那信從衪的,便有永生,那不信從子的,不但不會見到生命,反有天主的義怒常在他身上。 (aiōnios g166)
ئەوەی باوەڕ بە کوڕەکە بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی هەیە. بەڵام ئەوەی گوێڕایەڵی کوڕەکە نییە ژیان نابینێت، بەڵکو تووڕەیی خودای لەسەر دەمێنێت. (aiōnios g166)

< 約翰福音 3 >